لە بزوێنەری سووتانی ناوەکیدا سەری سلندەر (کە زۆرجار بە شێوەیەکی نارەسمی کورت دەکرایتەوە بۆ سەر -head-) لە بەشی سەرەوەی سلندەر دادەنیشێ لە (cylinder block) و بەشی سەرەوەی سلندەر دادەخات و ژووری سووتان پێکدەهێنێت. ئەم جۆرە پێکبەستنە دژەدزەکردنە بە هۆی سەری کاسکێتەوە (head gasket) . لە زۆربەی بزوێنەرەکان، سەری سلندەر بۆشاییەک دەستەبەر دەکات بۆ رێرەوی هەوا و سووتەمەنی بەرەو سلندەرەکە، و رێ بە ئەگزۆزەکە (exhaust) دەدات بۆ دەرچوون. سەری سلندەر دەمەوانەکان و سپارک پڵەگەکان(spark plugs)، و ئینجێکشنی سووتەمەنی (fuel injectors) لەخۆ دەگرێ.

سەری[بەستەری مردوو] سلندەری (302/5.0L Ford Windsor V8)

بزوێنەری لادەمەوانەکان (Sidevalve engines) دەستکاری

لە بزوێنەری لادەمەوانە بەشە میکانیکیەکان لە دەمەوانەی شەمەندەفەردا ھەیە کە ھەموو ئەوانە بلۆک دەیان گرێتە خۆ وە (poultice head) بەشێوەیەکی سەرەکی دەتوانێت بەکاربھێنرێ لە پلێتە کانزاییە سادەکان . جوڵەی ھەموو ئەو پارچانە دەپارێزرێت لەناو بلۆک کە بزوێنەری گەورەی فیزیایی پێشکەووتوی ھەیە کە ئیشپێکردنی گێر لەکامشەفتدا بچوکە وە زنجیرە درێژی زیادەی دەوێت بۆ دیزاین کردنی کام . لە پێشودا بزوێنەرە لادەمەوانەکان بەکاردەھاتن بە سوتەمەنیە کیمیاییە سادەکان ، نرخی ئۆکتانی نزم و رێژەی پەستانی (compression ratios) نزم ، ئەم دیزاینەی ژووری سوتانە کەمتر شلۆقە وە ئەو دیزاینە کەمتر پێویست بوو بۆ دەرچەکان و (airflow)کان . یەکێک لە پسپۆریە گرانەکان لەو کاتەدا کەمی رێژەی پەستان بوو ھەروەھا کەمی (expansion ratio) بوو لە ماوەی ھەنگاوی توانادا . گازە دەرچووەکان گەرم دەبن ، گەرمتر دەبن لە بزوێنەرە ھاوچەرخەکان ، ئەم دووبارەبونەوەیە دەبێتە ھۆی دروست بوونی کێشە لە سوتان لە دەمەوانەکانی دەرچوون . سنور لە کارەمەیی لادەمەوانەکاندا نییە کە ناھێلێت گاز تێپەربێت ، بەڵکو لەسەر شێوەی ژووری سوتان لەگەڵ خێرای زۆری بزوێنەر و پەستانی بەرز دایە ، گرانی بەدەست ھێنانی ئەو سنورە کە لە بەدەست ھێنانی تەواوەتی چوستی سوتانە ، وە خۆ بەدوورگرتن لەو کێشانەی نامانەوێ رووبدەن . شێوەی لادەمەوانەکانی ژووری سوتان کە دەبێت فراوانتر بێت لە سلندەر بۆ گەیشتن بە دەمەوانەکان . کێشەکان دروست دەبن لە شێوەی نموونەی بۆ سوتان وە قەبارەی بچوک کە پێویستە بۆ پەستانی بەرز .

