شێوازی ئەڵاوەیسی
شێوازی ئەڵاوەیسی یان مەقامی ئەڵاوەیسی یەکێک لە شێواز و فۆرمەکانی مۆسیقای کوردییە، کە ھەم لە ئامێرژەنین و ھەم لە ئاوازدا (مەقامبێژی یان مەقامچڕین) بە کار ئەبرێت. ھەر وەھا دەکرێت وەکوو یەکێک لە بنەما تێۆریەکانی مۆسیقای کوردی ھەژمار بکرێت.
ئەم شێوازە زۆرتر لە ناوچەی گەرمیانی باشووری کوردستان باوە. ئەم شێوازە ھەروەھا لە ناوچەی رۆژھەڵاتیش دا دەچرێت (لە ناو مەقامەکانی یارسان دا مەقامێ ھەیە بە ناو مەقامی ھیجران کە زۆر نزیکی ئەم شێوازەیە).
ئەو کەسانە کە ئەڵاوەیسییان گوتوە
دەستکاریچونکە شێوازی ئەڵاوەیسی شێوازێکی کوردییە، ھەر بەم بۆنەوە ئەم شێوازە فەقەت لە مۆسیقای کوردی دا دەبێژرێت. لە ناو مەقامبێژەکانی کورد دا، دەتوانین لە ئەمانە ناو ببەین:
- عەلی مەردان، بۆ یەکەم جار لە رادیۆ کوردی بەغدا وتوویە بە دوای ئەم مەقامە دا گۆرانی ڕاستەی خەیابانی لە سەر پەیژەی مەقامی ڕاست وتوە.
- شوکرێ خەیات
- موحەممەد ساڵح دیلان
- حەسەن گەرمیانی
نموونەی گۆرانی ریتم ئازادی ئەڵاوەیسی
دەستکاری- موحەممەد ساڵح دیلان، لەسەر پلەی دەنگی لا [١][بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- حەسەن گەرمیانی، لەسەر پلەی دەنگی دۆ [٢][بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
نموونەی تاکەژەنی لە سەر ئەڵاوەیسی
دەستکاری- فەرھاد ساڵح بە ڤیۆلین، لەسەر پلەی دەنگی سۆل [٣][بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاری- ماڵپەڕی چراکان [٤]
- وتوو وێژی رادیۆ کوردی بەغدا لە گەڵ عەلی مەردان