فێستیڤاڵی چراکان

جەژنی سەری ساڵی چینی.
(لە فیستیڤاڵی چراکانەوە ڕەوانە کراوە)

فێستیڤاڵی چراکان یان فێستیڤاڵی چرای بەھار فێستیڤاڵێکی چینییە کە لە پازدەیەمین ڕۆژی مانگی یەکەمی ساڵنامەی چینی لونیولۆوردا پیرۆز کرا. زۆر جار لە مانگی شوبات یان سەرەتای مانگی سێدا لە ساڵنامەی گریگۆریدا یادی دەکرێتەوە، ئەمە کۆتا ڕۆژی ئاھەنگە نەریتییەکانی ساڵی نوێی چینییە.[١] ھەر لە سەرەتای بنەماڵەی ھانی ڕۆژاوا (٢٠٦ زایینی -٢٥ پێش زاینی) بوو بە فێستیڤاڵێکی زۆر پیڕۆز بووە. لە کاتی فیستیڤاڵی چراکان، منداڵان لە شەودا دەچنە دەرەوە و چرای کاغەزیان ھەڵگرتوە و مەتەڵی جۆر بەجۆریان خستووەتە سەر چراکان (چینی نەریتی: 猜謎; چینی سادە: 猜灯谜; pinyin: cāidngngmí; Jyutping: caai1 dang1 mai4).[٢]

فێستیڤاڵی چراکان
Day in year for periodic occurrence15th day of the 1st month in the Chinese calendar
فێستیڤاڵی چراکان
چینیی سادەکراو 元宵节
چینیی تەقلیدی 元宵節
واتای وشەیی"فیستیڤاڵی شەوی سەرۆک"
Hokkien Name
چینیی تەقلیدی 十五瞑 / 上元
واتای وشەیی"15th Night" / "Top Primary"
ھەندێک لە چرا ھاوچەرخەکان کە بە کارەبا ئیش دەکەن

لە کۆندا چراکان بە شێوەیەکی گشتی سادە بوون و تەنیا چرای ئیمپراتۆر و پیاوماجی گەورەکان چرای تایبەت و شازیان ھەبوو.[٣] بەڵام لە سەردەمی مۆدێرندا، چراکان بە چەندین دیزاینی ھەمەچەشنەوە نەخشێنراون بۆ نموونە، لەکاتی ئێستادا زۆر جار چراکان لە شێوەی ئاژەڵدا دروست کراون چراکان دەتوانن ھێما بۆ ئەوە بکەن کە خەڵک واز لە ڕابردووی خۆیان بھێنن و ڕوو لە داھاتووی نوێی خۆیان بکەن.[٤] چراکان بە نزیکەیی ھەمیشە سوورن بۆ ھێماکردنی بەختێکی باش

فیستیڤاڵەکە و ک ڕۆژی ئە وپە ساتا (سەری ساڵ)لە ساڵنامەی چینیدا ھەژمار دەکرێت کە تەنھا دەبێت لەسەرەتای وەرزی بەھار بێت و نابێت لە وەرزی تردا بکرێت،[٥] چونکە ھەندێک جار «فیستیڤاڵی چرا» لە وەرزە جیاوازەکان دەکرێت لە ھەندێک شوێنی وەک ئەندەنوسیا، مالیزیا و سەنگافورە ھەروەھا ڤیستیڤاڵەکانی چراکان لە وڵاتانی ڕۆژاوا بەناوبانگ بوون،[٦] وەک فیستیڤاڵی چرای ئاو کە لە چەند شوێنێکی ئەمریکا دا ئەنجام دەدرێت و لە لەندەن ساڵانە فیستیڤاڵی چرای جادوویی ساز دەکرێت.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Melton, J. Gordon (2011-09-13). Religious Celebrations: An Encyclopedia of Holidays, Festivals, Solemn Observances, and Spiritual Commemorations [2 volumes]: An Encyclopedia of Holidays, Festivals, Solemn Observances, and Spiritual Commemorations (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. ISBN 978-1-59884-206-7.
  2. ^ "Traditional Chinese Festivals - china.org.cn". www.china.org.cn. Retrieved 2021-02-27.
  3. ^ "Birmingham Chinese Festival Association". www.bhmchinesefestival.org. Retrieved 2021-02-27.
  4. ^ McDowell, Michael; Brown, Nathan Robert (2009). World Religions at Your Fingertips (بە ئینگلیزی). Penguin. ISBN 978-1-59257-846-7.
  5. ^ https://www.travelchinaguide.com/essential/holidays/lantern.htm
  6. ^ Festival, Water Lantern. "Water Lantern Festival - Tickets on Sale!". Water Lantern Festival (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27.
  7. ^ "Lightopia Festival Manchester". lightopiafestival.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27. ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.