عەبدوڵڵا کوڕی سەعد

هاوەڵ و فەرماندەیەکی سەربازی و فەتحکەری باکووری ئەفریقا و فەرمانڕەوای میسر

عەبدوڵڵا کوڕی سەعد کوڕی ئەبووسەراح (عەرەبی: عبد الله ابن سعد ابن أبي السرح) کارگێڕ و نووسەر و فەرماندەی سەربازی موسڵمان بووە. نووسەری قورئان کاتب وەحی و والی یان پارێزگاری بەشی سەرەوەی میسر بووە بۆ خەلافەتی ڕاشدین لە سەردەمی عوسمان. هەروەها هاودامەزرێنەری لەگەڵ موعاویە هێزی دەریایی ئیسلامیان دروست کردبوو کە دەستی بەسەر قوبرسدا گرت و لە ساڵی ٦٥٢دا شکشتی بە بەلەمێکی بیزەنتین لە ئەسکەندەریە هێنا.[١][٢][٣]

عەبدوڵڵای کوڕی سەعد
والی میسر
لە پۆستدا بووە
٦٤٦–٦٥٦
پێشینە عەمرو کوڕی عاس
پاشینە محەممەد کوڕی ئەبوو حوزەیفە
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون حەبەشە
مردن ٣٦ کۆچی
میسر
خزمەکان وەھب کوڕی سەعد (برا)
خەڵاتەکان
دڵسۆزی خەلافەتی ڕاشدین

ڕەچەڵەک دەستکاری

پابیری عەبدوڵڵا "سەراح" لە خێڵی بەنو ئەمیری کوڕی لوعەی لە هۆزی قوڕەیشەوە هاتووە و برایەکی بەخێوکراوی خەلیفە عوسمان بووە. دوای ئەوەی موسڵمان بووە هاوەڵی پێغەمبەر و دواتر دەبێتە نووسەر.

لە سەردەمی عومەر دەستکاری

عومەر بۆ هەڵمەتی فەتحکردنی میسر وەک فەرماندەی دووەم بۆ عەمرو کوڕی عاس دەستنیشان کرد، وەک فەرماندەیەکی سەربازی لە داگیرکردنی میسردا ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە، فەرماندەی دەستە ڕاستی عەمر بووە و بەشداری لە هەموو ئەو شەڕانەدا کردووە کە لە کاتی داگیرکردنی میسردا لە ژێر فەرمانی عەمردا کراوە.

لە سەردەمی عوسمان دەستکاری

کاتێک عوسمان بوو بە خەلیفە لە ساڵی ٦٤٤ی زایینی، عەبدوڵڵای کردە والی میسر لە شوێنی عەمری کوڕی عاسی دانا و محمد کوڕی ئەبوو حوزەیفە وەک یاریدەدەری دان، عەبدوڵڵا دەفتەرێکی گەورەی بیانی هێنایە سەر و دیوانەکەی دامەزراند، "و فەرمانی دا کە هەموو باجەکانی وڵات لەوێ ڕێکبخرێت".

پێدەچێت ناڕەزایەتییەکان دژی عەبدوڵڵا لەلایەن یاریدەدەرەکەیەوە بێت محەمەدی کوڕی ئەبوو حوزەیفە، باوکی محەممەد کەسێکی یەکێک بووە لە زوو موسڵمان بووەکان و لە شەڕی یەمامە کۆچی دوایی کردووە، محەممەد لەلایەن عوسمانەوە پەروەردە کراوە کاتێک گەیشتە پێگەیشتن بەشداری لە هەڵمەتە سەربازییە کرد. محەممەد کوڕی ئەبوو حوزەیفە ئامۆژگاری عەبدوڵڵای کرد پێشنیاری گۆڕانکاری لە حکومەتدا کرد بەڵام عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ڕازیکردنی عەبدوڵڵا بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە حکومەتدا بکات لە کۆتاییدا محەممەە سەبر و خۆڕاگری لەدەستدا و لە ئامۆژگاری هاوسۆزەوە بوو بە نەیارێکی بێهیوا. دواتر عەبدوڵڵا بۆ عوسمانی نووسی و محەممەد فیتنە بڵاودەکاتەوە و ئەگەر هیچ کارێک نەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکرێت، ئەوا دۆخەکە بەرەو هەڵکشان دەچێت، عوسمان بە ٣٠ هەزار درهەم و دیاری گرانبەها هەوڵیدا ناڕەزایەتییەکانی محەممد بێدەنگ بکات، دیارییەکانی عوسمان وەک بەرتیلێک هەستیان پێدەکرا و کاردانەوەی لێکەوتەوە و محەممەد پارە و دیارییەکانی هێنایە ناو مزگەوتی گەورە و گوتی:

- "دەبینن عوسمان هەوڵی چی دەدات؟ هەوڵ دەدات ئیمانم بکڕێت وەک بەرتیل ئەم دراوانە و ئەم کاڵایانەی بۆم من ناردووە".

عوسمان چەندین نامەی ئارامکەرەوەی بۆ محەممەد نارد بەڵام بەردەوام بوو لە دروستکردنی دژایەتی کۆمەڵایەتی دژی عەبوڵڵا، لە ساڵی ٦٥٦ سەرکردەکانی کۆمەڵگەی میسری بڕیاریان دا شاندێک بنێرن بۆ مەدینە بۆ ئەوەی داوای دەرکردنی عەبدوڵڵا بکەن، عەبدوڵڵاش بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەرەو مەدینە بەڕێکەوت، لە غیابی ئەودا محەممەد بەرپرسیارێتی حکومەتەکەی گرتە ئەستۆ.

کاتێک عەبدوڵڵا گەیشتە عەقەبە پێیان گوت کە ماڵی عوسمان گەمارۆدراوە (تیرۆرکردنی عوسمان) و بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ میسر، لە سنوورەکە ئاگادار کرایەوە کە محەمـمەد فەرمانی داوە کە ڕێگری بکات لە چوونە ناو میسر، پاشان بە چاوەڕوانی دەرئەنجامی ڕووداوەکانی مەدینە چووە فەلەستین، لەم نێوەندەدا عوسمان لە مەدینە کوژرا، کاتێک عەبدوڵڵا هەواڵەکەی بیست، فەلەستینی بەجێدەهێڵێت و دەچێتە دیمەشق بۆ ئەوەی لەژێر پاراستنی موعاویە بژی.

سەرچاوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Search Results — Brill". referenceworks.brillonline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-14.
  2. ^ https://ghalibkamal.com/2020/05/24/abdullah-ibn-saad-ibn-abi-sarh-the-man-who-caught-muhammad-red-handed/
  3. ^ "ʿAbd Allāh ibn Saʿd ibn Abī Sarḥ | governor of Egypt | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-14.