سەڵاحەددین بابەکر
سەڵاحەددین بابەکر محەممەد سلێمان (لەدایکبووی: ١٩٦٥ لە قەڵادزێ) وەزیری کارەبای ھەرێمی کوردستان بوو، لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١]
خوێندن و پیشە
دەستکاریسەڵاحەددین بابەکر لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بەشداری کاری سیاسی ئیسلامی کردووە. ساڵی ١٩٩٢ بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی پترۆکیمیایی لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدا بەدەستھێناوە. بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە کارگێڕیی پیشەسازی ھەیە. ساڵی ١٩٩٩ یەکەم گەنج بووە کە بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان. لە کۆنگرەی شەشەمی یەکگرتوو دووەم دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستھێناوە، و یەکەم سکرتێری یەکگرتووی قوتابیان بووە، و یەکەم گوتەبێژی فەرمی یەکگرتوو بووە. ھەروەھا یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بووە.
وازھێنان
دەستکاریسەڵاحەددین بابەکر لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ وازی لە پۆستەکەی ھێنا، بەھۆی خراپبوونی ڕەوشی کارەبای ھەرێمی کوردستان و دابیننەکردنی بڕی سووتەمەنی پێویست بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت» (بە کوردی). ڕووداو. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «لێدوانی «سەڵاحەدین بابەکر» سەبارەت بەدەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی» (بە کوردی). کوردسات نیوز. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)