سی دی-ئاڕ دەبلیوو

پەپکی پەستێنراوە کە دەتوانرێت بنوسرێتەوە


پەپکی پەستێنراو کە دەتوانرێت دووبارە بنوسرێتەوە (بە ئینگلیزی: Compact Disc Rewritable , CD-RW) کورتکراوەکەی سی دی-ئاڕ دەبلیوە، جۆرێکە لە جۆرەکانی پەپکی پەستێنراو، کە بیرگەیەکی پەپکی بینایییە کە لە ساڵی ١٩٩٧ ناسێندرا لەلایەن کۆمپانیای ڕیکۆھەوە،[١] پەپکی پەستێنراوی RW دەتوانرێت دووبارە بنوسرێ، بخوێنرێتەوە، بسڕدرێتەوە و دووبارە بنوسرێتەوە.

سی دی دەتوانرێت دووبارە بنوسرێتەوە
لقیپەپکی پەستێنراو
لە دوایDVD-RW، DVD+RW
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧
ماددەی بەکارھاتووAgInSbTe، polycarbonate

سی دی ئاڕ-دەبڵیو بەکاردێت بۆ ھەڵگرتنی ھەر جۆرە داتایەک وەک میوزیک و نەرمامێر و ھەر جۆرە پەڕگەیەکی کۆمپیوتەری، سی دی-ئاڕدەبڵیوەکان بە خوێنەر و نووسەری تایبەت دەخوێنرێنەوە کە ئەو لێزەرەی بۆ سی دی-ئاڕدەبڵیو بەکاردێت جیاوازە لە سی دی و لێزەرێکی ھەستیارترە واتا سی دی-ئاڕدەبڵیوە ناتوانرێت لە درایڤێک بەکاربێت کە پێش داھێنانی سی دی-ئاڕدەبڵیوە بەرھەم ھاتووە و توانای ئەوەی نییە کە سی دی-ئاڕدەبڵیو بخوێنێتەوە و بنوسێت، سی دی ئاڕ-دەبڵیو بە جیاوازتر لە ھەموو میدیاکانی تر توانای دووبارە نووسینەوەی ١٠٠٠ بۆ ١٠٠٬٠٠٠ جاری ھەیە، کە لەوانەیە بۆ تاقیکردنەوە بەکاربێت یان بۆ ھەڵگرتنی داتا بۆ ماوەیەکی کاتی وەک فلاش درایڤەکان.[٢]

پێویستە سی دی ئاڕ-دەبڵیو پێویستە پێش ئەوەی دووبارە بنوسرێتەوە بەتاڵ بکرێتەوە و داتاکانی ناوی بسڕدرێتەوە. سڕینەوەی پەپکی پەستێنراو ھەموو شوێنەوارەکان و ئەو شوێنانەی پێشتر بە لێزەر نوسراونەتەوە بسڕنەوە و لەم شوێنە بینوسنەوە و بەتەواوی پشتی سی دی-ئاڕدەبڵیوەکە پشتەکەی سپی دەکرێتەوە و دووبارە دەنوسرێتەوە.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ https://librarytechnology.org/document/5608/. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ «Definition of CD-RW». PCMAG (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-25 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ «IsoBuster». IsoBuster (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-25 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)