شار لە ڕوانگەی مارکس و ماکس ڤییەر

کارل مارکس:

١-بەرھەمێکی لەژێر ناونیشانی شاردا نییە، بەڵام لەبەرھەمەکانیدا باسی لە بارەی ژیانی مرۆڤ کردووە لە شاردا ٢- مارکس و ئەنجلس بە پەرەسەندنەکانی سەرمایەداری و کاریگەریان لەسەر شێوازی ژیانیان لەبەرچاو بووە لە شاری مانچستەر وپێی شادمان نەبوون ٣- پێشیان وایە بەشاری بوون ھەنگاوێکە لەبواری شۆڕشدا چونکە شار شوێنێکە کرێکاران بەکۆمەڵ تیایدا کۆدەبنەوە کە شێوەیەک لەپەیوەندی کۆمەڵایەتی نوێ‌ دەرەخسێنێ‌، شوێنێکە کرێکار دەتوانێت بە دەزگا دامەزراوەیەکان بگاتە ھۆشیاری ، ٤-ھەژاری و نالەباری بارودۆخی ژیانی کرێکار یەکێک بوو لەرەھەندی شاری سەدەی نۆزدەھەم کە ئەمە سەرنجی مارکسی ڕاکێشا ٥- مارکس پێی وایە پەیوەندی نەریتی کۆمەڵگای گوندنشین لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمەڵگای شارنشینی دەگۆڕێت بۆ پەیوەندی بەرژەوەندی خوازی، بەھۆی ئەمەوە کۆمەڵگای گوند نشین کەمتر توشی ھەڵبەز و دابەز دەبن و کەمتر دەگۆڕێت، بۆیە خۆی دەدات بەدەست گۆڕانەکان کەلەسروشتەوە ڕودەدەن، ٦- لەھەمان کاتدا مرۆڤی عەقڵانی لەشاردا دروست دەبێت، بۆیە پێویستە کرێکاران لەشێوازی بیرکردنەوەی گوندی خۆیان دەرباز بکەن بۆ شێوازی بیرکردنەوەی شارنشینی

٧-فەلسەفەی بورژوازی لەشار سەرھەڵدەدات کە بارودۆخ بۆ بەرھەمھێنانی زیاتر دەڕخسێنێت، بۆیە کۆمۆنیزم ( چ لەبواری پراکتیکی، تییۆر) پەیوەستە بەشارەوە

٨- شێوازی ژیانی ناو شار مرۆڤ لەکۆت و بەندی پەیوەندی کۆمەڵایەتی چەقبەستوو وە جێگیر ڕزگار دەکات، چونکە گروپ گەلێکی تێدایە ھانی تاکەکان دەدەن بۆ ئازادی ڕاستەقینە و ئاتخوازی.

٩-زۆربەی بیرمەندانی سەدەی ١٩ وەک زیمێڵ و ڤیبەر لەدوای مارکس، شاریان بەشوێنی پراکتیزەکردنی عەقڵ دەزانی کەتیایدا پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لەژێر گۆڕاندابوو

١٠- جگە لەوەی شار شوێنێکە پێشکەوتنی تێدایە مرۆڤیش دەکاتە خاوەن کەسایەتی خۆی، بەڵام ئەم تێڕوانینە پەیوەست بوو بەسەرەتای بەشاری بوون لە پێش دەرکەوتنی بورژوازی ١١- بەڵام توێژینەوەکانی مارکس و مارکیسەکان دەڵێن لەدوای دروست بوونی چینایەتی و سەرھەڵدانی بورژوازی مرۆڤ لەشاردا نامۆ دەبێت بەھەموو شتێ‌ واتە ئازادی ڕاستەقینە لەوەرگرتنی پارە بەرامبەر حەقی ماندوو بون نایەتی دی بەڵکو نەتھا لە یۆتۆپیادێتە دی

١٢-بەبۆچونی مارکسیە نوێیەکان شاری نوێ‌ شوێنێکە کە سەرمایەداری ئیمپریالیزم دەستی بەسەر ژیاندا گرتووە، وەک لە تێڕوانیەکانی ( مێلز، مارکۆزە، فرۆم) ئەمان پێیان وایە سەرمایەداری کەسایەتی مرۆڤ لەناو دەبات، وە ژینگەیەک دەبێت تاک نامۆ دەبێت و توشی خەمۆکی دەبێت، عەقڵًی مرۆڤ بەئامێر بەڕێوە دەچێت و ڕێگە لە خودی عەقڵی دەگرێت کە بیر بکاتەوە،

