عەمەرلو ناوی دەڤەرێکە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕودبار لە پارێزگای گێلانی ئێران کە بریتیە لە دوو بەش جیرندە و خورگام . [١]

پانتایی جوگرافیای هۆزى عەمەرلو

دەستکاری

زۆربەی دانیشتوانی شاری ڕودبار لە عەشیرەتی عەمەرلون کە ناوی ناوچەیەکیشە لە قەزای رودبار و پێکهاتووە لە گوندى وەک: جیراندە ، کلیشم ، خورگام و بلوکات) .

پاشخانی هۆزى عەمەرلو

دەستکاری

عەمەرلو بە کوردی کرمانجی (emarlû/amarlû/omerlû) یەکێکە لە هۆزە گەورەکان و خەڵکەکەى زۆربەیان بە زمانی کوردی کرمانجی قسە دەکەن . زێدى سەرەکی و یەکەمیان هەرێمى وانە لە کوردستانى تورکیا ; ئەمڕۆ بەشێکیان لە باکوورى سوریا و تورکیا و ئێراندا دەژین. نزیکەی ٤٤٠ ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمی سەفەویکاندا بەشێک لە هۆزەکانى کورد لە کوردستانەوە گواسترانەوە بۆ خوراسان. هۆزى عەمەرلو بۆ ١٣٠ ساڵ لە سەر خاکی خوراسانمانەوە، سەرناسەکانیان ئەوسا میرزا جەوانشیر میانکۆشکی، کوڕە گەورەکەی حسامەدین میانکۆشکی ڕەنجباری و نەوەکەی هارون وەلی خان میانکۆشکی بوون. لە نێویاندا میرزا حسامەدین لە نێو نەوەکانی ئەم خێڵەدا بە هۆی جەنگاوەری و لێهاتوویی لە ئاسنگەری و چەقۆ لێدان و سواربوون و شەڕکردن (بە ئەسپە سپییەکەی کە ناوی ئەسکەندەر) و پاراستنی ئەم گەلە لە داگیرکاریی هۆزەکانی ڕۆژهەڵات ناوبانگی دەرکردووە. لە ساڵی ١١١١ی کۆچیدا نادر شا ئەفشار ئەم هۆزەی بە سەرپەرشتی وەلی خانى گەورە لە قوچانەوە بۆ دیوى گیلان و بۆ کوردستان گواستەوە بە مەبەستی ڕاگرتنی لەشکرکێشی ڕووسەکان لەم ناوچەیەدا. بەرچاوترین نەوەى خانەکانی ئەم خێڵە (کە خەڵکی ئەم ناوچەیەن)کە لە کوردستان نیشتەجێ بوون لە خێڵی یوسف میرزای موزەفەرخان بوون. کە ئێستا بە ناوی یوسف گدۆنی لە شاری سنە نیشتەجێن. [ژێدەر پێویستە]

حوکمڕانانى گێلان

دەستکاری

دانیشتووانی جیرندە و میانکوشک و هەوارگەى دەماش لە نەوەى سەرکردەکانی خێڵی ئامارلو و، لە تیرەى (بیشانلو)ن . مێژووناسانى سەردەمی قاجار و زەندیان و ئەفشاری و سەفەوی بە ڕوونی باس لە حوکمڕانانى کوردى بەرەبابى بیشانلوی سەر بە هۆزى عەمەرلو دەکەن لە هەردوو دیوی ڕووباری سفید.

ڕابینو دوبورگۆمال، جێگری کونسوڵی ئینگلتەرا لە ڕەشت (١٩١٢-١٩٠٦ز) لە کتێبی (ولایات و دارالمرز ایران و گیلان)، ناوی جیرندەى وەک خاننشینی ئامارلو ئاماژە پێداوە. و باسی نەژادی دانیشتوانی جیرندە دەکات:

خانى ئێستاى جیرندە نەسروڵڵاخان، کوڕی عەقید عەبدوڵڵاخانە لە تیرەى بیشانلو .

