سەرئێشەی سترێس، ھەروەھا ناسراو بە جەختە سەرئێشە، باوترین جۆرە لە سەرئێشە یەکەمەکان. ئازارەکە لە چەندین شوێن ھەستپێدەکرێن وەکو لە بەشی خوارەوە و پشتەوەی سەر، لە مل، لە چاو و ھەروەھا لە گرووپە ماسولکەکانی لەشدا، و زۆرترین کات کاریگەری لەسەر ھەردوو لای سەر ھەیە. سەرئێشەی سترێس نزیکەی ٩٠٪ سەرئێشەکان پێکدێنێت.

دەرمانی ئازار، وەکوو ئەسپیرین و ئایبووپرۆفێن، سوودمەندن بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە سەرئێشەیە. ھەروەھا دەرمانی جۆری ترایسایکلیک دژە-وەستێنەر وا دەردەکەوێت کە بەسوود بێت دۆ خۆپاراستن لێی. بەڵام بەڵگە سنووردارە بۆ دەرمانی وەکوو پرۆپانۆلۆل و پشوودەری ماسولکە.

ژنێک ئەزموونی سەرئێشەی سترێس دەکات

لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ١٫٨٩ ملیار کەس تووشی سەرئێشەی سترێس بوون، و ئەم سەرئیشەیە زیاتر لەناو ژنان باو بوو (٢٣٪ تووشبوو ژن بوون و ١٨٪ پیاو بوون)

ھێما و نیشانەکانی نەخۆشی دەستکاری

بەپێی چەندین توێژینەوەی زانستی، سەرئێشەکان پێویستە ئەم پێوەرانەیان ھەبێ:

  • درێژایی نەخۆشییەکە لە نێوان ٣٠ خولەک تاکو ٧ ڕۆژ بخایەنێتت
  • بە لایەنی کەم دوو لەم خەسلەتانەی ھەبێت:
    • لە ھەردوو لای جەستە بێت
    • ئازارێکی لە شێوەی زەخت یاخوود تووندکردن (ئازارەکە بە کوتە نەبێ)
    • ئازارێکی بە ئەستەم تاکو ناوەندی
    • دۆخی ئازارەکە بە جوولە و ڕۆوتین خراپتر نەبێت
  • پێویستە ئەم دوو خەسلەتەش بگرێتەوە
    • ھێلنج و ڕشانەوە لەخۆ نەگرێتەوە
    • زیاتر لە یەک لەم دوو حاڵەتە لەخۆ نەگرێت: فۆتۆفۆبیا (ھەستیاری بۆ ڕۆناکی)؛ فۆنۆفۆبیا (ھەستیاری بۆ دەنگی بەرز)

سەرئێشەی سترێس لەوانەیە ھاودەمی بێت لەگەڵ ناسک بوونی کەللەی سەر لە کاتی زەختکردنی دەستیی لەسەری دا.

ھۆکارەکانی مەترسی دەستکاری

چەندین ھۆکاری جۆراوجۆر ھەن کە دەبنە ھۆی تووشبوونی کەسێک بەم جۆرە سەرئێشەیە:

