سێرجیۆ گۆمێز
سێرجیۆ گۆمێز مارتن (لەدایکبووی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٠) یاریزانێکی پیشەگەری ئیسپانیە کە یاری دەکات وەک یاریزانێکی ناوەندی هێرشبەری و بەرگریکاری باڵی چەپ لە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی مانچێستەر سیتی.
کاروانی یانە
دەستکاریبەرشەلۆنە
دەستکاریلە شاری بەدەلۆنە، بەرشەلۆنە لە کەتەلۆنیا لەدایکبووە، گۆمێز لە ساڵی ٢٠١٠ چووە سیستەمی لاوانی بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی لە یانەکانی تراجانا، بەدەلۆنە و ئیسپانیۆل یاری کرد.[١] دوای بەرەوپێشچوون لە نێو تیمی لاواندا، لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ تیمی دووەم ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە جێگەی ئەبێل ڕویز لە یاریەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ریال زاراگۆزا لە خولی پلە دوو .[٢]
بۆروسیا دۆرتمۆند
دەستکاریلە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، گۆمێز گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی بۆروسیای دۆرتمۆند واژۆ کرد. لە سەرەتادا لەگەڵ تیمی خوار ١٩ ساڵان یاریکرد پێش ئەوەی بچێتە پێکهاتەی یەکەم، لەگەڵ ڕێکەوتی دەستپێکردن لە ١ی تەممووزی ٢٠١٩.[٣] لە ٨ی نیسانی ٢٠١٨ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکهاتەی یەکەم ئەنجامدا لە بردنەوەی ٣-٠ لە بۆندسلیگا بەرامبەر ڤی ئێف بی شتوتگارت .[٤]
هوێسکا (خواستن)
دەستکاریگۆمێز لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ چووە پاڵ یانەی خولی پلە دووی ئیسپانیا هوێسکا بە خواستن بۆ وەرزی ٢٠١٩-٢٠.[٥] لە ١ی ئەیلوولی ساڵی دواتردا، دوای یارمەتیدانی یانەکە بۆ سەرکەوتن بۆ لا لیگا، خواستنەکەی درێژکرایەوە بۆ وەرزێکی تر .[٦]
ئاندەرلەخت
دەستکاریلە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، گۆمێز گرێبەستی لەگەڵ یانەی خولی یەکەمی بەلجیکی یانەی ئەندەرلەخت واژۆ کرد بە شێوەی هەمیشەیی تا ساڵی ٢٠٢٥. لە کۆتایی یەکەم وەرزیدا لە بەلجیکا، گۆمێز ٤٩ یاری بۆ ئاندەرلەخت ئەنجامدا لە هەموو پاڵەوانێتیەکان و بە باشترین یاریزانی یانەکە لە وەرزەکەدا دیاری کرا.[٧][٨]
مانچێستەر سیتی
دەستکاریگۆمێز لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ گواسترایەوە بۆ مانچێستەر سیتی و گرێبەستێکی واژۆ کرد تا ٢٠٢٦.[٨] لە ٢٧ی ئابی، گۆمێز یەکەمین یاری خۆی بۆ سیتی ئەنجامدا وەک یەدەگ لە جێگەی ئێرلینگ ھالاند [٩]لە بردنەوەی ٤-٢ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر کریستاڵ پالاس.[١٠] لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ یەکەمین یاریی خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر سیڤیلیا ئەنجامدا.
