شاژن جانگیۆنگ

یەکێک لە شاژنەکانی جۆسۆن

یون میونگ-ھی (لەدایکبووی ١٠ی ئابی ١٤٩١ تا ١٦ی ئازاری ١٥١٥) لە ھۆزی پاپیۆنگ یون، ھاوسەری دووەمی یی یۆک (پاشا جونگجۆنگ) بوو، ١١مین شاژن بوو لە جۆسۆن، پێگەی شاژنی پێدرا لە ١٥٠٧ تا مردنی لە ١٥١٥. لەدوای مردنی ناونیشانی شاژن جانگیۆنگ یان شاژن جانگ-کیونگی پێدرا.

ژیان دەستکاری

یون میونگ ھی لە ١٠ی ئابی ١٤٩١ لەدایکبووە لە دواین سەردەمی فەرمانرەوایەتی سیۆنگجۆنگ، باوکی یون یۆ-پیل، ئەندامی ھۆزی پاپیۆنگ یون بوو و دایکی ئەندامی ھۆزی سونچیۆن پارک بوو (순천 박씨, 順天 朴氏). خۆیشی پێنجەم مناڵی خێزانەکە بوو، وە چوارەم کچی خێزانەکە بوو، لەگەڵ پێنج خوشک، و تاکە برایەک.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری