عادل باخەوان (بە پێتی لاتین: Adel Bakawan)، (١٩٧١ -)، کۆمەڵناس و مامۆستایی زانکۆیە کە بە ھۆی ڕوانگە ڕەخنەگێڕانەکانی سەبارەت بە سیاسەت و کۆمەڵگای باشووری کوردستان ناسراوەتەوە. عادل باخەوان لە قوتابخانەی باڵا بۆ خوێندنەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە فەڕەنسا وانەی خوێندووە و ئێستاکە لە زانکۆی ئێڤری وانە دەدات، و ھەروەھا ئەندامی دەستەی نووسەرانی جورناڵی کوردستان بۆ انستە کۆمەڵایەتییەکانە.[١]

عادل باخەوان
لەدایکبوون١٩٧١
سلێمانی
پیشەکۆمەڵناس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • School for Advanced Studies in the Social Sciences لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://cfri-irak.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیاننامە دەستکاری

عادل باخەوان لە تەمەنی ١٣ ساڵیەوە تا تەمەنی ٢٧ ساڵی لەنێو پرۆگرامە جیاوازەکانی دەنگی "نەخێر" بە ڕژێمی بەعسدا بووە. لە تەمەنی ١٧ ساڵی فەرمانی گرتنی لەلایەن ڕژێمەوە دەرچوو، پاش خۆشاردنەوە و دەربازبوونی، باوک و برا گەورەکەیان ڕاپێچی زیندانکرد و خستنیانە ژێر ئەشکەنجەو ئازارەوە. پاش ڕاپەڕین و جەنگی ناوخۆ، لە ١٩٩٩ دا، کوردستان بەجێدەھێڵێت و لە فەرەنسادا نیشتەجێ دەبێت. ژیانی سیاسی سەختی کوردستان، ڕێگای پێنەداوە لە نیشمان خوێندن تەواوبکات، بۆیە ھەر لەگەڵ گەشتنیدا بە فەرەنسا کاروانی خوێندنی دەستپێکردوەو و لێرەوە، وەک خۆی دەڵێت، ڕوبەری ئەکشن و جوڵانەوەی بەشێوەیەکی ڕادیکاڵانە گۆڕاوە: پەڕینەوە لە کێڵگەی سیاسیەوە بۆ کێڵگەی زانستی، لە سیاسەتەوە بۆ زانست، لە ئەکشنەوە بۆ بەرھەمھێنانی فیکری مەعریفی. سەرەتا لە زانکۆی لیۆندا قۆناغی لیسانس تەواودەکات. پاشان لە قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی پاریس، قۆناغی ماستەر و دکتۆرا تەواودەکات. کاروانی خوێندنی باڵای نزیکەی ١٠ ساڵ دەخایەنێت. ئەو ناوەندە زانستیەی کە تێیدا گەورەدەبێت، بریتیە لە سێ ناوەندی سەرەکی: ناوەندی تورێنیەکان؛ واتە ھەموو ئەو سۆسیۆلۆگانەی کە لەگەڵ ئالان تورێندا کاردەکەن و پەیوەندیەکی بەھێزی لەگەڵ تورێندا ھەیە. ھەروەھا ناوەندە بۆردۆیەکان. پاشان قوتابخانەی ئۆلیڤەر ڕوا لەسەر ئیسلامی سیاسی، کە لەسەر ئاستی ئەنتەرناسیۆنال ھەژمونی تەواوی کردوە. عادل باخەوان نامەی ماستەر و دکتۆراکەی لەژێر سەرپەرشتی ئۆلیڤەر ڕوادا بووە و ئەمەش کارئاسانیەکی زۆری لە فەرەنسادا بۆکردوە. ئێستاش لە زانکۆی ئێڤری وانەی سۆسیۆلۆژیا بە قۆناغی لیسانس دەڵێتەوە و توێژەری ھاوکارە لە قوتابخانەی خوێندنی باڵای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی پاریس.

بەرھەمەکان دەستکاری

  • کەیوان: ڕۆمان، سلێمانی: بێ پەخشانگە، ١٩٩٨.
  • ئیسلامیەکان کوردستان لە بوھتاننامەکەی حەمە سەعەد حەسەندا، بێ شووێن: بێ پەخشانگە، ١٩٩٨.
  • تێگەیشتن ڕۆژاوا-ئیسلام: بەریەککەوتن، تێکەڵبوون، یەکتربیناکردن، سلێمانی، ٢٠٠٦.
  • تێگەیشتن لە فەیسەڵەوە تا تاڵەبانی: عێراقی پۆست سەدام لە تاقیکردنەوەی دیموکراسیدا، سلێمانی: کتێبخانەی ڕەنج، ٢٠٠٦.
  • تێرۆریسم وەک بیناکردنی کۆمەڵایەتی، سلێمانی: دەزگای چاپ ە پەخشی سەردەم، کتێبی سەردەم ژمارەی ٤٠٣، ٢٠٠٧.
  • کوردستان لە تاقیکردنەوەی ناسیۆنالیزم، ئیسلامیزم، تیرۆریزمدا، سلێمانی: کتێبخانەی حەمدی، ٢٠١٠.
  • کۆتایی عەلمانیەت، سلێمانی: کتێبخانەی ڕەنج، ٢٠١٢.
  • کۆمەڵگای ڕەش، سلێمانی: کتێبخانەی ئەندێشە، ٢٠١٣.
  • سۆسیۆلۆژیای بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، ٢٠١٥.
  • سۆسیۆلۆژیای زەبروزەنگ، سلێمانی: ناوەندی غەزەلنووس، ٢٠١٥.
  • سۆسیۆلۆژیای ئاین
  • سۆسیۆلۆژیای سیاسی

وەرگێڕان دەستکاری

  • ئاین چیە، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.
  • عەلمانیەت لەبەرانبەر ئیسلامدا، وەرگێرانی عادل باخەوان، سلێمانی: چاپخانەی جەمال عیرفان، ٢٠١٦.
  • ئاین لە دێمۆکراسیدا، وەرگێڕانی عادل باخەوان، سلێمانی: کتێبخانەی جەمال عیرفان، ٢٠١٦.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری