سەیری سەرەوە مەکە
سەیری سەرەوە مەکە (بە ئینگلیزی: Don't Look Up) فیلمێکی کۆمیدیا و خەیاڵی زانستیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢١. تێچووی فیلمەکە (٧٥) ملیۆن دۆلار بووە، و داھاتی فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس (٧٩١٬٨٦٣) دۆلار بووە (بەھۆی بڵاوکردنەوەی سنوورداری لە سینەماکان). لە ڕێکەوتی (٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١) لە نێتفلیکس بڵاوکرایەوە، و ماوەی فیلمەکە ١٣٨ خولەکە.
سەیری سەرەوە مەکە | |
---|---|
سەرناو | Don’t Look Up |
پەخشکەری ڕەسەن | نێتفلیکس |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ |
دەرھێنەر | ئادەم ماککەی |
سیناریۆنووس | ئادەم ماککەی |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Linus Sandgren |
ئێدیتەر | Hank Corwin |
ئاوازدانەر | Nicholas Britell |
بەرھەمھێنەر | ئادەم ماککەی، Kevin J. Messick |
دابەشکەر | نێتفلیکس |
Set in period | سەدەی ٢١ەم |
شوێنی گێڕانەوە | میشیگان، واشینگتن دی سی، کۆشکی سپی، ئیلینۆی |
شوێنی وێنەگرتن | بۆستن |
ڕێژەی ڕووبەر | 2.39:1 |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
تۆماری پێداچوونەوە | 56%، 49/100 |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم، David di Donatello for Best International Film |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری، ڕاستەوخۆ بۆ ڤیدیۆ |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN) | PG12 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK) | FSK 12 |
هەڵسەنگاندنی ICAA | بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA) | R |
وێبگە | https://www.netflix.com/it/title/81252357 |
هەڵسەنگاندنی IGAC | M/14 |
ھەڵسەنگاندنی IFCO | 15A |
کورتەی چیرۆک
دەستکاریچیرۆکی دوو گەردوونناس دەگێڕێتەوە کە ھەوڵ دەدەن جیھان ئاگادار بکەنەوە لەوەی کە کلکدارێکی گەورە بەرەو زەوی دێت و دەبێتە ھۆی لەناوچوونی ژیان؛ بەڵام دەبینن کە کۆمەڵگا و میدیا و سیاسەتمەداران بە جدی وەری ناگرن. فیلمەکە ڕەخنەیەکی توندە لە شێوازی مامەڵەکردنی کۆمەڵگا لەگەڵ کێشە گەورەکان وەک گۆڕانی کەش و ھەوا.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «Don't Look Up»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٤.