شتە نامۆکان ٢ (ساوندتراک)
ئەلبومی ساوندتراکی دووەم وەرزی زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکان، ناونراو بە شتە نامۆکان ٢، لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بە دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە، لەڕێی کۆمپانیای تۆمارکردنی لەیکشۆر و ئینڤادا.[١][٢] وەک وەرزی پێشوو، ساوندتراکەکە لەلایەن کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێینی باندی سوورڤایڤەوە سازکرابوو. ئەلبومەکە بەشێوەی جەستەییش بڵاوبوویەوە وەک سی دی، ڤاینڵ، و کاسێت، ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی بەشێوەی دیجیتاڵی.[١]
شتە نامۆکان ٢ | ||||
---|---|---|---|---|
![]() | ||||
ساوندتراک لە لایەن کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین | ||||
بڵاوبوونەوە | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | |||
چەشن | ساوندتراک | |||
ماوە | 1:11:20 | |||
بڵاوکەرەوە |
| |||
بەرھەمھێنەر |
| |||
مۆسیقای شتە نامۆکان | ||||
| ||||
بەرگی دیکە | ||||
![]() بەرگی بڵاوبوونەوەی ڤاینڵ |
ئاواز دانان دەستکاری
دەربارەی ئاواز دانانی ساوندتراکەکە، دیکسن و ستێین پێکەوە وتیان کە وەرزەکە «شێوازی نوێی ئاواز دانان نیشان دەدات، لەھەمانکاتدا جۆرە کۆنەکان دەژیێنێتەوە لەکاتی پێویستدا … ئێمە ئاوازی نوێمان دروستکردووە کە پێویستن بۆ یارمەتیدانی چیرۆکەکە، بەڵام ھێشتا ویستوومانە کە وەک وەرزی یەکەم بمێنێتەوە.» دووانەکە پێشتریش وتبوویان کە ئامێری نوێیان کڕیوە بۆ تاقیکردنەوەی زیاتر و جیاوزای لەکاتی ئاواز داناندا.[٣]
پێشوازی ڕەخنەیی دەستکاری
یەکەم تراکی ئەلبومەکە، «ڕۆیشتن بەناو ھۆکینسدا»، پێش ئەلبومەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە.[٢] کێڤن لۆزانۆی پیچفۆڕک تراکەکەی ستیاشکرد، و وتی کە «ڕووناک و دڵگیرە» و «سەرەڕای سادەیییەکەی کاریگەرە»، و سەرنجی ئەوەیدا کە «دەنگە دیارەکانی گۆرانییەکە باشترکردنی شێوازەکەیان دەردەخات … کەشە ڕۆمانسی و پیاھەڵدەرانەکەی گۆرانییەکە دیمەنەکی کە بۆی دانراوە ئاسان دێنێتە پێش چاو: ڕۆژێکی جوان لە شارۆچکەیەکدا، شەقامەکان بە تیشکی خۆر داشۆراون، منداڵەکان پاسکیلەکانیان لێدەخوڕن، و ترس لە دوورەوە چاوەڕێیە.»[٤] ڕانداڵ کۆڵبێرنی کۆنسکوێنس ئۆف ساوندپێی وابوو کە «ئاوازە سادەکەی کەشێکی دڵپڕ و پاییزانەی خستووەتەڕوو.»، لەکاتێکدا ئەڵایەس لەیتی ڕۆڵینگ ستۆن بە «جوان» و «مەزن» ستیاشی کرد.[٢][٥]
پێڕستی تراکەکان دەستکاری
ژمارە | ناو | ماوە |
---|---|---|
١. | «ڕۆیشتن بەناو ھۆکینسدا» | ٢:٣٦ |
٢. | «نیشتیمان» | ١:٥٠ |
٣. | «ستیایش» | ٣:٤٠ |
٤. | «لە پاسەکەدا» | ٢:٠٤ |
٥. | «ڕوودار» | ١:٣٤ |
٦. | «ھەشت پانزە» | ١:٢٥ |
٧. | «یەکەم درۆ» | ١:١٤ |
٨. | «جێ برینەکان» | ١:٤٣ |
٩. | «دەتوانم ڕزگاریان بکەم» | ١:٥٤ |
١٠. | «ھاتنەخوارەوە بۆ ناو کەلێنەکە» | ١:٢٦ |
١١. | «شیکاگۆ» | ٢:٥٤ |
١٢. | «گەڕان بۆ ئازادی» | ١:٣٧ |
١٣. | «لەدایکبوون / ڕزگاربوون» | ٣:٢١ |
١٤. | «لە دارستانەکاندا» | ٠:٥٤ |
١٥. | «ھەڵکۆڵین» | ١:٠٦ |
١٦. | «نیشانەکان» | ٣:٣٩ |
١٧. | «ئێگۆ لە بەفردا» | ١:٠١ |
