سەڵاحەددین بابەکر

(لە سەڵاحەددین بابەکر محەممەدەوە ڕەوانە کراوە)

سەڵاحەددین بابەکر محەممەد سلێمان (لەدایکبووی: ١٩٦٥ لە قەڵادزێ) وەزیری کارەبای ھەرێمی کوردستان بوو، لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١]

خوێندن و پیشە

دەستکاری

سەڵاحەددین بابەکر لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بەشداری کاری سیاسی ئیسلامی کردووە. ساڵی ١٩٩٢ بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی پترۆکیمیایی لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدا بەدەستھێناوە. بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە کارگێڕیی پیشەسازی ھەیە. ساڵی ١٩٩٩ یەکەم گەنج بووە کە بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان. لە کۆنگرەی شەشەمی یەکگرتوو دووەم دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستھێناوە، و یەکەم سکرتێری یەکگرتووی قوتابیان بووە، و یەکەم گوتەبێژی فەرمی یەکگرتوو بووە. ھەروەھا یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بووە.

وازھێنان

دەستکاری

سەڵاحەددین بابەکر لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ وازی لە پۆستەکەی ھێنا، بەھۆی خراپبوونی ڕەوشی کارەبای ھەرێمی کوردستان و دابیننەکردنی بڕی سووتەمەنی پێویست بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت» (بە کوردی). ڕووداو. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «لێدوانی «سەڵاحەدین بابەکر» سەبارەت بەدەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی» (بە کوردی). کوردسات نیوز. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)