شەملێ شەملێ
شەملێ شەملێ (بە کوردیی باکووری: Şemlê Şemlê)، گۆرانییەکی فۆلکلۆری بەناوبانگی کوردیییە کە لە ناوچە کوردنشینییەکانی تورکیاوە سەرچاوەی گرتووە. گۆرانییەکە باس لە کچێک دەکات بە ناوی شەملێ، کە بە قژی ڕەش و چاوی ڕەشی ڕوخساری دەکەوێتە بەر باسی خەڵکی ئەو سەردەمە. دەقی گۆرانییەکە گوزارشت لە سەرسامی ھۆنراوەنووسەکە دەکات بۆ شەملێ.
گۆرانییەکە لەلایەن گەلێک لە گۆرانیبێژانی کوردەوە پێشکەش کراوە و گوتراوەتەوە، و جیا لە کوردیش، لەلایەن ھونەرمەندانی تورکەوە کەڤەر کراوە.
ئاوازی گۆرانییەکە سادەیە، و دەنگێکی جیاوازی کوردی ھەڵگرتووە کە بە بەکارھێنانی ئامێرە سادەکانی ساز و دەف و تەپڵ دەگوترێتەوە. دەقەکانی بە شێوەیەکی تایبەت بە شێوەزاری کورمانجی سەروو بێژەدەکرێت، وەلێ ھەندێک وشەی گۆرانییەکە لە شێوەزارەکانی دیکەی کوردیشدا ھەن.[١][٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Şemle (Full Song & Lyrics) - Koma Rozerîn - Download or Listen Free - JioSaavn (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی)، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦، لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ https://chordu.com/chords-tabs-kimbureyhan-şemlê-cover--id_XuJ6Hy0IYqg