شێخ عەلی هەکاری قوڕەیشی کوڕی ئەحمەد کوڕی یوسف کوڕی جەعفەر کوڕی عەرەفە کوڕی مەئمون کوڕی موئەمیل کوڕی وەلید کوڕی قاسم کوڕی وەلید کوڕی عوتبە کوڕی ئەبوسوفیانە

مەرقەدی حەزرەتی شێخ عەلی هەکاری

ئیمام و پێشەوا و زاهید و زانا و دانا و فەقیه و پیاوچاک بووە ، چاکە و عیبادەت و پەرستنی یەکجار زۆر بووە ، لە مانگی شەوالی ساڵی ٤۰۹ی کۆچی بەرامبەر ۱۰۱٨ی زایینی لە گووندی دیڕەش لەدایکبووە (دیڕەش گوندێکە ئێستا سەربەقەزای ئامێدی یە و لە باشووری ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی یە وە دەکەوێتە باکوری چیای گارە ، ئەوکاتە سەر بە میرنشینی هەکاری بووە )

هەروەک خۆی ئەفەرموێ تەمەنم دە ساڵ بووە دەستم کردووە بە وەرگرتن و گێڕانەوەی فەرموودە ، جا بۆ وەرگرتنی فەرموودە زۆر وڵات گەڕاوە و گەیشتووە بە خزمەت زۆر لە زانایان و دانایانی ئەو سەردەمە و فەرموودەی لێ وەرگرتوون

مامۆستاکانی ( ئەوانەی فەرموودەی لێیان وەرگرتووە ) دەستکاری

لە موصڵ:

٭ ئەبوجەعفەر موحەمەدی کوڕی موحتاجی مەروزی فەقیە

لە حەلەب :

٭ئەبولقاسم عەلی کوڕی ئەحمەدی کوڕی موزەفەری موقرئ

لە صەیدٲ :

٭ئەبوموحەمەد حەسەنی کوڕی موحەمەدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی جومیع

لە صور :

٭ئەبوفەرج عەبدولوەهابی کوڕی حوسێنی کوڕی عومەری کوڕی بورهان

لە بیت المقدس لە قودس :

٭ ئەبوبەکر موحەمەدی کوڕی ئەحمەدی واسیتی خەتیب

لە ڕەملە :

٭ ئەبوحوسێن موحەمەدی کوڕی حوسێنی کوڕی تەرجومان

لە میسڕ :

٭ئەبو عبداللە موحەمەدی کوڕی فازیلی کوڕی نەزیفی فەڕاء

٭ ئەبوقاسم هەبەتولای کوڕی عەلی کوڕی عەبدولڕەحمانی کوڕی شامەی موعافیری

لە مەککە :

٭ئەبوحەسەن موحەمەدی کوڕی عەلی کوڕی صەخری ئەزدی

٭ئەبومەنسوور موحەمەدی کوڕی ئەحمەدی کوڕی قاسمی موقرئ

لە بەغداد :

٭ئەبوقاسم عبدالملک کوڕی موحەمەدی کوڕی عبداللەی کوڕی بوشران

٭ئەبوقاسم حوسەینی کوڕی ئەحمەدی کوڕی موحەمەدی شیرازی

٭ئەبوحەسەن عەلی کوڕی عومەری کوڕی قەزوینی

٭ئەبوبەکر موحەمەد کوڕی عەلی کوڕی موسای خەیاط

ئەم زانایانەش حەدیسیان لە شێخ عەلی هەکاری وەرگرتووە : دەستکاری

-ئەبولقاسم کوڕی سەمەرەقەندی

-ئەبوعەلی کوڕی بەناء

-ئەبویاسین عبداللەی کوڕی موحەمەدی بەردانی

-یەحیای کوڕی عەتاف

-عبدالرحمان کوڕی حەسەنی فارسی

-حەسەنی کوڕی ئەبوعەلی موقرئ

وە زۆری تر.......