وردەکاری دەستکاری

لە ناوەوەی سەری سلندەر رێرەوێک هەیە (کە بە دەرچە یان ناوچەی تێکەڵەی سووتەمەنی/هەوا ناودەبرێت) تایکەڵەکە تیایدا دەگوازرێتەوە بۆ دەمەوانەی تێچوو لە مەنیفۆڵدی تێچوو(intake manifold)، هەروەها بۆ گواستنەوەی گازی دەرچوو(exhaust gases) لە دەمەوانەی دەرچوو بەرەو مەنیفۆڵدی دەرچوو (exhaust manifold). لە بزوێنەری بە ئاو سارد کراو (water-cooled engine) سەری سلندەر جۆگە و رایرەوی تەواوکەری تێدایە بۆ ساردکردنەوەی بزوێنەرەکە — بەزۆری تێکەڵەی ئاوو و ئەنتی فریزە (دژە بەستن)— تا گواستنەوەی گەرمی ئاسان بکات بۆ دوور لە سەری سلندەرەکە و بزوێنەرەکە بە گشتی . لە دیزاینی دەمەوانەی ژوورسەر (OHV)(over head valve) سەری سلندەر لە دەمەوانەی پۆپێت (poppet valves) پێکدێت لەگەڵ سپارک پڵەگ(spark plugs) بە درێژایی دەرچەی تێچوو و دەرچوو. کرداری دەمەوانەکان لە کامشەفت(camshaft)ەوە دەست پێ دەکات کە لە ناو (cylinder block) ە، لەدوایدا دەگوازرێتەوە بۆ پوشرۆد(pushrod)ی دەمەوانەکان و لەو کاتەدا بازووی جوڵەکەر دەبەسترێتەوە بە (rocker shaft) — بازووی جەڵەکەر و شەفتەکەش دەکەونە سەری سلندەرەوە. لە دیزاینی کام شەفتی ژوورسەر (overhead camshaft)(OHC) سەری سلندەرەکە دەمەوانەکان و سپارک پڵەگەکان(spark plugs)، و دەرچەی تێچوو و دەرچوو لەخۆ دەگرێ هەر وەک بزوێنەری(OHV) بەڵام لە (OHC) کامشەفتیش بەشێکە لە سەری سیلندەر. لەوانەیە کامشەفت(camshaft) لە نێوان (offset row)ی دەمەوانەی تێچوو و دەرچوو دابنرێ لەم کاتەدا بازووی جوڵەکەریش هەر بەکاردەهێنرێت (بەڵام بەبێ هیج پوشرۆدێک(pushrods))، یاخود لەوانەیە کامشەفت(camshaft) راستەوخۆ لەسەر دەمەوانەکان دابنرێ و قۆڵە بەگنەکە لادەبردرێت و کار بە (bucket tappets) بکرێ.

جێبەجێ کردن دەستکاری

ژمارەیەک سەری سلندەر لە بزوێنەردا کار لە پێکهاتە و شێوەی بزوێنەر دەکات. بەزۆری هەموو بزوێنەرە هێڵیەکان(راستەکان) لەم رۆژانەدا یەک سەری سلندەر بەکاردەهێنن بۆ خزمەتکردنی هەموو سلندەرەکان. لە بزوێنەری شێوە ڤی (V) دوو سەری سلندەر بەکاردەهێندرێت کە دانەیەکیان بۆ هەریەک لە سلندەر بانکێکە (cylinder bank ) بۆ پتەوکردنی گۆشە تەسکەکە(narrow angle)(گۆشەی نێوان سلندەر بانکەکان(cylinder bank) هەروەک بزوێنەری ڤۆلکسواگن(Volkswagen VR6). گۆشەی نێوان سلندەر بانکەکان (cylinder bank) ئەوەندە تەسکە کە یەک سەری سلندەر هەردوو سلندەر بانکەکان (cylinder bank) بەیەکەوە دەبەستێتەوە . لە مەکینەی شێوە تەخت ( بە زۆری بزوێنەری شێوە (V) یە کە گۆشەی نێوان سلندەر بانکەکان(cylinder bank) ١٨٠ پلەیە) دوو سەری سلندەر کاری پێ دەکرێ. زۆربەی بزوێنەرە شێوە بازنەییەکان(radial engines) یەک سەری سکندەریان هەیە، *هەرچەندە ئەمە شێوەی (monobloc) یە، کە سەری سلندەر بەشێکی تەواوکەرە لە سلندەرەکە. کە ئەمەش باوە لە ماتۆر سکیلەکان و * پێکهاتەی سەر/سلندەر ئاماژەپێدەکرێت هەروەک بەرمیل(barrels). بەشێک لە بزوێنەرەکان بە تایبەتی بزوێنەری دیزڵی توانا (بەرز و ناوەند) ی بنیات نراو بۆ پیشەسازی،دەریایی، (power generation)، هۆکارەکانی گواستنەوەی قورس(لۆری گەورە، بزوێنەر،ئامرازی قورس... هتد) یەک سەری سلندەر بە کار دەهێنرێت بۆ هەر سلندەرێک. کە ئەمەش خەرچی چاککردنەوە کەم دەکاتەوە. *چۆن یەک سەری سکندەری شکاو لە یەک سلندەر بگۆریت وەک لە یەکێکی گەورە کە تێچوەکەی زۆر گرانبەهاتر دەبێ و تا فیت دەبێ بە هەموو سلندەرەکان. هەروەها لە رووی دیزاینەوە رێ بە پیشسازی بزوێنەرەکان دەدات بە ئاسانی خێزانێک لە بزوێنەرەکان درووست بکەن بە جیاوازی نەخشەو ژمارەی سلندەر بێ ئەوەی پێویست بە دیزاین کردنی سەری سلندەری نوێ بکات. دیزاینی سەری سلندەر کلیلی سەرەکیە بۆ کارکردنی و توانای بزوێنەری سووتانی ناوەکی،* هەروەک شێوەی ژووەی سووتان. رێرە و دەروازەی تێچوو (رادەیەکی کەمتر دەرچوو) بەشێکی سەرەکی توانای قەبارەیی(volumetric efficiency) و رێژەی پەستانی بزوێنەر دیاری دەکات.

