شانۆی نیرۆ

شانۆی ڕۆمای کۆن

شانۆی نیرۆ (بە ئینگلیزی : Theatre of Nero) شانۆیەکی تایبەتی بووە کە لەلایەن نیرۆ ئیمپراتۆری ڕۆمانییەوە لە ڕۆما دروستکرابوو، تەنها لە سەرچاوە ئەدەبییەکانەوە ناسرابوو تا ئەو کاتەی پاشماوەکانی لە ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢٣ بەهۆی ئەو هەڵکۆڵینانەی کە لەلایەن سەرپەرشتیاری شوێنەواری تایبەتی ڕۆما ئەنجامدراون دەرکەوتووە.[١] پاشماوەی شانۆکە لە کاتی هەڵکۆڵیندا دۆزرایەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ژێر ڕێنمایی سەرپەرشتیاری شوێنەوارەکانی ڕۆما دەستی پێکرد.[٢] دۆزینەوەی شانۆکە لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٣ لەلایەن سەرپەرشتیاری شانۆکە دانیێلا پۆرۆ ڕاگەیەندرا.[٣]

شانۆی نیرۆ
شوێنی شانۆکە لەم وێنەیە لە لای چەپەوەیە، لە ژێر حەوشەی سەرەوەی پاڵازۆ دی پێنیتێنزیێری.
شوێنAger Vaticanus
جۆرشانۆی ڕۆمانی
مێژوو
بیناکارنیرۆ
دامەزراوە54–64 AD

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ritrovato a Roma il leggendario Teatro di Nerone: resti della cavea, colonne e decori nella corte di Palazzo della Rovere". Corriere della Sera (بە ئیتاڵیایی). 2023-07-26. Retrieved 2023-07-30.
  2. ^ "Ritrovato a Roma il leggendario Teatro di Nerone: resti della cavea, colonne e decori nella corte di Palazzo della Rovere". Corriere della Sera (بە ئیتاڵیایی). 2023-07-26. Retrieved 2023-07-30.
  3. ^ Nadeau, Barbie Latza (2023-07-28). "Lost for centuries, Emperor Nero's theater is unearthed in Rome". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-30.