سێبەری باران ڕووبەرێکی وشکی سەر بە بەری بای ناوچە شاخاوییەکان(دوور لە با)یە. چیاکان ڕێگری دەکەن لە تێپەڕبوونی تەوژمەکانی بارانبارین، جگە لە تێپەربوونی ھەورێکی وشک.[١]

نموونەیەکی سێبەری باران

وەک لە شێوەکەدا دەرکەوتووە، ھەوای گەرم و شێدار بە و بایە زاڵەی بەرەو ترۆپکی چیایەکە دەڕۆن. دەیانەوێت لە چیایەکە ئاوابن بەڵام کاتێک لەسەر چیایەکە دەپەرنەوە ھیچ شێ یان دلۆپەئاوێکیان پێ نەماوە برێکی کەم نەبێت.[٢] پاشەڕۆی ئەو ھەورانە کە ھەوای بێ شێ و وشکە دەچنە پشت چیاکە، لە ئەنجامدا ھەرێمێکی وشک دروست دەبێت بە ناوی ناوچەی سێبەری باران

ڕوونکردنەوە دەستکاری

ئەم حاڵەتە بەھۆی ئەو ھەوا گەرمە شێدارەوە دروست دەبێت کە لە پشتی زنجیرە چیاکەدا کەڵەکە بووە. بەھۆی ئەوەی کە فشاری ئەتۆمۆسفی کەم دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوونی بەرزایی، ھەوا بە ھێواشی بەرەو خاڵی شانەیی سارد دەبێتەوە (خاڵی شانەیی لە فشاری بەردەوامدا، کە بە زۆری لە پێشبینییەکانی کەشوھەوادا باس ناکرێت)[٣]

ناوچەکانی سێبەری باران لە جیھاندا دەستکاری

 

کاتێک تەوژمەکانی دەریای سپی ناوەڕاست ڕوو لە کوردستان و ئێران دەکات ئەو تەوژمە شێدارانە لەلایەن زنجیرە چیاکانی زاگرۆز دەدۆشرێن و ھەرچی شێ ھەیە بەسەر کوردستاندا دەبارێت دواتر ھەورێکی وشکی بێ ئاو لە زنجیرە چیای زاکرۆس ئاوا دەبێت بۆ ئێران لە ئەنجامدا ناوچەیەی بیابانی دەشتی لوت دروست دەبێت لە ناوەڕاستی ئێران.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "AMS Glossary". web.archive.org. 2010-06-22. Retrieved 2021-02-28.
  2. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2009-05-15. Retrieved 2021-02-28.
  3. ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2010-02-18. Retrieved 2021-02-28.