عەلی ئەکبەر داوەر ( 1246 تاران - لە بنەڕەتدا خەڵکی چواردەنگ ساری [١] - 1315 تاران ) سیاسەتوانی ساڵانی کۆتایی دەورانی قاجار و سەردەمی ڕەزاشا بوو، کە بە دامەزراندنی دەسەڵاتی دادوەری مۆدێرن لە ئێراندا ناوبانگی دەرکرد [٢] و ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەی ئابووری ئێراندا گێڕا. ئەو یەکێک بوو لە هۆکارەکانی پتەو بوونی دەسەڵاتی بنەماڵەی پاڵەوی و پێشخستنی سیاسەتەکانی ڕەزاشا، هەروەها داوەر یەکەم سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئێران بوو.

درووستکردنی سیستمی دادوەری و دەسەڵاتی دادوەریی نوێ لە ئێران، دامەزراندنی نووسینگەی تۆماری مەدەنی، داڕشتنی یاسای مەدەنی، یاسای دۆکیومێنت و تۆماری خانووبەرە، یاسای بازرگانی و دامەزراندنی بیمەی ئێران [٣] لە نێوان گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەون.

داوەر لە ٢٠ بەهمەن ١٣١٥ بە هۆی ناکۆکی و سووکایەتی کردنی ڕەزاشا و ترسی کاردانەوەکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. [٤] [٥] لە نێو سیاسەتوانانی سەردەمی پەهلەویدا، یەکێکە لەو چەند کەسەی کە لە دوای شۆڕشی ئیسلامی هێشتا لە تاران شەقامێکی بە ناوەوەیە. [٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بازخوانی تاریخ مازندران، اسدالله عمادی ص۲۵۲
  2. ^ IRANSEDA Network-شرح زندگی سیاسی علی اکبر داور-شبکه ایران صدا[بەستەری مردوو]
  3. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  4. ^ احسان یار شاطر در گفتگو با ماندانا زندیان- ص60- شرکت کتاب-2016
  5. ^ رضا شاه-صادق زیباکلام-ص255
  6. ^ تاریخچه دیوان عالی کشور[بەستەری مردوو]