شێخ و مامۆستای لە تەسەوف و سلوک دا: دەستکاری

لەبەغداد تەریقەتی وەرگرتووە لەسەر دەستی شێخ ئەبوالفەرجی تەرتوسی

کە ئەویش لەسەر دەستی شێخ عبدالواحدی تەمیمی وەرگرتووە

ئەویش لە شێخ ئەبوبەکری شیبلی

ئەویش لە شێخ جونەیدی بەغدادی

ئەویش لە شێخ سڕی سەقەتی

ئەویش لە شێخ مەعروفی کەرخی

ئەویش لە شێخ داودی تائی

ئەویش لە شێخ حەبیبی عەجەمی

ئەویش لە شێخ حەسەنی بەصری

ئەویش لە ئیمامی عەلی کوڕی ئەبوتالیب کرم اللە وجهە

ئەویش لە حەزرەتی پێغەمبەری وەرگرتووە صلی اللە علیە وسلم

ئینجا شێخ عەلی هەکاری گەڕایەوە گووندەکەی خۆی و خۆی جیاکردەوە بۆ عیبادەت و یەکتاپەرستی ، ئینجا خەلک ڕوویان تێکرد و لە زانست و تەسەوفەکەی سوودیان وەردەگرت و باوەڕێکی چاکیان پێ هەبوو ، چەندین تەکیەی کردۆتەوە بۆ دەروێش و موریدەکانی لە شوێنی جیاواز ، وە خەلیفەکانی بڵاوبوونەوە بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەوی دا ، بەتایبەت لە کوردستان و هیندستان و ئەفغانستان و ..... ،

لە خەلیفە ناودارەکانی لە کوردستان: دەستکاری

٭ شێخ موحەمەد مەغریبی بەرواری خاوەنی کتێبی ( الرباعیات الرقيقة الطرية في التصوف ) و (المنظومة باللغة الفارسية )

٭ شێخ پیرموس ، کە لە گووندی زێوە ی سەربەناحیەی بامەڕنێ نێژراوە

٭ شێخ موحەمەد موتەوەکیل ، لە گووندی مائی نێژراوە

٭شێخ موسا ، لە گووندی نیشا سەربەهەکاری نێژراوە

٭ شێخ عەلی ، لە گووندی دزە سەر بە هەکاری نێژراوە

٭ شێخ بەتاری و چەندانی تر

وە لە خەلیفە ناودارەکانی لە شاری بەغداد شێخ ئەبوسەعید موبارەکی مەخزومی یە کە خاوەنی قوتابخانەیەکی گەورەی ئاینی بووە و سەدان قوتابی هەبووە (قوتابخانەکەی لە ئێستادا مزگەوت و تەکیە و مەرقەدی شێخ عبدالقادری گەیلانی یە) ، هەروەها شێخ موبارەکی مەخزومی مامۆستا و شێخ و ئوستازی حەزرەتی سوڵتانی ئەولیا سەید شێخ عبدالقادری گەیلانی یە کە لە دوای خۆی شێخ عبدالقادری گەیلانی لەسەر قوتابخانەکەی دانیشتووە و وانەی گووتووەتەوە و ئیڕشادی خەلکی کردووە .

شێخ عەلی هەکاری زۆر عیبادەتی کردووە و زوهدی زۆر بووە و دڵپاک بووە و لای هەموو کەس قەبوڵ و ڕێزلێگیراو بووە

٭شێخ یەحیای کوڕی مەندە ئەفەرموێ شێخ عەلی هەکاری هاتە لامان ، زۆر نوێژ و عیبادەتی دەکرد و یەکێک بوو لە گەورەی سۆفییەکان

٭عەبدولغەفاری کوڕی موحەمەدی کوڕی مەنسووری کوڕی عەلانی کەرجی ئەفەرموێ حەدیسم وەرگرتووە لە شێخ عەلی هەکاری و چاوەکانم قەت کەسێکی وایان نەبینیوە لە چاکی و لە زوهد دا

زۆر لە پیاوچاکانی گەورە پێیان گووتووە تۆ شێخی ئیسلامی ، بەڵام شێخ عەلی لە بەکەمزانینی خۆی فەرموویەتی بەلکو من شێخێکم لە ئیسلام

لە سەرەتای مانگی موحەڕەمی ساڵی ٤٨٦ی کۆچی بەرامبەر ۱۰۹۳ی زایینی لەتەمنی ۷۷ساڵی کۆچی دوایی کردووە و لە گووندی دیڕەش نێژراوە و مەرقەدەکەی ناسراوە و خەلکێکی زۆر سەردانی دەکەن ، شایەنی باسە چەند ساڵێک پێش ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا ، مەرقەدی پیرۆزی بەر بۆردومانەکە کەوتووە و زیانی پێگەیشتووە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. علماء الكورد وكوردستان ـ صالح شيخو الهسنياني
  2. امارة البهدينان العباسية ـ محفوظ محمد عمر العباسي
  3. وفيات الاعيان ـ ابن خلكان
  4. البداية والنهاية ـ ابن كثیر
  5. الكامل في التاريخ ـ ابن الاثیر
  6. لسان المیزان ـ ابن حجر العسقلاني
  7. سير اعلام النبلاء ـ الذهبي
  8. شذرات الذهب ـ شهاب الدين العكري الدمشقي