شەقامی ئیستقلال (بە تورکی: İstiklal Caddesi) یەکێکە لە بەناوبانگترین شەقامەکانی ئەستەمبوڵ لە تورکیا کە دەکەوێتە ناوچەی بیئۆغلۆ. شەقامەکە ڕۆژانەی ٣ میلیۆن گەشتیاری ھەیە. بەدرێژایی ١٫٤ کیلۆمەتر لە شەقامەکە ئەوا بووتیک، دووکانی مۆسیقا، کتێبفرۆش، گالێری ھوونەری، سینەما، شانۆ، کتێبخانە، کافێ، یانەی شەوانە، ڕێستوورات، شیرینی فرۆش و میوزیکی ڕاستەوخۆ ھەیە.

دیمەنێک لە شەقامی ئیستقلال.

شەقامەکە دەور دراوە بە تەلار و باڵەخانەکانی سەردەمی عوسمانی (زۆربەیان ھی سەدەی ١٩ و ٢٠ەمن). گەڕەکی گەلاتەسەرای لە نزیک شەقامەکەیە، کە یەکێک لەکۆنترین قوتابخانەی دواناوەندی وڵاتی تێدایە بەناوی دواناوەندی گەلاتەسەرای (بەتورکی: Galata Sarayı Enderun-u Hümayunu). ھەر لە ناوچەی گەلاتە تاکوو کۆتایی باشووری شەقامی ئیستقلال ئەوا دووەم کۆنترین وێستگەکانی مێترۆ لەجیھان لێیە کە لەساڵی ١٨٧٥ کاری کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری