شەھلا ھومباتوڤا ژنە چالاکوانی ئازەربایجانییە بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەوەتەی ساڵی ٢٠١٣ کاری پارێزەری کرد.[١] شەھلا یەکەم ئازەربایجانییە ئەم خەڵاتەی پێبدرێت. شەھلا وەک پارێزەرێک بەرگری لە ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، بلۆگەر، گەنجە چالاکەکان و ئەندامانی حیزبی ئۆپۆزسیۆنی ئازەری، ھەروەھا ھاوڕەگەزخوازان دەکرد لە کۆمەڵگایەکی کۆنەپارێز.[٢]

شەھلا ھومباتوڤا

نەتەوەئازەربایجانی
پیشەپارێزەر
ناسراوە بەپارێزەری مافەکانی مرۆڤ

لە ساڵی ٢٠١٩، شەھلا لەبارەی خراپی ڕەوشی زیندانی سیاسیی و ڕۆژنامەنووس میھمان حوسینۆڤ وەک پارێزەری ناوبراو بۆ ڕای گشتی قسەی کرد، دواتر بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی نادرووست ئەوا ڕێگەی لێگیرا لە بینینی ناوبراو و دوورخرایەوە لەکاری پارێزەری.[٣]

لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠، شەھلا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٤] بۆ ئەو ڕۆژە، ئارلی لیتزەنبرگر باڵیۆزی ئەمریکا لە ئازەربایجان گەڕایەوە واشینگتن وەک پشتگیرییەک بۆ شەھلە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Şəhla Hümbətova: Azərbaycanda cəzalandırıldım, Amerikada mükafatlandırıldım". www.amerikaninsesi.org. www.amerikaninsesi.org. 5 mart 2020. Archived from the original on 19ی Marchی 2020. Retrieved 16ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "Biographies of the Finalists for the 2020 International Women of Courage Awards". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-14.
  3. ^ Slingo2019-12-30T16:43:00+00:00, Jemma. "Global profession speaks out over Azerbaijani lawyer's suspension". Law Gazette (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 30ی Decemberی 2019. Retrieved 2020-03-14. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "2020 International Women of Courage Award". United States Department of State (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-03-13.