سیکیم ویلایەتێکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ھیندستان. لە باکوور و بباکووری ڕۆژھەڵات ھاوسنوورە لەگەڵ ھەرێمی ئۆتۆنۆمی تیبت لە چین، لە ڕۆژھەڵاتیش ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی بوتان، لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ نیپال، ھەروەھا لە باشوور ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی بەنگالی ڕۆژاوا لە ھیند. سیکیم کەمترین دانیشتووانی و دووەم بچووکترین ویلایەتە لە ھیندستان. ویلایەتەکە بەشێکە لە بەشی ڕۆژھەڵاتی زنجیرە چیاکانی ھیمالایا.[١] شاری گانگتۆک بە پایتەختی سیکیم دادەنرێت. پارکی نیشتمانیی کانگچیندزۆنگا نزیکەی ٣٥٪ ویلایەتەکە پێکدێنێت و پارکەکە لە لیستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆدا ھەیە.[٢]

ڕەنگی سوور شوێنی جوگرافیای سیکیم لەسەر نەخشەی ھیندستان.

ھیندووئیزم و بوودیزم زۆرترین شوێنکەوتوویان ھەیە لە سیکیم.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ O'Neill، Alexander؛ et al. (٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠). «Establishing Ecological Baselines Around a Temperate Himalayan Peatland». Wetlands Ecology & Management. ٢٨ (2): ٣٧٥–٣٨٨. doi:١٠.١٠٠٧/s١١٢٧٣-٠٢٠-٠٩٧١٠-٧. S2CID ٢١١٠٨١١٠٦. {{cite journal}}: نرخی |s2cid= بپشکنە (یارمەتی)
  2. ^ O'Neill، Alexander (٢٩ی ئازاری ٢٠١٧). «Sikkim claims India's first mixed-criteria UNESCO World Heritage Site» (PDF). Current Science. ١١٢ (5): ٨٩٣–٩٩٤. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.