شازادە ویلیام، شازادەی وێڵزە، ناوی تەواوی (ویلیام ئارسەر فیلیپ لویس)(لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٢) میراتگری تەختی بەریتانیایە. کوڕی گەورەی شا چارڵی سێیەم و دیانا شازادەی وێڵزە[١].

شازادە ویلیام گەورەی وێڵز وە پاشای داهاتوی بەریتانیا- ئینگڵەند، (لەدایک بوون١٩٨٢)
لە دایک بوون شازادەی وێڵز،٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٢(٤١ساڵ)
ناوی تەواوی ویلیام ئەرثور فلیپ لویز
باوک شا چارڵی سێیەم
دایک شازادە دیانا
ئیمزا

ویلیام لە سەردەمی داپیرەی  شاژن ئەلیزابێسی دووەم لەدایک بووە. لە قوتابخانەی وێزەربی و قوتابخانەی لودگرۆڤ و کۆلێژی ئیتۆنخوێندوویەتی. بڕوانامەی ماستەر لە جوگرافیا لە زانکۆی سانت ئەندرۆس بەدەستهێناوە و لەوێ هاوسەری داهاتووی کاترین میدلتۆنیناسیوە. سێ منداڵیان هەیە بە ناوەکانی جۆرج، شارلۆت و لویس. دوای زانکۆ، ویلیام پێش ئەوەی لەگەڵ یانەی بلوز و ڕۆیاڵز خزمەت بکات،لە ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرس ڕاهێنانی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٨ ویلیام لە کۆلێژی هێزی ئاسمانی شاهانەی کرانوێڵدەرچووە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە هێزی گەڕان و ڕزگارکردنی هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە کردووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ وەکفڕۆکەوانێکی تەواو  لەگەڵ ئەمبولانسی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ئەنگلیان کاری کردووە، لە ٢٠١٥  .

ویلیام ئەرک وەک پاشای داهاتوو  ئەنجام دەدات. ئەو خاوەنی پاترۆناژێکە لەگەڵ زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی خێرخوازی و سەربازی، لەوانەتاسک تراست، سەنتەرپۆینت، زە پاساج، ئەمبولانسی ئاسمانی وێڵز و خێرخوازی ئەمبولانسی ئاسمانی لەندەن. [٢]لە ڕێگەی دامەزراوەیشاهانە پڕۆژە ئەنجام دەدات، کارە خێرخوازییەکانی لە دەوری تەندروستی دەروونی و پاراستن و بێ ماڵ و حاڵ و کارمەندانی فریاگوزاریدەسوڕێتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٠ ویلیام خەڵاتی Earthshot Prize ی پێ بەخشرا، کە دەستپێشخەرییەکی ٥٠ ملیۆن پاوەندە بۆ هاندان بۆچارەسەری ژینگەیی لە ماوەی دەیەی داهاتوودا. ویلیام ڕاستەوخۆ پێش هاوسەرگیرییەکەی لە مانگی نیسانی ٢٠١١دا کرایە گەورە کامبریج، دوای ئەوەی باوکی لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بووبە گەورەی کۆرنواڵ و گەورەی ڕۆتێسای، ڕۆژی دواتر کرا بە شازادەی وێڵز.

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "Duke of Cambridge to deploy to Falklands". GOV.UK (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-18.
  2. ^ "Biography". web.archive.org. 2015-04-23. Retrieved 2023-12-18.