  • دڵەڕاوکێ
  • سترێس
  • کێشەی خەوتن
  • تەمەنی گەنجێتی
  • تەندروستی لاواز

میکانیزم دەستکاری

ھەرچەندە ماسوولکەکانی سەر و مل، و ھەروەھا باری دەروونی وەکوو سترێس ڕۆلێک دەبینن لە ڕێگەکاری ئەم جۆرە سەرئێشەیە، ھیچکامیان باوەرپێنەکراون تاکە ھۆکاری دروستبوونی سەرئێشەی سترێس بن. بنچینەی نەخۆشزیانی سەرئێشەی سترێس لەوانەیە لە پەیوەندی نێوان ھۆکاری تاکەکەسی، ھۆکاری ژینگەیی، و ھەروەھا نۆرەکاری ھەردووک ڕێگەی ئازاری کۆئەندامی بڵاو و ناوەڕاست سەرھەڵگرێت. دەماری ھەستیار بۆ ئازار سیگناڵ لە ماسوولکەکانی دەوری کەللە سەر وەردەگرێت، کە وا دیارە دەبێتە ھۆی سەرئێشەی سترێسی جاروباری. جگە لەمە، ناسکبوونی ماسوولکەکانی دەوروبەری کاللا سەر، ھەوکردن، و ھەروەھا ئاشیمیای ماسوولکە (کەمی چوونی خوێن بۆ ماسوولکە) تاقیکراون وەکو چەندین ھۆکار بۆ ڕێگەکاری بڵاوی سەرئێشەی سترێس. بەڵام چەندین توێژینەوەی زانستی شکستیان ھێناوە بەلگە دابینبکەن لەسەر ڕۆڵی نەخۆشزیانی ئاشیمیا و ھەوکردن لەناو ماسوولکەکان. ناسک بوونی ناوچەکانی دەوروبەری کەللەی سەریش وەکو ھۆکارێک بۆ ئەم سەرئێشەیە دیارینەکراوە، بەڵام لەوانەیە وەکو پەلەپیتکە کار بکات بۆ دروستکردنی سایکلێک ئازار کە تییایدا وەڵام بۆ ئازارە بڵاوەکە دەگۆڕێت بۆ وەڵامێکی ناوەڕاستی. پاشان ئەم درێژە پێدانە دەبێتە ھۆی زیادەکاری ئەندامە دەمارییە ناوەندییەکانی ئازار، کە دەبێتە ھۆی گۆڕانی جۆری سەرئێشەکە بۆ سەرئێشەی سترێسی بەردەوام.

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە دەستکاری

لەگەڵ سەرئێشەی سترێس، تاقیکردنەوەکە چاوەڕوان کراوە ئاسایی بێت، بە ڕیزپەری ناسکی ماسوولکەکانی ھەردوو لای کەللەی سەر، و دۆزینەوەی ھەرکام لە حاڵەتی فۆتۆفۆبیا و فۆنۆفۆبیا.

پۆلێنکردن دەستکاری

 
سیستەمی پۆلێنکردن بۆ سەرئێشەی سترێس

نوێترین شێوازی پۆلێنکردنی سەرئێشەی سترێس لەلایان ڕێکخراوەی سەرئێشەی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠١٨. ئەم سیستەمە پۆڵێنکردنە سەرئێشەی سترێس دەکات بە دوو بەش: سەرئێشەی سترێسی جاروباری و سەرئێشەی سترێسی بەردەوام. سەرئێشەی سترێسی بەردەوام پێناسەدەکرێت بەم جۆرە سەرئێشە سترێسەی کە بۆ ١٥ ڕۆژ لە مانگێک یاخود زیاتر سەرئێشەکەت ھەبێت بۆ درێژایی ٣ مانگ، یان بۆ ١٨٠ ڕۆژ لە ساڵێک یاخود زیاتر؛ و سەرئێشەی سترێسی جاروباری پێناسەدەکرێ بەم جۆرە سەرئێشە سترێسەی کە بۆ ١٥ ڕۆژ لە مانگێک کەمتر سەرئێشەکەت ھەبێت، یان بۆ ١٨٠ ڕۆژ لە ساڵێک کەمتر، و ھەروەھا دابەش کراوە بۆ دوو جۆریتر: زووزووی و دەگمەن. زووزوویییەکە بەمە ناسراوە ١٠ یاخود زیادتر ڕووداوی سەرئێشەت ھەبێ لە ١–١٤ ڕۆژدا ھەموو مانگێک، بۆ زیاتر لە ٣ مانگ، یاخود بە لایەنی کەم ھار ساڵێک ١٢ جار سەرئێشەکەت ھەبێت، بەڵام کەمتر لە ١٨٠ جار؛ دەگمەن بەمە ناسراوە ھەر ساڵێک لە ١٢ سەرئێشە کەمترت گرتبێت.

جیاوازی دەستنیشانکردن دەستکاری

پشکنینی گەورە و درێژەپێدراو پێویست نییە چونکە سەرئێشەی سترێس بە مێژوو و باری فیزیایی نەخۆش دەستنیشان دەکرێت. بەڵام، گەر نیشانەکان وا دەردەخەن کە نەخۆشییەکی گەورەتر باوە، ئەوا ئێم ئاڕ ئای پێویستە لێرە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە گومانلێکراوانە، ھەندێک لەم نەخۆشییانە وەکو:

