سەنجەقی کەرکووک (بە تورکی: Kerkük Sancağı، کرکوک سنجاغى) بەشێکی کارگێڕی ئاستی دووەم بوو کە لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و سلێمانی و دیالە و هەروەها هەموو هەولێر و کەرکوکی ئێستای لەخۆگ رتبوو، پایتەختەکەشی کەرکوک بوو.

سەنجەقی کەرکووک
كركوك سنجاغى
سەنجەقی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٥٣٤–١٩١٨
Flag of سەنجەقی کەرکووک
Flag

سەنجەقی کەرکووک لە ١٨٩٢
ناوەندکەرکووک
مێژوو
مێژوو 
• دامەزراندن
١٥٣٤
• ڕاگرتنی شەڕ
١٩١٨
پێشوو
دواتر
ویلایەتی بەغدا
عێراق
ئەمڕۆ بەشێک لەعێراق

مێژوو دەستکاری

لە ساڵی ١٥٣٤ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ناوچەی کەرکووکی لەگەڵ بەشێکی زۆری عێراقی ئێستای خستە ناو کارگێڕییەکانی خۆیەوە.[١] گرنگی کەرکووک لە سەدەی ١٨دا گەشەی کرد کاتێک بوو بە پایتەختی سەنجەقی عوسمانی، شارەزوو کە خاکەکانی کەرکووک و هەولێر و سلێمانی لەخۆ گرتبوو. دوا بەدوای چاکسازییەکانی مەدحەت پاشا کە لە نێوان ساڵانی ١٨٦٩ بۆ ١٨٧٢ والی (پارێزگار) بەغدا بووە، ناوی سەنجەقی کەرکووکی گۆڕی بۆ شارەزوور، کە هاوتایە لەگەڵ ناوچەکانی ئێستای کەرکووک و هەولێر.[٢] لە ساڵی ١٨٧٩ حکومەتی عوسمانی لە ئەستەمبوڵ ویلایەتی مووسڵی دروستکرد کە زۆربەی باکووری عێراق و باشووری کوردستانی ئێستای لەخۆ گرتبوو. کەرکووک بە هۆی زمان و پێکهاتەی دانیشتووانەکەی وەک شارێکی گرنگی سەربازی و ناوەندێکی بەنرخی دامەزراندنی عوسمانی بۆ فەرمانبەران و چەکدارەکانی مایەوە. شارەکە بە کولتوری عوسمانییەکان گەشەی کرد.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Talabany, Nouri (2007-01-01). "Who Owns Kirkuk? The Kurdish Case". Middle East Quarterly (بە ئینگلیزی).
  2. ^ WhisperingDialogue (2019-04-22). "Born in an Oil City". Whispering Dialogue ~ هَمْسُ الحِوار (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  3. ^ Güçlü, Yücel (2007-01-01). "Who Owns Kirkuk? The Turkoman Case". Middle East Quarterly (بە ئینگلیزی).
  4. ^ "1911 Encyclopædia Britannica/Kerkuk - Wikisource, the free online library". en.wikisource.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.