فۆنۆن (بە ئینگلیزی: Phonon) بریتیە لەو جوڵەیەی کە گەردیلە یا گەردیلەکانی ماددەیەک ھەیانە لە شێوەی ڕۆشن (transition)، خولانەوە (rotation)، و لەرەلەر (vibration).

گەردیلەکان کاتێک وزە لە شێوەی لەرینەوە دەگوازنەوە بۆ گەردیلەی ھاوسێی لە شێوەی شەپۆل دەچێ. بڕی وزەی گوازراوە پێی دەگوترێ فۆنۆن.

فۆنۆن ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ لە دیاردە فیزیاییەکانی دۆخی ڕەق و شل. ھەندێ لەو ھێندە فیزیاییانە بریتین لە گەێنەرایەتی گەرمی و گەیێنەرایەتی کارەبایی ماددە.

ئیگۆر تام بۆ یەکەمجار ئەم مەفھومەی بەکار ھێناوە لە ساڵی ١٩٣٢ز. ئەم ووشەیە لە یۆنانیەوە وەرگیرەوە (φωνή). ھەروەھا جیاوازە لە فۆتۆن کە کوانتەمی کارۆموگناتیسیە.

پێناسە دەستکاری

فۆنۆن وەسفێکی کوانتەمیە بۆ لەرەلەری گەردیلەیەک لە ناو تۆڕی بەلوریدا (lattice crystall). ھەر فۆنۆنێک یەک لەرەلەری ھەیە کە ووزەکەی دیاری دەکات.[١]

شەپۆلی تۆڕ دەستکاری

 
بڵاوبونەوەی[بەستەری مردوو] فۆنۆن لە ناو تۆڕێکی بەلوریدا

تۆڕ لە یەک دووریدا دەستکاری

 
جوڵەی[بەستەری مردوو] گەردیلەکان لە تۆڕ دا بە شێوەی یەک دووری.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Simon, Steven H. (2013). The Oxford solid state basics (1st ed.). Oxford: Oxford University Press. p.  82. ISBN 978-0-19-968077-1.