  • مایگرەین
  • نەخۆشی بۆشەڵەکانی دەوری لوو
  • نەخۆشی چاو
  • نەخۆشی بڕبڕەی مل
  • سەرئێشەی ژێردەستە (سەرئێشەکە بەھۆی نەخۆشییەکیترە)

خۆپاراستن دەستکاری

شێوازی ژیان دەستکاری

خواردنەوەی ئاو و خۆ بە دوور گرتن لە وشک بوون یارمەتیدەرن بۆ خۆپاراستن لە سەرئێشەی سترێس. بەڕێوەبردنی گوشاری دەروونی و ئارام بوونەوە بازۆریی سەرئێشە کەمتر دەکا. خواردنەوەی کھوولی دەتوانێ سەرئێشەکان بەھێزتر بکات و لەوانەشە زیاتر و درێژتری بکات. وەستان بە ڕێکوپێکی لەوانەیە ئازاری مل کەم بکاتەوە گەر ھیچ ھەبوو. ھەروەھا، ئەو کەسانەی کە چنگی شەویلگەیان ھەیە لەوانەیە تووشی سەرئێشەی سترێس بن، و بە وەرگرتنی چارەسەر لە پزیشکی ددان دەتوانی خۆت بپارێزی لیێ. ھەروەھا تەکنیکی بایۆفیدباک (ئاگاداربوون و تێگەیشتن لە کارەکانی جەستەت) کاریگەرە بۆ خۆپاراستن.

دەرمان وەرگرتن دەستکاری

ئەو کەسانەی کە ١٥ سەرئێشە یاخود زیاتریان ھەیە لە مانگێک، دەتوانن چارەسەر لە ڕێگەی ھەندێک دەرمانی دیاریکراوی جۆری دژە-وەستێنەر وەربگرنز ھەروەھا دەرمانی وەکوو ئامیتریپتیلین، میرتازەپین و ڤێنلافاکسین، کە ھەر یەکەو پیداوەستی تایبەتی خۆی ھەیە. ھەروەھا دەرمانی پرۆپانۆلۆل و ئارامکەرەوەی ماسوولکەش ھەن، بەڵام تاکو ئێستا بەڵگە بەلگە لەسەر کاریگەرییەکانیان سنووردارە.

چارەسەر دەستکاری

چارەسەر بۆ سەرئێشەی سترێس خواردنەوەی ئاوە و سەلماندنە کە جەستەت ئاوی پێوەستی ھەیە و وشک نییە. گەر نیشانەکانی سەرئێشە ھەر لانەکەوتن کاتژمێرێک پاش ئاو خواردنەوە، ئەوە پێویستە کەسەکە ئارام ببێتەوە و گوشاری دەروونی خۆی بەڕێوەبباتز

وەرزش کردن دەستکاری

چەندین بەلگە ھەن دەیسەلمێنن کە وەرزشی شان و مل زۆر سوودمەندن بۆ ئەم سەرئێشانە سترێسانەی کە پەیوەندییان بە ئازاری ملەوە ھەیە. وەرزشە سوودمەندەکان ئەمانە لە خۆ دۆگرێت:

  • کێشاندن
  • بەھێز کردن
  • مەودایەک وەرزشی جووڵە

دەرمان وەرگرتن دەستکاری

سەرئێشەی سترێسی جاروباری دەستکاری

دەرمانی سەر کاونتەر، وەکو پانادۆڵ، ئەسپیرین، یاخود دەرمانی وەکو ئایبووپرۆفێن، ناپرۆکسین و کێتۆپرۆفین دەتوانن سوودمەند بن بۆ چارەسەری سەرئێشەی سترێس، بەڵام بە لایەنی زۆر ھەفتەی تەنھا چەندجارێک کاریگەرییان دەبێت. ئەو کەسانەی کێشەی گەدە و ڕیخۆڵەکیان ھەیە وا باشترە پانادۆل بخۆن لە شوێنی ئەسپیرین. ھەروەھا پێویستە گرنگی بدرێت کە ڕۆژانە زۆر خواردنی پانادۆڵ دەبێتە ھۆی زیان بەخشین بە جگەر، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی ڕۆژانە ٣ جار یاخود زیاتر دەخۆنەوە، یاخود ئەوانەی پێشکات کێشەی جگەریان ھەبووە. ھەروەھا ئایبووپرۆفێنیش دەتوانرێ وەکو چارەسەر بەکاربھێندرێت، بەڵام دەتوانێ نەخۆشەکە تووشی ناڕەحەتی گەدە و ڕیخۆڵەکان بکاتز

سەرئێشەی سترێسی بەردەوام دەستکاری

چەندین جۆر دەرمان سوودماندن لە چارەسەرکردنی ئەم سەرئێشەیە، بۆ نموونە ترایسایکلیک دژە-وەستێنەر، بێنزۆدیازێپاین (ڕێژەیەکی کەم لە کلۆنازێپام) و ھەروەھا ئارامکەرەوەی ماسوولکە (کە کاریگەرە بۆ ئەم نەخۆشانەی کە کرز بوونی ماسوولکەکانیان ھەیە)

بەڵام، ئەم دەرمانانە کاریگەرییان نامێنێت گەر بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاربھێندرێن. پێش ھاموو چارەسەر گۆڕینێک پێویستە زیاد لە سنووری ڕێژەی بەکارھێنان کەم بکرێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. Derry, Sheena; Wiffen, Philip J; Moore, R Andrew; Bendtsen, Lars (2015-07-31). "Ibuprofen for acute treatment of episodic tension‐type headache in adults". The Cochrane Database of Systematic Reviews. 2015 (7): CD011474. doi:10.1002/14651858.CD011474.pub2. ISSN 1469-493X. PMC 6457940. PMID 26230487.
  2. Loder, Elizabeth; Rizzoli, Paul (2008-01-12). "Tension-type headache". BMJ: British Medical Journal. 336 (7635): 88–92. doi:10.1136/bmj.39412.705868.AD. ISSN 0959-8138. PMC 2190284. PMID 18187725.
  3. Jackson, Jeffrey L; Shimeall, William; Sessums, Laura; DeZee, Kent J; Becher, Dorothy; Diemer, Margretta; Berbano, Elizabeth; O’Malley, Patrick G (2010-10-20). "Tricyclic antidepressants and headaches: systematic review and meta-analysis". The BMJ. 341: c5222. doi:10.1136/bmj.c5222. ISSN 0959-8138. PMC 2958257. PMID 20961988.
  4. Verhagen, A. P; Damen, L.; Berger, M. Y; Passchier, J.; Koes, B. W (2009-12-22). "Lack of benefit for prophylactic drugs of tension-type headache in adults: a systematic review". Family Practice. 27 (2): 151–165. doi:10.1093/fampra/cmp089. ISSN 0263-2136.
  5. Banzi, Rita; Cusi, Cristina; Randazzo, Concetta; Sterzi, Roberto; Tedesco, Dario; Moja, Lorenzo (2015-05-01). "Selective serotonin reuptake inhibitors (SSRIs) and serotonin‐norepinephrine reuptake inhibitors (SNRIs) for the prevention of tension‐type headache in adults". The Cochrane Database of Systematic Reviews. 2015 (5): CD011681. doi:10.1002/14651858.CD011681. ISSN 1469-493X. PMC 6864942. PMID 25931277.
  6. Lenaerts, Marc E. (2006-11-01). "Burden of tension-type headache". Current Pain and Headache Reports (بە ئینگلیزی). 10 (6): 459–462. doi:10.1007/s11916-006-0078-z. ISSN 1534-3081.
  7. Vos, Theo; Flaxman, Abraham D; Naghavi, Mohsen; Lozano, Rafael; Michaud, Catherine; Ezzati, Majid; Shibuya, Kenji; Salomon, Joshua A; Abdalla, Safa; Aboyans, Victor; Abraham, jerry (2012-12-15). "Years lived with disability (YLDs) for 1160 sequelae of 289 diseases and injuries 1990-2010: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2010". Lancet (London, England). 380 (9859): 2163–2196. doi:10.1016/S0140-6736(12)61729-2. ISSN 0140-6736. PMC 6350784. PMID 23245607.
  8. Chen, Yaniv (2009-12-09). "Advances in the pathophysiology of tension-type headache: From stress to central sensitization". Current Pain and Headache Reports (بە ئینگلیزی). 13 (6): 484. doi:10.1007/s11916-009-0078-x. ISSN 1534-3081.
  9. "Current headache reports". Current headache reports. (بە ئینگلیزی). 2002. ISSN 1539-3291. OCLC 49393136.
  10. Chen, Yaniv (2009-12). "Advances in the pathophysiology of tension-type headache: from stress to central sensitization". Current Pain and Headache Reports. 13 (6): 484–494. doi:10.1007/s11916-009-0078-x. ISSN 1534-3081. PMID 19889292. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  11. Walls, Ron M (2018). Rosen's emergency medicine: concepts and clinical practice (بە ئینگلیزی). ISBN 978-0-323-39016-3. OCLC 989157341. {{cite book}}: |first2= missing |last2= (help); |first3= missing |last3= (help)[بەستەری مردوو]
