شێرۆڵە

دێیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شێرۆڵە (Şêrolle، بە فارسی: شیروله‎) دێیەکە لە ناوچەی باینگانی شارستانی پاوە.

شێرۆڵە
دێ
وڵاتئێران
پارێزگاکرماشان
شارستانپاوە
ناوچەباینگان
گوندەوارماکوان
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم-

جوگرافیا دەستکاری

ئەم گوندە لەسەر سنووری ئێران و عێراقەوە ھەڵکەوتووە. لە ئێراندا دەکەوێتە سەر شارستانی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان و ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی تەوەنەوەل کە دەکەوێتە سەر پارێزگای ھەڵەبجە.

ھەندێک لە شوێنەکانی ئەم گوندە بریتین لە دۆڵەڕەش، چاڵەدارەوەن و چاڵەھەنجیر. ئەم گوندە چەند کەورگێکی تێدایە لەمانە کەورگی قاژان و کەورگی مەجە.

مێژوو دەستکاری

ئەم گوندە لە لایەن یەکەێک لە نەوەکانی ئیمام بە ناوی عەلی کوڕی ئاخا ئاوەدان کراوەتەوە کە خاوەنی سێ کوڕ بە ناوەکانی عەبدولقادر، محەممەد سەعید و مارف بووە کە ناسراون بە خێڵی عەلی ئاخا. لە دوای شەڕی ئێران و عێراق بە ھۆی ھەڵکەوتنی ئەم گوندە لەسەر کۆتا خاڵی سنوورەوە چۆڵ کراوە و زۆرینەی دانیشتووەکانی لە بانەوڕێ جێگیر بوون. ھەر چەند ئەم گوندە ئێستا چۆڵە بەڵام جارجار ھەر ئەم بنەماڵەیە بە مەبەستی ئاژەڵداری سەردانی بەشێک لەم گوندە بە ناوی چاڵەگلێر دەکەن.

گەلەری وێنە دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری