شەڕەکانی سیمینۆل (ھەروەھا بە شەڕەکانی فلۆریدا ناسراوە) بریتییە لە سێ شەڕ کە لە ناوچەی «فلۆریدا» لە نیوان ھێزەکانی سوپای «ویلاتە یەکگرتووەکان» و «سیمینۆل»ەکان کە جەماوەری خۆجێی ناو «ئەمریکا» بوون و لەماوەی ساڵەکانی سەرەتای سەدەی ھەڤدەدا لەناو «فلۆریدا»دا لەگەڵ جەماوەری «ئیسپانی» تێکەڵ ببوون ڕوویدا. ئەم شەڕانە لەماوەی ساڵەکانی نێوان ١٨١٦ تا ١٨٥٨دا ڕوویان‌دا و لەم ماوەیەدا دوو ئاشتی لە نێوان لایەنەکاندا جێگر بوو. ھەم لە باری تێچووی مرۆڤی و ھەم لە باری تێچووی ماڵییەوە شەڕی «سیمینۆل» یەکێک لە درێژخایەن‌ترین و گرانترین شەڕەکان لە ناو مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بووە. شەڕی یەکەمی «سیمینۆل» بە گەشتی «ژەنەراڵ ئاندرۆ جەکسن» بە ناو «فلۆریدای ڕۆژئاوایی» و «فلۆریدای ڕۆژھەڵاتی»یەوە دژ بە شەڕی ساڵی ١٨١٢ی «سیمینۆل» ـەوە دەسی پێکرد. حکومەتی بەریتانیای مەزن و «ئیسپانیا» ھەر دووکیان زۆر ناڕازی بوون لەم ھێرش ھێنانە. ھەرچەند «ئیسپانیا» توانای ئەمەی نەبوو کە بتوانێت ئەم ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات ھەر وەک لە چەندین سەرھەڵدانی پێشوو لەم ناوچەیەدا بۆ ھەمووان ئاشکرا ببوو و تەنانەت «ئیسپانیا»ش دانی پێ‌دا ئەنا. حکومەتی «ئیسپانیا» بەم قەناعەتە گەیشت کە ئەم ناوچەیە پێشکەش بکات بە ویلایەتە یەکگرتووەکان و لە پەیمانامەی «ئادامس-ئۆنیس»ی ساڵی ١٨١٩دا بەم بڕیارە گەیشتن و لە ساڵی ١٨٢١دا ئەم ناوچەیە بە «ویلایەتە یەکگرتووەکان» درا. بەپێی پەیماننامەی مۆلتری لە ساڵی ١٨٢٣دا «سیمینۆل»ەکان ئەبوو بەشی باکووری «فلۆریدا» جێ بھێڵن و لە ناوچەیەکی ناوەندی لە نیمچە دوورگەی فلۆریدادا نیشتەجێ بن.

تابلۆیەک لە شەری سیمینۆل

سەرچاوەکان دەستکاری