  12. Jay, Gary W.; Barkin, Robert L. (2017-12). "Primary Headache Disorders- Part 2: Tension-type headache and medication overuse headache". Disease-a-month: DM. 63 (12): 342–367. doi:10.1016/j.disamonth.2017.05.001. ISSN 1557-8194. PMID 28886861. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  13. Ashina, Sait; Bendtsen, Lars; Ashina, Messoud (2005-12-01). "Pathophysiology of tension-type headache". Current Pain and Headache Reports (بە ئینگلیزی). 9 (6): 415–422. doi:10.1007/s11916-005-0021-8. ISSN 1534-3081.
  14. Ashina, Sait; Bendtsen, Lars; Ashina, Messoud (2005-12). "Pathophysiology of tension-type headache". Current Pain and Headache Reports. 9 (6): 415–422. doi:10.1007/s11916-005-0021-8. ISSN 1531-3433. PMID 16282042. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  15. Ashina, M.; Lassen, L. H.; Bendtsen, L.; Jensen, R.; Olesen, J. (1999-01-23). "Effect of inhibition of nitric oxide synthase on chronic tension-type headache: a randomised crossover trial". The Lancet (بە ئینگلیزی). 353 (9149): 287–289. doi:10.1016/S0140-6736(98)01079-4. ISSN 0140-6736. PMID 9929022.
  16. Ashina, M.; Lassen, L. H.; Bendtsen, L.; Jensen, R.; Olesen, J. (1999-01-23). "Effect of inhibition of nitric oxide synthase on chronic tension-type headache: a randomised crossover trial". Lancet (London, England). 353 (9149): 287–289. doi:10.1016/s0140-6736(98)01079-4. ISSN 0140-6736. PMID 9929022.
  17. Gobel, Hartmut. "2.3 Chronic tension-type headache". ICHD-3 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-04.
  18. Gobel, Hartmut. "2.1 Infrequent episodic tension-type headache". ICHD-3 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-04.
  19. Gobel, Hartmut. "2.2 Frequent episodic tension-type headache". ICHD-3 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-04.
  20. Gobel, Hartmut. "2. Tension-type headache (TTH)". ICHD-3 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-04.
  21. Gobel, Hartmut. "2.4 Probable tension-type headache". ICHD-3 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-04.
  22. Reports, Consumer. "Tension Headache Treatment and Prevention". Consumer Reports (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-04.
  23. "APA PsycNet". doi.apa.org. doi:10.1037/0022-006x.76.3.379. Retrieved 2021-11-04.
  24. Nestoriuc, Yvonne; Rief, Winfried; Martin, Alexandra (2008-06). "Meta-analysis of biofeedback for tension-type headache: efficacy, specificity, and treatment moderators". Journal of Consulting and Clinical Psychology. 76 (3): 379–396. doi:10.1037/0022-006X.76.3.379. ISSN 0022-006X. PMID 18540732. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  25. Bendtsen, Lars; Jensen, Rigmor (2011-05-01). "Treating tension-type headache – an expert opinion". Expert Opinion on Pharmacotherapy. 12 (7): 1099–1109. doi:10.1517/14656566.2011.548806. ISSN 1465-6566.
  26. Bendtsen, Lars; Jensen, Rigmor (2011-05). "Treating tension-type headache -- an expert opinion". Expert Opinion on Pharmacotherapy. 12 (7): 1099–1109. doi:10.1517/14656566.2011.548806. ISSN 1744-7666. PMID 21247362. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  27. Varatharajan, Sharanya; Ferguson, Brad; Chrobak, Karen; Shergill, Yaadwinder; Côté, Pierre; Wong, Jessica J.; Yu, Hainan; Shearer, Heather M.; Southerst, Danielle; Sutton, Deborah; Randhawa, Kristi (2016-07-01). "Are non-invasive interventions effective for the management of headaches associated with neck pain? An update of the Bone and Joint Decade Task Force on Neck Pain and Its Associated Disorders by the Ontario Protocol for Traffic Injury Management (OPTIMa) Collaboration". European Spine Journal (بە ئینگلیزی). 25 (7): 1971–1999. doi:10.1007/s00586-016-4376-9. ISSN 1432-0932.
