شانۆی نیشتمانی کلۆدیۆ سانتۆرۆ
شانۆی نیشتمانی کلاودیۆ سانتۆرۆ بینایەکی فرە شانۆیە لە شاری بەڕازیلیای بەڕازیل. دیزاینەکەی لەلایەن ئۆسکار نیمایەرەوە بە شێوازی تەلارسازی مۆدێرن کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ١٩٦٠ دەستی بە دروستکردنی کرد و لە ساڵی ١٩٦٦ تەواو بوو، لە شێوەی ھەرەمێکی کورتکراوەدا دروست کراوە، گەورەترین بینایە لە برازیلیا کە لەلایەن نیمایەرەوە بە تایبەتی بۆ ھونەر دیزاین کراوە. بیناکە لە ساڵی ١٩٧٦ داخرا بۆ نۆژەنکردنەوە، و لە ٢١ی نیسانی ١٩٨١ کرایەوە.[١]
شانۆی نیشتمانی لەلایەن سکرتێری ڕۆشنبیری ناوچەی فیدراڵی بەڕێوەدەبرێت و سێ شوێنی تێدایە؛ شانۆی ئەلبێرتۆ نێپۆمۆسینۆ کە ٦٠ کورسی تێدایە، شانۆی مارتینز پێنا کە ٤٠٧ کورسی تێدایە و شانۆی ڤیلا-لۆبۆس کە ١٤٠٧ کورسی تێدایە.[٢] ھەروەھا کۆمپلێکسەکە گەلەرییەکی پێشانگای تێدایە کە خەڵک دەتوانێت دەستی پێ بگات[٣] شانۆکە لە یەکەمی ئەیلوولی ١٩٨٩ ناوی شانۆی نیشتمانی گۆڕدرا بۆ شانۆی نیشتمانی کلاودیۆ سانتۆرۆ، وەک ڕێزێک بۆ ئاوازدانەر و کەمانچەژەنی بەڕازیلی.[٤]
شانۆکە زیاتر لە دوو ساڵە لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە و تا ئێستاش بەڕووی خەڵکدا داخراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Abandonado, Teatro Nacional de Brasília vira espaço de consumo de drogas – Notícias – R7 Distrito Federal». noticias.r7.com. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «National Theater». sc.df.gov.br. Secretary of Culture of the Federal District. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Other spaces of the National Theater». sc.df.gov.br. Secretary of Culture of the Federal District. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Historia do Teatro Nacional». sc.df.gov.br. Secretary of Culture of the Federal District. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شانۆی نیشتمانی کلۆدیۆ سانتۆرۆ تێدایە. |