غەفار ئیبراھیمی ناسراو بە سارۆ جوانڕۆیی چالاکی بواری بووژاندنەوە و لێکۆڵینەوە و ساغکردنەوەی دەستنووسە خەتییەکانە و چەندین بەرھەمی باشی بە کتێبخانەی کوردی بەخشیوە.[١]

ژیاننامە دەستکاری

غەفار ئیبراھیمی خەڵک و دانیشتووی شاری جوانڕۆی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە. لە منداڵییەوە ھۆگری وێژە و زمانی کوردی بووە و بەشێک لە کاتی ڕابواردنی منداڵیی خەریکی خوێندنی بەیتە کوردییەکان بووە. بەڵام لە بەر چەند ھۆکارێکی گاڵتەجاڕی نەچووەتە قوتابخانە. دواتر بە مەبەستی خوێندنی زانستی ئایینی چووەتە حوجرە و لە چەندین حوجرەی ناوچەکەدا خوێندوویەتی.

ھاوکات لەگەڵ خوێندنی حوجرە بە شێوەی ئازاد دیپلۆم وەردەگرێ و دوای کۆتاییھێنانی حوجرە و زانستی مەلایی، بەھۆی خۆشەویستی زمان و وێژە دەست لە مەلایەتی ھەڵ دەگرێ.

بەھۆی نەبوونی بەشی زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات و ئێران لە زانکۆی پەیامی نووری جوانڕۆ خوێندنی زمان و ئەدەبی فارسی دەست پێ دەکات. ھەروەھا دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی خانای قوبادی و مەولەویی جوانڕۆ کە لە بواری فەرھەنگ و زمانی کوردیدا چالاکن و ھاوکاری زۆربەی ڕێوڕەسمە ئەدەبی و کلتوورییەکانی جوانڕۆی کردووە.

بەرھەمەکان دەستکاری

  • لەیلێ و مەجنوون، خانا قوبادی ،بنکەی ژین، 2011[٢][٣]
  • روضة الصفاء، میرزا ئەوڵقادر پاوەیی، چاپخانەی زانکۆ بۆکان، 2017[٤]
  • لەیلێ و مەجنوون، خانای قوبادی، چاپی دووەم 2019، بەڵاوکەرەوەی ڕازاوەری تاران. بە ھاوکاری دوکتۆر بەیان عەبدی
  • میرزای جوانڕۆیی. میرزا لوتفوڵڵا سەعیدی سارۆخانی، چاپی یەک 2020. بەڵاوکەرەوەی ماپریس جوانڕۆ. چاپی دووەم 2022ھەتاوی[٥]
  • مەڵکە جوانڕۆیی، مەلیک عەلی مرادوەیس. چاپی یەکەم 2021، ماپریس جوانڕۆ[٦]
  • روضةالصفا، میرزا ئەوڵقادر پاوەیی، چاپی دووەم 2023، بڵاوکردنەوەی تاڤگەی سنە
  • بەشێک لە دیوانی فەقێ ئەوڕەحمان جوانڕۆیی، بەڵاڤۆکی تاڤگەی سنە، 2023

ھەروەھا ئەم بەرھەمانەشی ئامادە کردووە بەڵام ھیشتا چاپ نەکراون: دەستکاری

  • ئەفسانەی زێڕینە (خەریکی چاپکردن)
  • شیرین و فەرھاد، میرزا شەفیع پاوەیی (ئامادەی چاپکردن)
  • ئەفسانەی نووشافەرین و سوڵتان ئیبراھیم (ئامادەی چاپکردن)
  • دیوانی شەیدا، شێخ ئەوڕەحمانی خالسی جوانڕۆیی. بە ھاوکاری مەحسین کەرەمجوو، (ئامادەی چاپکردن)
  • دیوانی جیھانارا خانم (خەریکی لێکۆڵینەوە)

سەرچاوەکان دەستکاری