  28. European Spine Society (0000 uuu). "European spine journal organ of: European Spine Society". European spine journal organ of: European Spine Society. (بە ئینگلیزی). ISSN 0940-6719. OCLC 884084959. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  29. Varatharajan, Sharanya; Ferguson, Brad; Chrobak, Karen; Shergill, Yaadwinder; Côté, Pierre; Wong, Jessica J.; Yu, Hainan; Shearer, Heather M.; Southerst, Danielle; Sutton, Deborah; Randhawa, Kristi (2016-07). "Are non-invasive interventions effective for the management of headaches associated with neck pain? An update of the Bone and Joint Decade Task Force on Neck Pain and Its Associated Disorders by the Ontario Protocol for Traffic Injury Management (OPTIMa) Collaboration". European Spine Journal: Official Publication of the European Spine Society, the European Spinal Deformity Society, and the European Section of the Cervical Spine Research Society. 25 (7): 1971–1999. doi:10.1007/s00586-016-4376-9. ISSN 1432-0932. PMID 26851953. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  30. Derry, Sheena; Wiffen, Philip J; Moore, R Andrew (2017-01-13). "Aspirin for acute treatment of episodic tension‐type headache in adults". The Cochrane Database of Systematic Reviews. 2017 (1): CD011888. doi:10.1002/14651858.CD011888.pub2. ISSN 1469-493X. PMC 6464783. PMID 28084009.
  31. Stephens, Guy; Derry, Sheena; Moore, R Andrew (2015-09-25), "Aspirin for acute treatment of episodic tension-type headache in adults", Cochrane Database of Systematic Reviews, Chichester, UK: John Wiley & Sons, Ltd, retrieved 2021-11-04
  32. https://www.cochranelibrary.com/cdsr/doi/10.1002/14651858.CD011888.pub2/full
  33. Derry, Sheena; Wiffen, Philip J.; Moore, R. Andrew (2017-01-13). "Aspirin for acute treatment of episodic tension-type headache in adults". The Cochrane Database of Systematic Reviews. 1: CD011888. doi:10.1002/14651858.CD011888.pub2. ISSN 1469-493X. PMC 6464783. PMID 28084009.
  34. Simpson, David M.; Hallett, Mark; Ashman, Eric J.; Comella, Cynthia L.; Green, Mark W.; Gronseth, Gary S.; Armstrong, Melissa J.; Gloss, David; Potrebic, Sonja; Jankovic, Joseph; Karp, Barbara P. (2016-05-10). "Practice guideline update summary: Botulinum neurotoxin for the treatment of blepharospasm, cervical dystonia, adult spasticity, and headache". Neurology. 86 (19): 1818–1826. doi:10.1212/WNL.0000000000002560. ISSN 0028-3878. PMC 4862245. PMID 27164716.
  35. Simpson, David M.; Hallett, Mark; Ashman, Eric J.; Comella, Cynthia L.; Green, Mark W.; Gronseth, Gary S.; Armstrong, Melissa J.; Gloss, David; Potrebic, Sonja; Jankovic, Joseph; Karp, Barbara P. (2016-05-10). "Practice guideline update summary: Botulinum neurotoxin for the treatment of blepharospasm, cervical dystonia, adult spasticity, and headache: Report of the Guideline Development Subcommittee of the American Academy of Neurology". Neurology (بە ئینگلیزی). 86 (19): 1818–1826. doi:10.1212/WNL.0000000000002560. ISSN 0028-3878. PMID 27164716.
  36. Simpson, David M.; Hallett, Mark; Ashman, Eric J.; Comella, Cynthia L.; Green, Mark W.; Gronseth, Gary S.; Armstrong, Melissa J.; Gloss, David; Potrebic, Sonja; Jankovic, Joseph; Karp, Barbara P. (2016-05-10). "Practice guideline update summary: Botulinum neurotoxin for the treatment of blepharospasm, cervical dystonia, adult spasticity, and headache: Report of the Guideline Development Subcommittee of the American Academy of Neurology". Neurology. 86 (19): 1818–1826. doi:10.1212/WNL.0000000000002560. ISSN 1526-632X. PMC 4862245. PMID 27164716.
