شۆڕەبی
گژوگیا
شۆڕەبی یا شەنگەبی (بە لاتینی: Salix babylonica) جۆرێک بییە کە لە ئاسیا و ئەورووپادا دەڕوێت. ئەم دارە لە ئەسڵدا لە باکووری چیندا گەورە بووە،[١] بەڵام دواتر گەشتووەتە شوێنەکانی دیکەی ئاسیا و ئەورووپا. ئەم دارە بێبەرە بە زۆری لە سەیرانگا و پارکەکاندا دەنێژرێت.[٢]
ناو
دەستکاریناوی دارەکە، واتە شۆڕەبی و شەنگەبی، لە پەلە شۆڕبووەوەکانییەوە وەرگیراوە. لانیکەم لە سەدەی نۆزدە و بیستەمەوە وشەکە لە کوردیدا باو بووە. بۆ نموونە حەمدی[٣] لە شیعرێکدا دەڵێت:
لەسەردا پرچەکانی شۆڕەبی کەوتۆتە داوێنی | لە تەھلیلەی بەھارا بۆتە دەروێشانی بەکتاشی |
یا حاجی قادری کۆیی[٤] دەڵێت:
شنەی نەسیمە سەدای ئاوی سافی سەر قەڵبەز | بە ورشەورشی گیا شەنگەبی بووە شەیدا |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «U.S. National Plant Germplasm System». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «گوڵنامەی کوردی: شۆڕەبی». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ڤەژین بووکس: دیوانی حەمدی». لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ڤەژین بووکس: دیوانی حاجی قادر». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆڕەبی تێدایە. |