شارور
شارور (بە ئازەربایجانی: Şərur) شارێکە لە کۆماری خۆسەری نەخچیڤانی ئازەربایجان. ناوەندی کارگێڕی ناحیەی شارورە. ئەم شارە بە دووری ٦٦ کم لە باکووری ڕۆژاوای شاری نەخچیڤان، لەسەر دەشتی شارور ھەڵکەوتووە. ەپێی زانیارییە فەرمییەکانی لیژنەی ئاماری دەوڵەتی ئازەربایجان، لە ١ی کانوونی دووھەمی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی شارەکە نزیکەی ٧٤٠٠ کەس بووە[١]
شارور | |
---|---|
بە ئازەربایجانی: Noraşen | |
ناو بە زمانی فەرمی | Şərur |
زمانی فەرمی | زمانی ئازەربایجانی |
وڵات | ئازەربایجان |
پایتەختی | قەزای شارور |
دابەشکاریی کارگێڕی | قەزای شارور، Sharur-Daralayaz Uyezd |
ناوچەی کاتی | UTC+04:00 |
پۆتانی شوێن | ٣٩°٣٣′٢″N ٤٤°٥٩′٣٠″E |
خوشکەشارەکان | ڕەشقەلاس |
مێژوو
دەستکاریشارور لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیادا، شارۆچکەکە ناوەندی ئیداری شارور-دەرالایز ئویەزد بووە لە پارێزگای ئێریڤان و ناوی باش-نۆراشێن بووە.[٢]
لە ساڵی ١٩٤٨ شارەکە پێگەی نیشتەجێبوونی جۆری شارستانی وەرگرت و لە ٢٦ی ئایاری ١٩٦٤ ناوەکەی لە نۆراشنەوە گۆڕدرا بۆ ئیلیچێڤسک، بە ناوی ڤلادیمێر ئیلیچ لینین.[٣][٤] لە ساڵی ١٩٨١ ئیلیچێڤسک پێگەی شارێکی وەرگرت و لە ساڵی ١٩٩١ ناوی شارەکە بەپێی ناوی مێژوویی ناوچەکە گۆڕدرا بۆ شارور.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Population of Azerbaijan». stat.gov.az. State Statistics Committee. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ داڕێژە:ВТ-ЭСБЕ
- ^ Поспелов، Евгений Михайлович (1998). Географические названия мира: Топонимический словарь: Свыше 5 000 единиц (بە ڕووسی). Moscow: «Русские словари». p. 160. ISBN 5-89216-029-7.
- ^ Шарур (Ильичёвск), Great Soviet Encyclopedia
- ^ «Шарур что такое sharur значение слова, Словарь географических названий».
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارور تێدایە. |