  37. Linde, Klaus; Allais, Gianni; Brinkhaus, Benno; Fei, Yutong; Mehring, Michael; Shin, Byung-Cheul; Vickers, Andrew; White, Adrian R (2016-04-19). "Acupuncture for the prevention of tension-type headache". The Cochrane database of systematic reviews. 4: CD007587. doi:10.1002/14651858.CD007587.pub2. ISSN 1469-493X. PMC 4955729. PMID 27092807.
  38. Linde, Klaus; Allais, Gianni; Brinkhaus, Benno; Fei, Yutong; Mehring, Michael; Shin, Byung-Cheul; Vickers, Andrew; White, Adrian R. (2016-04-19). "Acupuncture for the prevention of tension-type headache". The Cochrane Database of Systematic Reviews. 4: CD007587. doi:10.1002/14651858.CD007587.pub2. ISSN 1469-493X. PMC 4955729. PMID 27092807.
  39. https://www.cochranelibrary.com/cdsr/doi/10.1002/14651858.CD007587.pub2/full
  40. Fernández-de-las-Peñas, César; Alonso-Blanco, Cristina; Cuadrado, Maria Luz; Miangolarra, Juan Carlos; Barriga, Francisco J.; Pareja, Juan A. (2006-03). "Are Manual Therapies Effective in Reducing Pain From Tension-Type Headache?: A Systematic Review". The Clinical Journal of Pain (بە ئینگلیزی). 22 (3): 278–285. doi:10.1097/01.ajp.0000173017.64741.86. ISSN 0749-8047. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  41. Fernández-de-Las-Peñas, César; Alonso-Blanco, Cristina; Cuadrado, Maria Luz; Miangolarra, Juan Carlos; Barriga, Francisco J.; Pareja, Juan A. (2006-03). "Are manual therapies effective in reducing pain from tension-type headache?: a systematic review". The Clinical Journal of Pain. 22 (3): 278–285. doi:10.1097/01.ajp.0000173017.64741.86. ISSN 0749-8047. PMID 16514329. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  42. Biondi, David M. (2005). "Physical Treatments for Headache: A Structured Review". Headache: The Journal of Head and Face Pain (بە ئینگلیزی). 45 (6): 738–746. doi:10.1111/j.1526-4610.2005.05141.x. ISSN 1526-4610.
  43. Biondi, David M. (2005-06). "Physical treatments for headache: a structured review". Headache. 45 (6): 738–746. doi:10.1111/j.1526-4610.2005.05141.x. ISSN 0017-8748. PMID 15953306. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  44. Bronfort, G.; Nielsen, N.; Haas, M. de; Evans, R.; Goldsmith, C.; Assendelft, W. J. J.; Bouter, L. M. (2009). "Noninvasive physical treatments for chronic recurrent headache (Cochrane Review)". Cochrane Library (بە ئینگلیزی). 2004 (3). doi:10.1002/14651858.CD001878.pub2. ISSN 1464-780X.
  45. Chaibi, Aleksander; Russell, Michael Bjørn (2012-03-30). "Manual therapies for cervicogenic headache: a systematic review". The Journal of Headache and Pain. 13 (5): 351–359. doi:10.1007/s10194-012-0436-7. ISSN 1129-2369. PMC 3381059. PMID 22460941.
  46. https://www.cochranelibrary.com/cdsr/doi/10.1002/14651858.CD001878.pub2/full
  47. Chaibi, Aleksander; Russell, Michael Bjørn (2014). "Manual therapies for primary chronic headaches: a systematic review of randomized controlled trials". The Journal of Headache and Pain. 15 (1): 67. doi:10.1186/1129-2377-15-67. ISSN 1129-2369. PMC 4194455. PMID 25278005.
  48. "Global, regional, and national burden of migraine and tension-type headache, 1990–2016: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2016". The Lancet. Neurology. 17 (11): 954–976. 2018-11. doi:10.1016/S1474-4422(18)30322-3. ISSN 1474-4422. PMC 6191530. PMID 30353868. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)