شێوازی نووسینی ھەواڵ

شێوازی نووسینی ھەواڵ، شێوازی ھەواڵ یان شێوازی ڕۆژنامەوانی (بە ئینگلیزی: News style) ئەو شێوازە پەخشانەیە کە بۆ ڕاپۆرتکردنی ھەواڵ لە میدیاکانی وەک ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆندا بەکاردێت.[١]

نووسینی ھەواڵ ھەوڵ دەدات وەڵامی ھەموو پرسیارە بنەڕەتییەکان بداتەوە دەربارەی ھەر ڕووداوێکی دیاریکراو «کێ، چی، کەی، لە کوێ، بۆچی و چۆن» لە کردنەوەی وتارەکە. ئەم شێوە پێکھاتەیە ھەندێ جار بە «ھەڕەمی ھەڵگەڕاو» ناودەبرێت، بۆ ئاماژەدان بە کەمبوونەوەی گرنگی زانیاری لە پەرەگرافەکانی دواتردا.[٢]

ھەروەھا چیرۆکەکانی ھەواڵ بەلایەنی کەمەوە یەکێک لەو تایبەتمەندییە گرنگانەی خوارەوەی تێدایە کە پەیوەندی بە بینەری مەبەستەوە ھەیە:[٣]

  • نزیکی
  • بەرچاوبوون
  • کات
  • بەرژەوەندی مرۆڤ
  • نامۆیی
  • دەرئەنجام

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Wilson, Kenneth G. (1993). The Columbia Guide to Standard American English. New York City: Columbia University Press / MJF Books. "JOURNALESE" entry, p. 260. ISBN 1-56731-267-5.
  2. ^ Bill Parks. "Basic News Writing" (PDF). Retrieved 2009-07-29.
  3. ^ Morrison, Daniel. "How to Write Headlines and Decks (Heds and Deks)". Info-Truck: A blog about delivering information—by the truckload.