شەکرە شیبوونە بە ئینگلیزی: Glycolysis. بریتیەلە دەستپێکی کرداری خانە ھەناسە و ڕێچکەیەکی کیمیایی زیندەییە، لەزینجیرەیەک کارلێکی کیمیایی پێکدێت کەتێیدا گەردێکی گلوکۆزی شەش کاربۆنی دەئۆکسێندرێت و دووگەردی ترشی پایڕۆڤیکی سێ کاربۆنی لێپەیدا دەبێت، لەناو ساتۆسۆلی خانە خانەدا ڕوودەدات بەهۆی ئەنزیمە تایبەتیەکانەوە کەبڕێی کەم لە (ئەدینۆسیدی سێ فۆسفاتی-ATP) لێیەوە پەیدا دەبێت.

قۆناغەکانی شەکرە شیبوونەوە

هەنگاوەکانی شەکرە شیبوونەوە دەستکاری

  • دوو کۆمەڵەی فۆسفاتی بەگلوکۆزەوە دەبەسترێن و ئاوێتەیەکی نوێی ٦ کارۆنی فۆسفۆڕێنکراو پێکدێت، کەتێیدا دوو (ATP) بەکاردێت و دەگۆڕدرێت بۆ دوو (ADP).
  • گۆڕانی ئاوێتە نوێیە ٦ کارۆنییە فۆسفۆڕکراوەکە کەلە هەنگاوی یەکەمدا پێکهات، بۆدوو گەردی سێ کاربۆنی (PGAL).
  • ئۆکساندنی دوو (PGAL) و زیادبوونی کۆمەڵەیەکی فۆسفاتی بەهەریەکیان، هەروەها کەمکردنەوەی دوو (+NAD) گۆڕانی بۆ دوو (NADH).
  • لابردنی چوار کۆمەڵە فۆسفاتیەکە کەلە هەردوو هەنگاوی یەکەم و سێیەمدا زیادکرابوون لەدوو ئاوێتە سێ کاربۆنیەکەی کەلە هەنگاوی سێیەمدا پێکهاتبوون لەئەنجامدا دوو گەرد لە ترشی پایڕۆڤیکی سێ کاربۆنی پەیدا دەبێت لەگەڵ چوار گەرد لە (ATP).

گەردە درووستبووەکان دەستکاری

NAD لەشێوەدا زۆۆر نزیکەلە NADP کەلەڕۆشنە کارلێکەکانی ڕۆشنەپێکهاتندا ڕۆڵیان هەیە، کەگەردێکی ئەندامییە و پێشوازی دەکات لە ئەلیکتڕۆنەکان لە کارلێکەکانی ئۆکسان و کەمکردندا. لە کردارەکەدا چوار ATP درووستدەبن، وە دووانیان بەکاردەهێنرێن و لەکۆتادا دوو گەردی ATP دەمێننەوە.

کۆتایی شەکرەشیبوونەوە دەستکاری

لەکۆتایی شەکرە شیبوونەوە دوو ATP لەهەر گەردێکی گلوکۆزی شەش کاربۆنیەوە پەیدا دەبێت، گلوکۆزیش دەگۆڕدرێت بۆدوو گەرد لەترشی پایڕۆڤیکی سێ کاربۆنی، بەڵام ئەوەی بەسەر ترشی پایڕۆڤیک دێت دوای شەکرە شیوونەوە لەسەر جۆری خانە و بوون یان نەبوونی ئۆکسجین بەندە.

بەستەرەکان دەستکاری

خانە ھەناسە

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتێبی زیندەزانی پۆلی-۱۱ (وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان).
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی.

پەراوێزەکان دەستکاری