شارۆمەندێتی
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شارومەندێتی (بە ئینگلیزی "citizenship") جۆرێک ئەندامێتی کۆمەڵەیەکی رامیاری (سییاسی) یە کە مافانی بەشداری رامیاری لە ناوەڕۆکی خۆی دا ھەیھ. کەسێک کە ئەم جۆرە ئەندامێتییە ببێ، دەبێ بە شارومەند. ئەم ئەندامێتییە،شارومەندێتی، زۆر نزیکی واتەی نەتەوەییتی یە.
شارومەندێتی وەکوو ھەبوونی مافانی رامیاری یە بۆ یەکێک لە ناو کۆمەڵەیەک دا. ب’ەم جۆرە ھەر کەس دەتوانێ شارومەندێتی دەواڵێکی (وڵاتێکی) ھەبێ ئوو نەتەوەییتی دەواڵێکی دیکھ. بۆ نمێنە (نموونە) کوردێک لە ئاڵمانییا دا دەتوانێ شارومەندی ئاڵمانییا بێ ئوو ھەر وەھا لە نەتەوەی کورد بێ. نەتەوەییتی زۆرتر لە واتەگەل “جێگای بەدی ھاتن”، “بنەتوخم (سۆلان)”، “رەگەز (نژاد)” ئوو “ایین” دابەشێنرێ بەڵام شارومەندێتی لە رێژەداریکی زاگۆناڵ (قانونی) لەگەڵ دەواڵێکەوە بە دەست دەھێنرێ.
بههاوڵاتی بوونی سەرنەتەوەیی
دەستکاریلە ساڵانی گرتووپەڕ دا ھەندێک رێکخراوانی ناونەتەوەیی رامانبەندی شارومەندێت سەرنەتەوەیییان گەشە داوە کە ب’ەو واتەیە کە لە کۆمەڵێکی چەندفەروارمەنێتی دا (وەکوو یەکێتی ئەورۆپا)، شارومەندەکان دەتوانن راسەری شارومەندێتی فەروارمەنییەکەیان شارومەندێتییەکی سەرنەتەوییشیان ھەبێ (وەکوو شارومەندێتی یەکێتی ئەورۆپا). ل’ەم رەوش ئوو باتەکە دا شارومەندێتی رامانبەندێکی دووھھمین (بە دووای شارومەندێتی فەروارمەنی) ئە.
شارومەندێتی ژێرنەتەوەیی
دەستکاریشارومەندێتی زۆر جارگەل رێژەداری ئەندامێتی فەروارمەنی نەتەوەی مرۆڤ ئە، بەڵام ھەر وەھا دەتوانێ رێژەداری ئاستێکی ژێرنەتەوەییش بێ. کەسیتی شارومەندێتی ژێرنەتەوەیی پێویستی بە “دانیشتوویەتی” ھەیھ. ب’ەم واتە کە ئەو دانیشتووە بییانییە کە شارومەندێتی ژێرنەتەوەیی دەگرێ، دەتوانێ بەشداری مافەکانی نیشتمانە دووھھمەکەی بێ. ئەو کەسانە وا شارومەندێتی ژێرنەتەوەیییان ھەیە ھەر وەھا شارومەندی دەواڵەکە ئوو نەتەوەکەی خۆشیان ھەن.
ستانانی یەکگرتووی ئامێریکاش جۆرێک پەرگاڵی (سیستەمی) شارومەندێتی دووانی ھەیە.
شارومەندێتی شانازییانە
دەستکاریحەندێک دەواڵان ئەم جۆرە شارومەندێتییانە گەشە داوە کە تێدا فەروارمەنییەکەیان ب’ەو کەسانە کە پێیان وایە دەبێ پەسن ئوو رێزیان بکرێ، شارومەندێتی شانازییانە دەدەن.
بە فەرمانی کۆنگرێسی ستانانی یەکگرتوو ئوو دیمەنی ئەرێنی سەرۆککۆمار، شارومەندێتی شانازییانەی ستانانی یەکگرتوو ھەتا ئێستەکە پێشکەشی ٦ کەس کراوە.
شارومەندێتی لە دیرۆک دا
دەستکاریلە درێژەی دیرۆک دا دەواڵەکان بۆ خۆیان چەند جۆر شارومەندێتییان ساز کردووھ. بۆ نمێنەیەکی کەونار ئاتێن ئە کە تێدا بەردەکان، ژنەکان، ئوو بییانیکانیان لە مافانی رامیاری (سییاسی) بێبەش کرابوون.
- شارومەندێتی پۆلیس
یەکەم جۆری شارومەندێتی لە کۆمەڵە چکۆڵەکانی شاری پۆلیس لە یۆنانی باستان دا دامەزرا. ل’ەو کاتانە دا شارومەندێتی مژارێکی (بابەتێکی) گشتی نەبوو ئوو لە سنۆرەکانی ژییانی کەسانە جییا بوو. بۆ شارومەندێتی پێویست بوو ھەر کەس شارومەندێکی بەتین ئوو پڕکار لە ناو کۆمەڵەکەی خۆی دا بێ. حەر وەھا یە کە ئەریستۆ دەڵێ “بەشدار نەبوون یا بەشدار بوون لە بەرێوەبردنی رۆژانەی کۆمەڵەکە وەکوو چوارپا بوون یا خوودای بوون ئە!” حەر وا کە دییار ئە ئەم جۆرە شارومەندێتییە زۆرتر رێژەداری مافەکانی شارومەند بەرامبەر کۆمەڵەکەی بوو تا ئەو مافە رامیارییانە کە کۆمەڵەکە پێ دەدا.
شارومەندێتی پۆلیس لە کاتی رۆمیکان دا گۆڕا ئوو ھەموو بەشەکانی کۆمەڵەی ئەو رۆژانەی رۆمی تێ دەگرت.
بەرپرسیاریکانی شارومەندێتی
دەستکاریئەرکەکانی زاگۆناڵی (قانوونی) شارومەندێتی بۆ ھەر دەواڵێک جییاواز ن ئوو بە گشتی دەتوانن ئەم ئەرکانیانە ھەبێ:
- سەرانە یا باج دان
- راژەوانی لە ھەناوەرکۆیەک
- راژەوانی لە سپاووسانی دەواڵەکە لە کاتی پێویست بوون دا
- فەرمانبردن بۆ زاگۆنەکانی سزاکی دەواڵەکە
- ەمەکداری ئوو پاسوانی زاگۆنەکانی کۆمەڵە دێمۆکراتەکە یا دەواڵەکە
- شارومەندێکی بەرژەوەند بوون بۆ کۆمەڵەکە ئوو ژییانی شارستانی
- بەشداری لە ژووژاندنەوەی ژییانی شارستانی ئوو رامیاری
- رێزداری لە مافی ئەوانی دیکە
- پاراستنی مافی خۆی یا مافی ئەوانی دیکە بەرامبەر ئەو کەسانە وا دژی ژییانی دێمۆکراتیک خەبات دەکەن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارۆمەندێتی تێدایە. |