تایبەتمەندی شارە مۆدێرنەکان لەتیۆری مارکسدا

١-ناوەندی زاڵبونە بەسەر ناوچەکانی تری جیھاندا ٢- ئەم شارانە بەھاو پێوەر و کەلتوری نوێ‌ دەھێننە جیھانەوە ٣-ھۆکارەکانی پەیوەندی کردن و جۆرەکانی ھەڵس و کەت کردنیش دەگۆڕێت ٤-لەبەرھەمەکانی کستڵزیشدا دەبینرێت کە : دیک شارە ھاوچەرخەکان بەشوێنی نامۆبوونی گشتی دەزانێت، شوێنێکە مرۆڤەکان ھەموویان دەبنە کۆپی کراوی یەک و تاکایەتی مانێنێ‌، کۆمەڵگایەکی رەمەکی و بەئامێر کراو شوێنی دەگرێتەوە

ئەو باسەی کە ئایە پەرەسەندنی ئێستای جیھان بەرھەمی شێوازی سەرمایەداریە یان بەھۆی دەرکەوتنی دایک شارەکانەوەبوو یان بازرگانی جیھانی یان رەفتای عەقڵاننی یان بەمۆدێرن بوون، ئەمە جێگای بایەخی کۆمەڵناسان بووە


ماکس ڤیبەر ١٩١١- ١٩١٣ ڤیبەر لە پەرتوکە بەناوبانگەکەی بەناوی ( شار) باسی گۆڕاوە جۆراوجۆرەکانی شار دەکات، ھەوڵدەدات نمونەیەکی ئایدیالی لەشار دروست بکات، وە لە بەرھەمەکانی تریشیدا بەراورد لەنێوان شارەکانی ئەوروپی و ئاسیایی دەکات بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی ھەر یەکەیان کە ڕاستیە مێژوویەکانەوە دروست بوون، پرسیاری ڤیبەر ئەوەیە: چ تایبەتمەندیەک شاری ئەوروپی جیا دەکاتەوە؟ بۆچی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئەوروپا سەرھەڵدەدات؟

ئەو گۆڕاوانەی کە جێگای سەرنجی ڤیبەرن بریتین لە

١-گەورەیی: شار شوێنێکە دانیشتوانێکی زۆری ھەیە، بەشێوازێکی چڕ لە سنورێکی دیاری کراودا دەژین، ماڵەکان دیواریان پێکەوەیە، ژمارەی تاکەکان ئەوەندە زۆرە کە تاکەکان ڕوبەڕو یەکتر ناناسن، شارە گەورەکان تایبەتمەندی بوون بەشارە لەکاتێکدا شارە دێرینەکان وەک شار سەیر کراون وەک ئەسینا کەزۆر گەورە نەبووە، سەرەڕای ئەوە لە ڕوسیا ھەندێک گوند ھەیە لەھەزاران کەس پێک ھاتووە و لە شارە دێرینەکان گەەرەترن بەڵاو وەک شار سەیر ناکرێن.

٢-ڕەھەندی ئابووری: شار شوێنێکە تاکەکان سەرقاڵی بازرگانی و کاری جۆراو جۆرن، بەڵام لە ئاسیا و ھەندێک گوندی ڕوسیا تاکەکان سەرقاڵی بازرگانین بەوەتایەکی گوندی بازرگانین کە تایبەتمەندی شاری ھەیە ئەمە ئەو گۆڕاوەیە سەرنجی ڤیبەری راکێشاوە.


٣-بازاڕ: ئەگەر شار شوێنێک بێت دانیشتوانەکەی پێداویستیەکانی لە بازاڕٍ دابین بکات، دیسانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە بوونی بازاڕ تایبەت نیە بە بازاڕ، چونکە لە قەڵا فیوداڵیەکانیش بازاڕ ھەبووە، سەرەڕایی ئەوەی بازاڕی جۆراوجۆر لە گوندەکان ھەن، وە گوندی وا ھەیە لە کەنار دەریایە ئەمەش دەبێتە شوێنێکی بازرگانی بەبێ‌ ئەوەی وەک شار سەیر بکرێت.

