شەبەنگی سیاسیی چەپ-ڕاست

شەبەنگی سیاسیی چەپ-ڕاست سیستەمێکی پۆلێنبەندی بۆ ھەڵوێستە سیاسییەکان، ئایدیۆلۆجییەکان و حیزبەکان لە بنەمای پرسەکانی یەکسانیی کۆمەڵایەتی و ھیرارشیی کۆمەڵایەتیدایە. جگە لە ھەڵویستەکانی چەپ و ڕاست، پێگەی مامناوەندی و میانەڕەویش ھەیە کە لەگەڵ ھەر دوو سەری شەبەنگەکە ڕێک ناکەون. کەسانێکیش شەبەنگی سیاسیی چەپ-ڕاست زۆر سادە و ساکار دەزانن و و ئەم شێوەی پۆلێنبەندیی پێگە سیاسییەکانیان قەبوول نییە و لەجیاتیی ئەم سیستەمە سیستەمەکانێکی دیکە پێشنیار دەکەن، لەوانەیە پێناسەکردنی دووڕەھەندی لەجیاتی یەک ڕەھەندی.

لەم چەشنە شەبەنگە سیاسییە، سیاسەتەکانی چەپگر و ڕاستگر زۆرجار زێزی یەکترەوە پیشان دەدرێن، بەڵام تاک یان گرووپێک دەتوانێت لە بابەتی کێشەیەک ھەڵویستی چەپ بگرێت و لە بابەتی کێشەیەکی دیکە ھەڵویستی ڕاست لە خۆی نیشان بدات؛ ھەروەھا بڕێک لە ھەڵوێستەکان دەتوانن لە سنۆرەکانی دۆ لایەن لەسەریەک بن و سەر بە باڵی چەپ یان ڕاست بە ئەژمار ھاتن بە ئایدیۆلۆجی بەستراوە.[١] لە فەڕەنسا کە ئەم دەستەواژەی ڕێشەی لەوێدا ھەڵدەگەڕێتەوە، چەپ وەکوو «حیزبی بزووتنەوە» و ڕاست وەکوو «حیزبی بەنەزمبوون» پێناسە دەکرێن.[٢] [٣] [٤] [٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ میلنێر, ھێلێن (٢٠٠٤). "حیزبایەتی، سیاسەتی بازرگانی و بەجیھانیبوونەوە: ئایا پچڕێکی چەپگر-ڕاستگر لە سیاسەتی بازرگانیدا ھەیە؟" (PDF). وەرزنامەی خوێندنەوەکانی ناونەتەوەیی (٤٨): ٩٥–١١٩. doi:10.1111/j.0020-8833.2004.00293.x. Retrieved 24ی Marchی 2021. {{cite journal}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ ناپ و ڕایت (٢٠٠١). حکۆمەت و سیاسەتی فەڕەنسا. p. ١٠.
  3. ^ گارفینکل, ئەدام; ھارتس, تێرتەیل (١٩٩٧). ڕیشەکان و کاریگەربوونەوەی بزووتنەوەی دژەشەڕی ڤیێتنام (بە ئینگلیزی). پەلگرەیڤ مەکمیلان. p. ٣٠٣.
  4. ^ "چەپ (ئاوەڵناو) و چەپ (ناو)". فەرھەنگۆکی میریام وێبستێر. ٢٠١١.
  5. ^ براود, ڕاجر (٢٠٠١). دووڕیانەکانی کرێکاری ئەورووپی: لە بڤین تا بلێر (بە ئینگلیزی). پەلگرەیڤ مەکمیلان. p. xxvi.

کتێبناسی دەستکاری

  • Knapp, Andrew. Wright, Vincent. The government and politics of France. New York: Routledge, 2001 ISBN 0-415-21526-9