شیگێرو میامۆتۆ (宮本 茂,لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٥٢) دیزانەری یاری و بەرھەمھێنەرە لە کۆمپانیای نینتێندۆ. چەندین یاری دروستکردووە وەک زنجیرە یارییە ڤیدیۆییەکانی: دۆنکی کۆنگ، ماریۆ، پیکمین، ئەفسانەی زێلدا بۆ نینتێندۆ.

شیگێرو میامۆتۆ

لەدایکبوون١٦ی ئەیلوولی ١٩٥٢
نەتەوەژاپۆنی
خوێندنگەKanazawa College of Art
پیشەبەرێوەبەر یاری, بەرھەمھێنەری یاری, ھونەرمەندی کارەکتەری یاری, دیزاینەری یاری, بەڕێوەبەری گشتی EAD [١]
باوان(ەکان)Iijake Miyamoto (Father)
Hinako Aruha (Mother)
واژوو

یەکێکە لە بەناوبانگترین دیزانەرانی یاری لە جیھان و بە زۆری پێی دەوترێت باوکی یارییە ڤیدۆییە مۆدێرنەکان. شێوازی یارییەکانی چەندین ڕێگا بە یاریزانان دەدات تا یاری بکەن و ئاشنای یارییەکە بن. لە ١٩٧٧وە کار لەگەڵ کۆمپانیای نینتێندۆ دەکات وەک ھونەرمەندێک لەوکاتەوەی کە کۆمپانیاکە تەنھا کاری بەرھەمھێنانی یاری کارت و یارییە سادەکان بوو. لە ١٩٨٠ یاری دۆنکی کۆنگی دیزاین کرد کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا. و کردی بە بەرھەمھێنەرێکی پێشڕەوی کۆمپانیاکە، و بەردەوام بوو لە درووستکردنی چەندین یاری بەناوبانگ بۆ کۆمپانیای نینتێندۆ تودەی وەکوو یارییەکانی سوپەر ماریۆ و زنجیرە زێلدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Notice Regarding Personnel Change of a Representative Director and Role Changes of Directors" (PDF). Nintendo Co. Ltd. ئەیلوول 14, 2015. Archived from the original (PDF) on September 14, 2015. Retrieved September 14, 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری