شین ژووی (٢١٣ - ١٦٣ پ.ز) کە ھەروەھا بە خاتوو دای یان مۆمیای دیڤاش ناسراوە مۆمیایەکی ٢١٠٠ ساڵە لە شانشینی ھانی ڕۆژاوا.[١] مۆمیای شین ژووی تا ئەمڕۆ باشترین مۆمیای مرۆڤی سەردەمانی کۆنە کە دۆزرابێتەوە.[١] شین ھاوسەری لی کانگ بوو، کە سەرۆکی بنەماڵەی دای بوو.[٢] شین ژووی زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ دوای مردنی بەناوبانگ بوو کاتێک کە گۆڕەکەی لە ناو گردێک لە ھونان لە چین دۆزرایەوە. ئێستا مۆمیای شین ژووی و گەوھەرەکانی لە مۆزەخانەی پارێزگای ھونانن.[٣]

شین ژووی
وێنەی ھونەری شین ژووی
شانشینشانشینی ھان
لەدایکبووننزیکەی ٢١٧ پ.ز
مردننزیکەی ١٦٨ پ.ز (٥٠ ساڵ ژیاوە)
ناشتنماوانگدو, چانگشا, پارێزگای ھونان, چین
ھاوسەرلی کانگ
شین ژووی
چینی 辛追
وێنەیەکی ھونەری شین ژووی
 
لاشەی پارێزراوی شین ژووی
 
ھێڵکاری ئەو گۆڕەی شین ژووی تێدا دۆزرایەوھ

لە ساڵی ١٩٧١ دا جەستەی مۆمیاکراوی شین ژووی دۆزرایەوە. ھەموو ئەندامەکانی جەستەی و مولولەکانی خوێنی ھێشتا دەبینران، ئەوە دەرکەوت کە جۆری خوێنی A ھەبووە، پێستی ھێشتا جیڕی تێدا مابوو و جومگەکانی ھێشتا دەجوڵێنران، مۆمیاکە ھێشتا برژانگ و قژ و کوونە لووتی مابوو.[١] لە ڕێگەی مۆمیاکەوە ئەوە دۆزرایەوە شین ژووی کێشی زۆو بوو لەگەڵ ئەوەی نەخۆشی شەکرە ھەبوو لەگەڵ بەرزی فشاری خوێن بەھۆی بچووک بوونەوەی مولولەکانی خوێنی و دڵی بەخراپی زیانی پێگەشت بوو.[٣]

شین ژووی بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا بەھۆی خراپی باری تەندرووستییەوە لەو کاتەدا. شین ژووی کێشەی ھەبوونی مشەخۆری ھەبوو لە لەشیدا لەگەڵ بەردی گورچیلە. ژووی لە تەمەنی نزیک ٥٠ ساڵی لە ١٦٨ پ.ز کۆچی دوایی کرد.[٤][٥] شین لە گۆڕێکی زەبەلاح لە ماوانگدوی سەر بە پارێزگای ھونان نێژرا لەگەڵ زیاتر لە ھەزار کەرەستە لە خواردن و خواردنەوەوە و جل و بەرگی ئاوریشم و نەخش و نیگارەوە تا پەیکەری مۆسیقاژەن و شیوەنگێڕ.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب April Holloway (١٩ی شوباتی ٢٠١٤). «The enduring mystery of The Lady of Dai mummy». Ancient Origins. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ Eti Bonn-Muller (١٠ی نیسانی ٢٠٠٩). «China's Sleeping Beauty». Archaeology Magazine. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا Jennifer Newton (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «The best mummy ever: The 2,000-year-old preserved body of the Lady of Dai still has her own hair and soft skin». Daily Mail. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Bonn-Muller نەدراوە
  5. ^ Prüch، Margarete (January 2007). «Dining in the Afterlife». Dig. 9 (1). Carus Publishing Company: 20–21. ISSN 1539-7130.