سێیکۆ
سێیکۆ کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە بۆ بەرھەمھێنانی کاتژمێری دەستی، کاتژمێری دیوار، لێنز و خشڵی پۆشاک. سێیکۆ سەر بە گرووپی کۆمپانیای سێیکۆیە.
ناوی خۆماڵی | セイコーホールディングス株式会社 |
---|---|
گشتی | |
پیشەسازی | دروستکردنی کاتژمێر، ئەکسسواراتی پۆشاک، لێنز |
دامەزرا | تۆکیۆ، ژاپۆن ١٨٨١ (incorporated in 1917) |
دامەزرێنەر | کینتارۆ ھاتۆری |
ژمارەی کارمەندان | 13,065 (March 31, 2017, consolidated)[١] |
بەشێکە لە | گروپی سێیکۆ |
وێبگە | http://www.seiko.co.jp/en |
مێژوو
دەستکاریلە ساڵی ١٨٨١ کینتارۆ ھاتۆری دوکانێکی فرۆشتنی خشڵ و کاتژمێری بەناوی ک. ھاتۆری لە شاری تۆکیۆ لە ژاپۆن کردەوە، پاشان لە ساڵی ١٨٨٩ دەستیکرد بە دروستکردنی کاتژمێر بە ناوی سێیکۆشا Seikosha .
سێیکۆ بە ژاپۆنی مانای سەرکەوتن دەگەیەنێت و یەکەم کاتژمێری کۆمپانیەکە بە ناوی سێیکۆ لە ساڵی ١٩٢٤ دەرکەوت.
سێیکۆ لە ساڵی ١٩٦٩ بۆ یەکەم جار لە مێژوو کاتژمێری کوارتزی بە ناوی ئاسترۆن Astron ناساند، کە نرخی ئەو کاتژمێرە ھیندەی نرخی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی دەبوو. ئێستا سێیکۆ بە یەکێک لە گەورەترین و کۆنترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی کاتژمێر دادەنرێت لە جیھاندا.
سێیکۆ لە ئێستادا چەندین جۆر کاتژمێری جیاواز بەرھەم دەھێنێت لەوانە کاتژمێری کوارتز (باتری)، میکانیکی (ئۆتۆماتیک) و سۆلار (تیشک).
-
وێنەی یەکەم کاتژمێری کوارتز لە جیھاندا کە لە ساڵی ١٩٦٩ لەلایەن سێیکۆوە بەرھەمھێنرا.
-
وێنەی کاتژمێرێکی وەرزشی سەردەمیانەی سێیکۆ
کاتپێوان
دەستکاریبەرھەمەکانی سێیکۆ تاکوو ئێستا لە چەندین بۆنە وەرزشییەکانی جیھان بەکارھێندراون بۆ پێوانەکردنی کات بەووردی وەک لە ئۆلمپیات و جامی جیھانی تۆپی پێ.
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «Corporate Information». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Seiko»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێیکۆ تێدایە. |