٤-بەرھەمھێنان و بەکارھێنان:- ھەندێک لەشارەکان تەنیا بەکار بەرن و ولێرەدا وابەستەی دەسەڵات و حوکم ڕانەکان دەبن، وە ھەندێک شاریش بەرھەم ھێنن وەک شارە مۆدێرنەکان و ئەو شارانەی کارگە و کارخانەەی لێیە، بەڵام ئێستە شارەکان تێکەڵەن لە بەرھەم ھێن و بەکاربەر.


٥-کشتوکاڵ: شاری مۆدێرن: دانیشتوانەکەی پێداویستی خۆراکی لەدەرەوەی شار داببین دەکەن، بەڵام شارەکانی پێش پیشەسازی بەم جۆرە نەبوون و کشتو کاڵیان دەکرد.

٦-چەمکی سیاسەت و بەڕێوەبەرایەتی:- شار شوێنێکە تیایدا سیستەمی ( سیاسی، بەڕێوەبردن، یاسا، کارگێڕی، ئابووری) تێدایە، ڤیبەر پێی وایە ئەمە لایەنی جیاکەرەوەی شار و گوندە.


٧-قەڵا، دیوار، ئۆردوگای سەربازی:شارەکۆنەکان زۆربەیان قەڵاو دیواریان ھەبووە، بەڵام ئەمە گشت جیھانی نەگرتۆتەوە چونکە شارەکانی یۆنانی و سپارتاییەکان دیواریان نەبووە، بەڵام سەرجەم شارەکانی چین دیواریان ھەبووە، ھەر لەوم کاتەدا گوند ھەیە قەڵا و دیواریان ھەیە، ھەبوونی دیوار لەدەوری شار لەسەرەتایی دەرکەوتنی شار ھەبووە، قەڵاش شوێنی حکومەت و ئۆردوگای سەربازی بووە، لە دەوری قەڵاش بازاڕ ھەبووە، ئەمانە تایبەتمەندی شاری کۆنن بەڵام چەندین تایبەتمەندی ھەن دەبنە پێکھاتەی شاری مۆدێرن.

ڤیبەر بڕوای وایە شار وەک دیاردەیەک تەنیا لە ئەوروپا دەردەکەوێت، بەڵام شوریا و میزۆرپۆتامیا جار جار شار بینراوە، شار دەبێت لایەنی پەیوەندیدار زاڵبێت بەسەر خەڵک و سیستەمەکان، وە ئەم تایبەتمەندیانە لەخۆ دەگرێت: ١- قەڵا ٢- بازاڕ ٣- حوکمڕانی دەسەڵاتدار ٤- تاسای سەربەخۆ ٥- بەدامەزراوەیی بوونی ئەو دەزگایانەی شار بەڕێوەدەبەن ٦- سەربەخۆیی بوونی ڕێژەیی لە خۆ بەڕێوەبردن، باشترین بەڕێوەبردن ئەوەیە ڕاوێژ بە ھاوشاریان بکات. لەڕوانکەی ڤیبەرەوە ئەمانە سەرەکی ترین ئەو تایبەتمەندیانەن کە شار لە شوێنێکی تر جیا دەکەنەوە،

ڤیبور لە تیۆرەکەی خۆیدا چەمکی کۆمەڵگەی مەدەنی باس دەکات، کەیەکەم شێوازەکانی شار لە یۆنان و ڕۆم و دواتر لەسەدەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا دەبینێت، ڤیبور لە توێژینەوەیەکیدا لەبارەی شارەکانی چین و ھیند دەڵێت: لەم شوێنانە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی شار لەدەست ھاوشاریان و ھاوڵاتیان نەبووە، شار لەم شوێنانە جێگای دانیشتنی پاشا و بەڕێوەبەرایەتی و حکومەتی میرنشینیە، سەندیکاکان و ڕیبَکخراوەکان سەربەخۆنین و کۆپی کراوی دەسەڵاتن، پەندێکی بەناوبانک لە ئەوروپا ھەبوو کە دەڵێت ( ھەوای شار مرۆڤ ئازاد دەکات) واتە گوندنشین لە لە دەستی دەرەبەگ ڕزگاری دەبێت، بەکۆچکردنی بۆ شار و دۆزینەوەی کار، و تاکەکان دەبنە ەکسێک کە خاوەنی عەقڵ و کەسایەتی خۆیان بن، بەڵام ئەم چەمک و جۆرە ژیانە لە ئاسیا نابینرێت، تاکەکان لە ئاسیا بەھخاتنیان بۆ شار پەیوەندیان لەگەڵ خزمانی خۆی نەدەپچڕاند و بەشێوەیەک بوو ھەر لەژێر دەسەڵاتی ھۆز و دەرەبەگ و سەرۆک خێڵەکەی دەمایەوە، لە ئاسیا خاوەنداریەتی ھی ھۆز و خێڵ و خێزان بووە بەڵام خاوەنداریەتی لە ئەوروپا تایبەت بووە بە کەسەکە، ڤیبەر دەڵێ‌ ھەموو ئەمانە وادەکات شاری ئەوروپی ئۆرگانێکی سیاسی بێت و شاری ئاسیاسی ئۆرگانێکی خێڵایەتیە. لەمپەرەکانی بەردەم گەشەی شار لە ئاسیا لەڕوانگەی ڤیبەرەوە

