شیکەرەوەی گەرمی داتاشراو

شیکەرەوەی گەرمی داتاشراو یان دی تی ئێی (بە ئینگلیزی: Differential thermal analysis یان DTA)، تەکنیکێکی شیکردنەوەیە کە لە زانستی ماددە، کیمیا، پیشەسازی دەرمان بەکار دێت. ئیش کردنەکەی لە پشکنەری گەرمیپێوی داتاشراو (DSC) دەچێت.

شوێنی دانانی نمونە و سەرچاوە لە ئامێری دی تی ئەی

ئامێر دەستکاری

ئامێر دی تی ئەی لە تێرمۆکەپڵ، ڕاگرێک و دوو دەفرێکی بچوک پێک ھاتووە. ھەروەھا فڕنێکی تێدایە کە بە شێوەیەکی بەرنامەبۆداڕێژراو گەرمی ناو ئامێرەکە گەرم دەکات. دەشێت ڕێ بە ھەوا بدرێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو ئامێرەکەوە، بە پێچەوانەشەوە دەکرێت گازێکی دیاری کراو وەک نایترۆجین بکار بێت بۆ ئەوەی نمونەکە بپارێزرێت لە داخوران و کارلێک کیمیایی نەخوازراو لە پلەی گەرمی بەرز.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری