بەخێربێن



ھەنووکە ٣ وتار لە دەروازەی فلۆریدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

فلۆریدا (بە ئینگلیزی: Florida) یەکێک لە ویلایەتەکانی باشووری ئامریکایە. ناوەندی ئەم ویلایەتە شاری تاڵاھاسیە. ناوی فلۆریدا لە زمانی ئیسپانیەوە وەرگیراوە بەواتای پڕگوڵ دێت. سنووری ویلایەتەکە لە ڕۆژاوا دەکەوێتە سەر کەنداوی مەکسیک، لە باکووری ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی ئەلەباما، لەباکوور لەگەڵ ویلایەتی جۆرجیا، لە ڕۆژھەڵات دەکەوێتە سەر ئۆقیانووسی ئەتڵەسی وە لە باشووریش دەکەوێتە سەر دەربەندی فلۆریدا.

وتاری ھەڵبژێردراو

شەڕەکانی سیمینۆل (ھەروەھا بە شەڕەکانی فلۆریدا ناسراوە) بریتییە لە سێ شەڕ کە لە ناوچەی «فلۆریدا» لە نیوان ھێزەکانی سوپای «ویلاتە یەکگرتووەکان» و «سیمینۆل»ەکان کە جەماوەری خۆجێی ناو «ئەمریکا» بوون و لەماوەی ساڵەکانی سەرەتای سەدەی ھەڤدەدا لەناو «فلۆریدا»دا لەگەڵ جەماوەری «ئیسپانی» تێکەڵ ببوون ڕوویدا. ئەم شەڕانە لەماوەی ساڵەکانی نێوان ١٨١٦ تا ١٨٥٨دا ڕوویان‌دا و لەم ماوەیەدا دوو ئاشتی لە نێوان لایەنەکاندا جێگر بوو. ھەم لە باری تێچووی مرۆڤی و ھەم لە باری تێچووی ماڵییەوە شەڕی «سیمینۆل» یەکێک لە درێژخایەن‌ترین و گرانترین شەڕەکان لە ناو مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بووە. شەڕی یەکەمی «سیمینۆل» بە گەشتی «ژەنەراڵ ئاندرۆ جەکسن» بە ناو «فلۆریدای ڕۆژئاوایی» و «فلۆریدای ڕۆژھەڵاتی»یەوە دژ بە شەڕی ساڵی ١٨١٢ی «سیمینۆل» ـەوە دەسی پێکرد. حکومەتی بەریتانیای مەزن و «ئیسپانیا» ھەر دووکیان زۆر ناڕازی بوون لەم ھێرش ھێنانە

زیاتر...

وتار

مەیامی (بە ئینگلیزی: Miami) ھەروەھا ناسراو بە شاری مەیامی (بە ئینگلیزی: City of Miami) شارێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەڵکەوتووە. مەیامی سێیەمین گەورەشار بەپێی دانیشتوویە لە ڕۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان و حەوتەمین شاری گەورەی ئەم وڵاتەیە

زیاتر...

وتار

کیپ کانیڤیرال (لە ئیسپانیەوە: Cañaveral) بەشێکە لە پارچەی ناوچەی بریفارد لە فلۆریدا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە سالی ١٩٥٠ تاوەکو ئێستاش ناوەندێکی سەرەکی بوە لەبۆ کار و چالاکی گەردوونی بۆشایی، وە زۆربەی ئامێرە گەردوونیەکان لێرەوە رەوانەی دەرەوەی زەوی کراون، وە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی میریت کە لەنگەری ئۆقیانووسی ئاتلانتیکە

لە ساڵی ١٩٦٤ ناوی ئەو شوێنە (کیپ کەنەدی) بوو، وەک رێزێک لەبۆ سەرۆکی ئەمەریکاجان ئێف. کێنیدی کە بەرنامەی ئەپۆلۆی دەستپێکرد لۆ سەر مەریخ، بەلام ئەو ناوە دەگەرێتەوە بۆ شەستەکانی سەدەی رابردوو، بەلام دوای دەیان سال ئاماژە بە ناوێک کرا ئەویش (کیپ کانیڤیرال) بوو، ھەر چی ناوی کەنەدی مایەوە لەبۆ ناوەندێکی کەنەدی بۆشایی لە ژێر دەزگای ناسا

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان