عەبدولحەکیم حەنینی

عەبدولحەکیم حەنینی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی لیواکانی عیزەدین قەسام لە کەناری ڕۆژاوا، بۆ دەرەوەی فەلەستین دیپۆرتکرایەوە، و زیندانییەکی ئازادکراو بوو لە زیندانەکانی داگیرکاری ئیسرائیل تا ئازادکردنی لە گرێبەستی ئازادکردنی گیلعاد شەلیت دوای دەرچوونی لە بەرنامەی “ شایەتحاڵی سەردەم ” قسەی کرد و یەکەم شایەتحاڵی خۆی سەبارەت بە پەروەردەکردنی لەژێر داگیرکاری لە نابلوس لە کەناری ڕۆژاوا ، و سەبارەت بە ئیخوان موسلمین لە فەلەستین کە دواتر تێکەڵ بە بەرخۆدانی ئیسلامی بوون بە یەندامی بزووتنەوەی (حەماس)، جگە لە سەرەتای سەرھەڵدانی بەرخۆدانی چەکداری لە کەناری ڕۆژاوا لەگەڵ یەکەم ڕاپەڕیندا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٧.[١]

گەورەبوون

دەستکاری

حەنینی لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی بەیت دەجەن، ڕۆژھەڵاتی نابلوس لە کەناری ڕۆژاوا لەدایکبووە، لە خێزانێکی سادە، باوکی خەریکی کشتوکاڵ و مەڕداری بووە، دایکی ژنی ماڵەوە بووە.

حەنینی وەک منداڵانی دیکەی فەلەستین شایەتحاڵی تاوانەکانی داگیرکەر بوو دژی گەلی فەلەستین، لەوانە ڕووخاندنی ماڵەکان، دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکان، بڕینی زەیتوون، ئەشکەنجەدان و سووکایەتیکردن. دەڵێ وێنەی ڕووخاندنی ماڵی دراوسێکەیان محەممەد حەنینی پیاوی بەرخۆدان تا ئێستا بە توندی لە مێشکیدا ماوەتەوە و حەنینی لەو کاتەدا تەمەنی پێنج ساڵ بووە.

پەیوەندیکردن بە ئیخوان و پاشان حەماس

دەستکاری

بەھۆی پابەندبوونی ئایینییەوە لە تەمەنی ١٦ ساڵی یان کەمتردا پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئیخوان موسلیمینی فەلەستینییەوە کردووە، بزووتنەوەیەک لەسەرتادا وریا بووە و سەرنجی لەسەر پرسی پەروەردەی ئیسلامی و ئامادەکردنی گەنجان بووە، دواتر دەستیکردووە بە جیھاد و ڕزگاری. ئیخوانەکان دوو تەوژم بوون کاتێک لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس تێکەڵ بوون، یەکێکیان بۆ بانگەواز و یەکێکی دیکەیان بۆ بەرخۆدان، بەڵام لەگەڵ یەکتردا کاریان دەکرد. ھەرچەندە ئەو سیاسەتەی ئیخوان لەو قۆناغەدا گرتەبەر بووە ھۆی ئەوەی دواتر زۆرێک لە سەرکردەکانی بچنە ناو بزووتنەوەی فەتحەوە کە لە ساڵی ١٩٦٥ ەوە بنەمای جیھادی چەکداری گرتەبەر، بەڵام حەنینی پشتڕاستی دەکاتەوە کە درێژەدان بە ڕێبازی پەروەردە و ئامادەکاری لەلایەن ئیخوانەوە «قووڵایییەکی زۆری بەخشی بە بزووتنەوەی حەماس کاتێک دەستی پێکرد».

لە زیندان

دەستکاری

ھێزەکانی داگیرکەر لە ساڵی ١٩٩٣ دەستگیریان کرد و بە تۆمەتی یارمەتیدان لە دامەزراندنی لیواکانی قەسام لە کەناری ڕۆژاوا سزای زیندانی ھەتاھەتایییان بەسەردا سەپاند. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١١ لە ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی وەفائولئەحرار دوای مانەوەی ١٨ ساڵ لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد کرا. دواتر دەسەڵاتدارانی داگیرکەر لەگەڵ ١٥ زیندانی دیکەدا دیپۆرتی قەتەریان کرد.

دوورخستنەوە دوای ئازادکردن

دەستکاری

ئیسرائیل لە ھەمان ڕۆژدا کە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی «دڵسۆزی بۆ ئازادەکان» لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە دیلی ڕزگاری بوو، لە خاکەکانی فەلەستین دەری کرد. بەپێی ئەم گرێبەستە ئیسرائیل ١٠٥٠ زیندانی ژن و پیاوی لە زیندانەکانی خۆی ئازاد کرد لە بەرامبەر سەرباز گیلاد شەلیت کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بەرخۆدانی فەلەستینەکانەوە بەدیلگیرا.

خوێندن

دەستکاری

دوای ئازادبوونی حەنینی درێژە بە خوێندنی ئەکادیمی دەدات. دکتۆرای لە زانکۆی نیشتمانی مالیزیا بەدەستھێناوە، ھەروەھا دکتۆرای دیکەی لە زانکۆی زەیتونەی تونس بەدەستھێناوە. تێزی دکتۆراکەی لەسەر زیندانییە فەلەستینییەکان بوو. لە ساڵی ٢٠١٨ کتێبێکی بە ناوی: سیاسەتی دەرەوەی حەماس: سووریا وەک توێژینەوە، ٢٠٠٠–٢٠١٥ سیاسة حماس الخارجیة: سووریا کدراسة حالة، 2000-2015 بڵاوکردەوە. بە پشتبەستن بەو تێزی دکتۆرایەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە زانکۆی نیشتمانی مالیزیا نووسیویەتی.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «حنینی: غزة سباقة علی الضفة بالمقاومة ج1». الجزیرة نت (بە عەرەبی). لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.