١٨. | «سەربازەکان» | ٢:١٠ |
١٩. | «ھەڵبژاردەکان» | ٢:٠١ |
٢٠. | «ھەرگیز نەیدرکێنیت» | ١:٥٣ |
٢١. | «ئەو دەیەوێت کە بیدۆزمەوە» | ٢:٢٧ |
٢٢. | «نەدەبووایە درۆ بکەم» | ٢:٥٦ |
٢٣. | «ئەمە تەڵەیە» | ٢:٥٧ |
٢٤. | «کۆختە» | ٢:٢٧ |
٢٥. | «گەڕانەوەکە» | ٣:٢١ |
٢٦. | «ھەڵھاتن» | ١:٤٢ |
٢٧. | «ئەمشەو دەچینە دەرەوە» | ٢:١٥ |
٢٨. | «خاڵەکان بەیەک بگەیەنە» | ١:٢٠ |
٢٩. | «ناوەندەکە» | ٣:٥٥ |
٣٠. | «لەسەر لێوار» | ١:١٧ |
٣١. | «چی دیکەت بینی؟» | ١:٢٣ |
٣٢. | «ڕابکە» | ١:٢٠ |
٣٣. | «بەرزبوونەوە» | ٢:٠٨ |
٣٤. | «بۆ ئەوەی بەردەوامبێت» | ٢:٠٨ |
ماوەی گشتی: | ١:١١:٢٠ |
ژمارە | ناو | ماوە |
---|---|---|
١. | «گڵۆپەکان ھەڵبکە» | ١:٤٤ |
٢. | «بێزاربوو لە مانگا» | ٤:٠٣ |
٣. | «ڕاگرتنی ھێز» | ١:٣١ |
٤. | «نەڕەکان لە تاقیگەکەوە» | ٢:٣٣ |
٥. | «بەزەیی» | ٤:٠٤ |
٦. | «سێبەری ناو تونێلەکە» | ٤:٢٠ |
٧. | «شێوەیەکی ئاشنا» | ٦:٥٠ |
٨. | «لینجی دار» | ١:١٠ |
٩. | «مەترسییەکە پەسەند دەکەیت؟» | ٠:٢٦ |
١٠. | «چوونەناو ژێرزەمینەکەوە» | ٢:٠٥ |
١١. | «سیخوڕەکە» | ٤:٤٩ |
١٢. | «تێوەچوونی ڕادیۆئاکتیڤی ڕاگیرکراو» | ١:٤٥ |
١٣. | «ڕوو بکەرە لای ڕاست و ڕابکە» | ٧:١٢ |
١٤. | «ئازاریان دام» | ٥:٠٣ |
١٥. | «دەستبەسەرداگیراو» | ٣:١١ |
خشتەکان دەستکاری
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەلبومەکە ٦٬٠٠٠ یەکەی لێفرۆشرا لە یەکەم ھەفتەی بڵاوبوونەوەی.[٦]
خشتە (٢٠١٧) | بەرزترین پلە |
---|---|
ئەلبومەکانی بەلجیکا (Ultratop Flanders)[٧] | ١٨٤ |
٢٠٠ باشترینی بیلبۆردی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[٦] | ١٢٨ |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا Cantrell, Liza (October 12, 2017). "Listen to a New Song From the Stranger Things Season 2 Soundtrack". Spin. Retrieved October 12, 2017. ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا ب Leight, Elias (October 12, 2017). "'Stranger Things' Previews Season Two Soundtrack With Majestic New Song". Rolling Stone. Retrieved October 12, 2017. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Cook, Cameron (March 15, 2017). "S U R V I V E on Stranger Things 2 and sculpting analogue worlds". The Vinyl Factory. Retrieved May 2, 2019.
- ^ Lozano, Kevin (October 12, 2017). ""Walkin' in Hawkins" by Kyle Dixon/Michael Stein". Pitchfork. Retrieved May 2, 2019.
- ^ Colburn, Randall (October 12, 2017). "S U R V I V E's Michael Stein and Kyle Dixon announce Stranger Things 2 OST, share new track: Stream". Consequence of Sound. Retrieved May 2, 2019.
- ^ ئ ا Caulfield, Keith (November 10, 2017). "Billboard 200 Chart Moves: 'Stranger Things 2' Soundtrack Debuts, The Piano Guys' 'Christmas' Bows". Billboard. Prometheus Global Media. Retrieved December 30, 2017.
- ^ "Ultratop.be – Soundtrack / Kyle Dixon / Michael Stein – Stranger Things 2" (in Dutch). Hung Medien. Retrieved December 30, 2017.