ئاماری کاروانی وەرزشی
دەستکارییانە
دەستکاری- ھەتا ٦ ئەیلولی ٢٠٢٢[١١]
یانە | وەرز | لیگا | جامی نیشتیمانی | جامی لیگا | کیشوەرەکان | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
دابەشکردن | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | یاریەکان | گۆڵەکان | ||
دۆرتمۆند | ٢٠١٧ ١٨ | بۆندسلیگا | 2 | 0 | 0 | 0 | - | - | 2 | 0 | ||
٢٠١٨ ١٩ | بۆندسلیگا | 0 | 0 | 0 | 0 | - | ١ | 0 | 1 | 0 | ||
کۆی گشتی | 2 | 0 | 0 | 0 | - | 1 | 0 | 3 | 0 | |||
هوێسکا (خواستن) | ٢٠١٩ ٢٠ | خولی پلە دووی ئیسپانیا | ٣٦ | 1 | 1 | 0 | - | - | ٣٧ | 1 | ||
٢٠٢٠-٢١ | لا لیگا | ٢٩ | 0 | 2 | 0 | - | - | ٣١ | 0 | |||
کۆی گشتی | ٦٥ | 1 | 3 | 0 | - | - | 68 | 1 | ||||
ئاندێرلێکت | ٢٠٢١-٢٢ | خولی پلە یەکی بەلجیکا | ٣٩ | ٦ | ٦ | 1 | - | ٤ | 0 | ٤٩ | 7 | |
٢٠٢٢-٢٣ | خولی پلە یەکی بەلجیکا | 1 | 0 | - | - | - | 1 | 0 | ||||
کۆی گشتی | ٤٠ | ٦ | ٦ | 1 | - | ٤ | 0 | ٥٠ | 7 | |||
مانچستەر سیتی | ٢٠٢٢-٢٣ | پرێمیەرلیگ | 2 | 0 | 0 | 0 | 0 | 0 | ١ | 0 | 3 | 0 |
تەواوی کاروانی وەرزشی | 109 | 7 | ٩ | 1 | 0 | 0 | ٦ | 0 | 124 | ٨ |
نازناوەکان
دەستکاریلاوانی بەرشەلۆنە
- خولی ئەوروپا: ٢٠١٧-١٨[١٢]
هوێسکا
- خولی پلە دووی ئیسپانیا: ٢٠١٩[٨]
ئیسپانیای خوار ١٧ ساڵان
- پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ خوار ١٧ ساڵان: ٢٠١٧
- دووەم لە جامی جیھانی خوار ١٧ ساڵ: ٢٠١٧
ئیسپانیای خوار ١٨ ساڵان
- مەدالیای زێڕینی یاریەکانی ناوەڕاست: ٢٠١٨
ئیسپانیای خوار ١٩ ساڵان
- پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٩
تاکەکەسی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sergio Gómez: Una zurda de seda» [Sergio Gómez: a left foot of silk] (بە ئیسپانی). Mundo Deportivo. ١٤ی ئازاری ٢٠١٤. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «El Zaragoza y Barça B no salen a flote en La Romareda» [Zaragoza and Barça B do not come afloat at the La Romareda] (بە ئیسپانی). Marca. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Borussia Dortmund snap up Barcelona prodigy Sergio Gomez». Bundesliga. ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Who is Borussia Dortmund's Barcelona-trained starlet Sergio Gomez?». Bundesliga. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «SD Huesca leiht Sergio Gómez aus» [Sergio Gómez joins SD Huesca on loan]. bvb.de (بە German). Borussia Dortmund. ١٢ی ئابی ٢٠١٩. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Sergio Gómez vuelve a la SD Huesca» [Sergio Gómez returns to SD Huesca] (بە ئیسپانی). SD Huesca. ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Sergio Gómez joins Anderlecht from Borussia Dortmund». لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ «City sign Sergio Gómez from Anderlecht». Manchester City. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Sergio Gomez Debuts for Manchester City». Iraqbet.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Sutcliffe، Steve (٢٧ی ئابی ٢٠٢٢). «Manchester City 4-2 Crystal Palace: Erling Haaland hat-trick seals comeback win». BBC Sport. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Sergio Gómez». Soccerway. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Chelsea 0–3 Barcelona». UEFA.com. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Brazao, Brewster and Foden lead individual honours». FIFA. 28 October 2017.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێرجیۆ گۆمێز تێدایە. |