عەلی ئەلبورزی (بە فارسی: علی البرزی) ھونەرمەندی گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کە بە زاراوەی کوردی کرماشانی گۆرانیی خوێندووە.

عەلی ئەلبورزی
لەدایکبووی١٢٩٩ی کۆچیی ھەتاوی (١٩٢٠ی زایینی)
کرماشان
مردووی١٣٨٣ی کۆچیی ھەتاوی (٢٠٠٤ی زایینی)
تاران
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٠-١٩٥٠ەکان

ژیان دەستکاری

عەلی ئەلبورزی لە ساڵی ١٢٩٩ی کۆچیی ھەتاوی لە لە گەڕەکی بەرزەدەماخی شاری کرماشان لە دایک بوو. عەلی ئەلبورزی لە ئاواز قوتابیی دەوریش حەسەن خەراباتی بووە. لە ساڵەکانی دەھەی ١٣٣٠ی کووچیی ھەتاوی لە ڕادیۆی کرماشان گۆرانی خوێندووە و ڕۆلێکی ھەرەگرنگی بووە لە نوێکردنەوەی مووسیقای کوردیی باشووری لە شاری کرماشان. عەلی ئەلبورزی تۆزێک لە کارەکانی لەگەڵ ئەبولحەسەن سەبا و ئۆرکستێری ڕادیۆ ئێران خوێندووە و تەنیا گۆرانیبێژێکە کە گۆرانیی کوردیی لەگەڵ ئەم ئۆرکستێرانە خوێندووە. زۆربەی کارەکانی لە ئەرشیڤی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کرماشان نابوود کراونەتەوە. عەلی ئەلبورزی ئامۆزای حوسێن ئەلبورزی بووە. ناسراوترین گوورانیی وە دوورەو ھاتی، وەتم یە یارەە کە ھێشتا یەکێکە لە ناسراوترین گۆرانیەکانی کوردیی باشووری. عەلی ئەلبورزی لە ساڵی ١٣٨٣ی ھەتاوی لە تاران کۆچی دوایی کرد.

ژێدەر دەستکاری