ئۆتۆمۆتیڤی ٤-هەنگاو -دیزاینی سەری سکندەر- دەمەوانە و شێوەکانی کامشەفت(camshaft)
ناوە باوەکان کامشەفت

(camshaft)

دەمەوانەی تێچوو دەمەوانەی دەرچوو تێبینیەکان
کامشەفتی ژوورسەری دوانەیی

( Cammer)،

(Twin-Cam)،(DOHC)

سەر سەر سەر رێ دەدات بە باشترین شێوە دەمەوانەکان دابنرێن لە (crossflow cylinder head) کامشەفتی دوانەیی بەکاردەهێندرێت بۆ راستەوخۆ خستبە گەڕی دەمەوانەکان بەبێ بەکار هێنانی بازووی جوڵەکەر. لە دیزاینی ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەکان باوە
کامشەفتی ژوورسەری تاک (OHC)،(SOHC)،(Single-Cam)،("Single-Jingle")،( Cammer) سەر سەر سەر بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ئۆتۆمبێلەکان بەکار هاتووە لەم دەیان ساڵەی دواییدا. بەڵام (DOHC) بە خێرایی شوێنی گرتۆتەوە . هەندی جار باززوی جوڵاکەر بەکار دەهێندرێ بۆ بە خسنە گەڕی بەشێک لە دەمەوانەکان، هەندێ جاریش بەکار نایەت.
دەمەوانەی ژوور سەر

(OHV)

،(I-Head)

،(Cam-In-Block)

،(Pushrod)

بلۆک سەر سەر هێشتا بەکار دەهێندرێت لە بەشێک لە بزوێنەرە جێگۆرکێیە- گەورەکان (V8)، بە شێوەیەکی گشتی ئەمەریکیەکان و بنچینە بەریتانیەکان، پوشرۆد و باززوی جوڵەکەریان پێویستە بۆ خستنە گەڕی دەمەوانەکان.
لادەمەوانە (Flathead)

،(L-Head)

، ( T-Head)

بلۆک بلۆک بلۆک پێشتر جهانیی بوە، بەڵام ئێستا بەکار نایەت کە شیوەیەکی سادە و گونجاوی هەبووە کام راستەوخۆ لەسەر دەمەوانەکەوە کاری ۆێ دەکرا
تێچوو-بەسەر-دەرچوو

(Inlet-Over-Exhaust)

(IOE)

، (F-Head)

،(Intake-Over-Exhaust)

بلۆک سەر بلۆک هەمیشە باو نین، چەندین ساڵە بەکار نەهاتوون

گەلەری (پێشانگا) دەستکاری