لە شوێنێکی تردا دەڵێت:

لە ساڵی ١١٨٥دا حاکمانى توتکابێن فەرمانڕەوایانی کوردی عەمەرلو بوون.

پەنا خانى ئەنبارلو

دەستکاری

بەگوێرەی ئەدیبولشوعەرا (لاپەڕە 114-115) لە خەمسەى قەزوینەوە بە سوپایەکەوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئازادخان ئەفغانی حاکمی ئازەربایجان ڕۆیشتووە، بەڵام ئازاد خان 4 هەزار سەربازی خۆی بە سەرکردایەتی فەتح عەلی خانى ئەفشار بۆ بەرپەرچدانەوەى. پەنا خانى ئەنبارلو لەو شەڕەدا کە لە نزیک تەبرێز ڕوویدا شکستی هێنا و هەڵهات. [ژێدەر پێویستە]

ڕۆستەم خانى عەمەرلو

دەستکاری

لە کتێبی (مجمع التواریخ گۆڵستان) (لاپەڕە ٣٩٣)دا، ڕۆستەم خان بە یەکێک لە ژەنەراڵەکانی کەریم خان زەند دادەنرێت، کە لە شەڕی ئەفغانی ئازادخاندا لە دڵی سوپادا بووە، لەگەڵ کەریم خان، حەیدەر خان، شێخ مورادخان، کاکە خان و میهر عەلی خان. بەگوێرەی ڕابینو لە کتێبی (دار المەرز گیلان) دوا حاکمی عەمەرلوی بووە لە توتکابێن. دوای ئیبراهیم خان حوکمڕانی کردووە. حکومەتەکەی لەلایەن هیدایەت خان حاکمی گیلانەوە هەڵوەشێنراوەتەو و بە ڕەزامەندی کەریم خانى زەند توتکابن هێنراوەتەوە سەر گیلان. [ژێدەر پێویستە]

ئیبراهیم خانى عەمەرلو

دەستکاری

لە مێژوونامەی (دار المەرز گیلان)ى ڕابینۆ ئیبراهیم خانى بە حاکمی توتکابن (١١٧٥-١١٨٥) ناو بردووە.

عەمەرلوى ئەمڕۆ

دەستکاری

تیرەکانى ئەم هۆزە لە گوندەکان یان شارەکانی دەوروبەردا دەژین. به داخه وه له ماوه ی ئه م چه ند ساڵه دا، پانتایی جوگرافیای ناوی عەمەڕلو کەمبووەتەوه . دواى ئەم گۆڕانکاریانەی بە سەر دەڤەرەکە هاتوون ، عەمەرلو کراوەتە دوو بەش، یەکیان ناوەندەکەی جیرندەیە و بەشی خۆرگام کە ناوەندەکەی بەرەسەرە.

زۆرینەی ئەو گوندانەی کە بە زمانی کوردی-کرمانجی قسە دەکەن دەکەونە ناحیەی خورگام کە بریتین لە بەرارود ، سەرمێل ، چەره ، چڵکەسەر ، شیرکەدە ، دوساڵدە ، تالەکۆ ، بەشێکى لە لیاوێلى ژوروو ، گردویشە و بەشێک لە بەرە سەر ، پشتە کلاو ، . سیبن, چیهیش, پاس تاڵەکۆ , چەمەل, لیاولی ژێروو, ماشمیان, گۆفڵ, و حاجیدە, بەڵام زۆر لە کوردانى قەزای عەمەرلو بە زمانی گیێلەکیش دەئاخێون شارۆچکەى جیرندە و گوندی داماش و بیوەرزن و ناوچەکانی دەوروبەری ئەوانیش کرمانجی دەزانن یان هێشتا بە تەواوی بە زمانی کوردی قسە دەکەن هەندێک لە گوندەکانی قەزای جیرندە، وەک سەنگرود هەر بە کرمانجى دەدوێن.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «"بره سر عمارلو" تابلوی زیبا و بی نظیری از طبیعت» (بە فارسی). خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency. ٢٢ی ئازاری ٢٠١١.