١-سیستەمە ئایینیەکان، دروشمەکانی پەیوەندیدار بە تێگەیشتن لە کلان شار و ھۆزایەتی لەمپەرە لە بەردەم پەرەسەندنی پەیوەندیە شاریەکان واتە ( سیستەمی سیاسی لەم شارانە گەشەناکات)

٢-ڤیبەر لەبارەی شارە ئیسلامیەکانەوەدەڵێت: مێژووی خولەفای ئیسلامی دەریان خستووە کە ناکۆکیە ھۆزایەتیەکان لەشاردا تەواو نابن، ھۆزەشەڕکەرەکان لەشاردا دەژین بەجۆرێک کە پەیوەندی ئەوتاکانەی لەشاردا ەدژین لەگەڵ گوند یان ھۆزەکەیاندا ناپچڕێنن

٣-ھۆکارێکی تر ئەوەئە کە ھۆزەکان کۆچ دەکەن بۆشار لەئاسیادا لەیەک ھەرێم یان کۆڵان یان گەڕک دەژین، ئەمەش وادەکات کە بەمان ستایل و شێوازی ژیانی گوند بژین و گۆران لەناویاندا کارێکی نا پێویست بێت

٤-ھەبوونی سوپایەکی بەرگریکار کە لەھاوشاریەکان دروست بووە و بەڕێوەبەر و کاربەدەست و ئەنجامەکانی ئەو سوپا ھەر لەو ھۆزەدروست ئەبوون، وە لە ئەوروپا حکومەتێکی ناوەندی بەھێز نەبووە تاکو سوپایەکی بەھیًزی ھەبێت، ئەم سوپا بەھێزە وایکرد ئە ھێزی سەربازی ڕێگر بێت لەبەردەم ھەر داھێنان و گۆڕانێک دژی بیر و بەرژەوەندی ھۆز و سەرۆک خێڵ بێت

٥-سەرەڕای ئەمەش لەڕۆژھەڵاتدا پیاوانی گەورەی خاوەن زەوی سەرۆک ھۆزەکان بەزۆری لەشاردا ژیاون، بەچەشنێک بوونیئەوان لە شاردا پەیوەندیەکی بەھێز لەنێوان شار و گوند دروست دەکات، لەکاتێکدا فیودالًَەکان لەگوند نیشتەجێ‌ دەبوون، شارنشینەکان چینەکان و کارەکانی تر بوون جگە لە فیوداڵەکان.

٦-لەشارە ئاسیاسەکاندا سەرجەم کارەکان لەخزمەتی پاشادابوو، بەڵام لە ئەوروپا کەسی بەھرەمەند و پسپۆڕ دەسەڵاتیان ھەبوو ئەوانیش مەیلی کگۆڕانیان ھەبوو بۆیە زۆر پێشکەوت.

بۆیە لەڕوانگەی ڤیبەرەوە کۆمەڵگای مەدەنی تایبەتە بە ئەوروپا چونکە ئەم خاڵانەی سەرەوە لەئەوروپا نییە، دووبارە ڤیبەر دەپرسێتەوە بۆچی ئەم گۆڕانانە لە رۆژئاوا ڕودەدات لەشوێنەکانی تری جیھان ڕووی نەداوە، بۆیە ڤیبر لەپەرتوکی شار ھەوڵدەدات بە پشتبەستن شیکردنەوەی مێژوی ئاری رۆژئاوا بەراود دەکات بەشارەکانی تر.