شۆڕشی کوبا (بە ئیسپانی: Revolución cubana) ھەوڵێکی سەربازی و سیاسی بوو بۆ ڕووخاندنی حکومەتی کوبا لە نێوان ساڵانی ١٩٥٣ بۆ ١٩٥٩. دوای کودەتای کوبا لە ساڵی ١٩٥٢ دەستی پێکرد کە فولجینسیۆ باتیستای خستەسەر دەسەڵاتی دەوڵەت و سیستەمە شکستخواردووەکەی. دواتر ئەم سیستەمەی باتیستا دژایەتی بەدوای خۆیدا ھێنا. فیدڵ کاسترۆ دوای ئەوەی لە دادگادا نەیتوانی ڕکابەری باتیستا بکات، لە ٢٦ی تەمموزی ١٩٥٣ یەکەم ھێرشی چەکداری بۆ سەر سەربازگەی مۆنکادای سوپای کوبا ڕێکخست. بە تێپەڕبوونی کات پارتی سۆسیالیستی جەماوەری، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٥٨دا باتیستایان لە پۆستەکەی دوورخستەوە و شۆڕشەکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[١][٢]

فیدڵ کاسترۆ و چێ گیڤارا، دوو سەرکردەی دیاری شۆڕشی کووبا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kapcia, Antoni (2020-12-24). A Short History of Revolutionary Cuba: Revolution, Power, Authority and the State from 1959 to the Present Day (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ISBN 978-1-78673-647-5.
  2. ^ Lamrani, Salim (2021-12-15). "The origins of the Cuban Revolution of 1959". Études caribéennes (بە ئینگلیزی) (50). doi:10.4000/etudescaribeennes.24239. ISSN 1779-0980.