سەدرەدین نورەدین ئەبوبەکر


سەدرەدین نورەدین (ناوی تەواو: سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی) پسپۆر و شارەزای کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵییە لە ١-٩-١٩٥١ لە قوشتەپەی نزیک ھەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٣ پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغدا بە پلەی نایاب تەواوکردووە. دواتر وەکو فەرمانبەر لە بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و ئاوی ھەولێر دادەمەزرێت،[١] بەھۆی لێھاتوویی و دڵسۆزییەوە پلەبەرزکردنەوەی کارگێری بۆ دەکرێت دواترلە ساڵی ١٩٩٠ کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغدا بە پلەی نایاب تەواو دەکات. لەدوای ڕاپەرین دەبێتە سەڕۆکی لقی ڕێکخراوی فاو لە ھەرێم دواتر وەک شارەزا دەبێتە بەرێوەبەری ڕووبەروو بوونەوەی پەتا و دەردە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم، لەبەر شارەزایی لە زمانی کوردی و زانستە کشتوکالییەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕادەسپێردرێت بۆ دانان و بەکوردی کردنی پەیرەوی خوێندنی ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵ بۆ ھەرسێ قۆناغ، لە ساڵی ٢٠١٣ خانەنشیین دەکرێت بەھۆی خڕاپی باری تەندرووستییەوە لەگەڵ ئەمەشدا لەپرسە کشتوکاڵییەکان ھەر جێگای ڕاوێژ دەبێت، تا ئیستا پترلە ٢٩ پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە، بەتایبەت لەبواری زمانەوانی و فەرھەنگی کشتوکاڵی بەکوردیدا.

سەدرەدین نورەدین

لەدایکبوون١٩٥١
مەرگ٨ی ئایاری ٢٠٢٠
ھەولێر
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترمامۆستا سەدرەددین
پیشەپسپۆری کشتوکاڵی
چالاکبوون١٩٨٠
ئایینئیسلام

بەرھەمەکان دەستکاری

بەرھەمە زانستییەکان دەستکاری

  • ھەنگ بەخێوکردن بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی (٢٠٠١–٢٠٠٤)چاپخانەی وەزارەتی کشتوکاڵ
  • دەرد و نەخۆشییەکانی ڕووەک بە کوردی و عەرەبی (٢٠٠٣)چاپخانەی وەزارەتی کشتوکاڵ
  • شەخەڵی داربەڕوو (٢٠٠٤)
  • پەرتوکی خوێندنی ئامادەیییە پیشەیییەکانی کوشتوکال لە کوردستان.

بەرھەمە وێژەیییەکان دەستکاری

  • بەرکوتێکی مەتەڵی فۆلکلۆری کوردی (توێژینەوە ٢٠٠٥)ئینستیۆتی کورد لەھەولێر
  • زەمبیل فڕۆش
  • ژوانگەی مێژوو (ڕۆمان)
  • سەراوبن (ڕۆمان)
  • ژانی ژینگە (٢٠٠٦)
  • مرۆڤاو (ڕۆمان) ٢٠١٠
  • ھونەری یادەوەری تۆمارکردن (٢٠١٢)
  • لاس و غەزال
  • ئەدەبی منداڵان (لێکۆڵینەوە)٢٠٠٩
  • ئەستێرە و خاک (ھەولێر ٢٠٠٤)
  • یارییە کوردەوارییەکان (کۆکردنەوە)(٢٠٠٥)ئینستیۆتی کورد لە ھەولێر
  • چەندین چیرۆک و پەخشان و ھۆنراوە

سەرچاوەکان دەستکاری