سرچشمهسیمره ریزشگاه‌های حوضه زهکشیسیمره ڕووباری سیمڕە یەکێکە لە لقە گرنگەکانی ڕووباری کەرخە کە بەهۆی تێکەڵبوونى ڕووباری گامێشاو و ڕووباری خوڕەسۆ پێک دێت، لە دوورى ٢٥ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کرماشان و پاشان خاکى لوڕستان و ئیلام دەبڕێت لە ئەندیمشک لەگەڵ چۆمى زال پێکەوە دەڕژێنە ناو ڕووباری کەرخە. وێنۆک| بەنداوی سیمرە

سیمرە
250x250پیکسڵ
تایبتمەندیەکان 
رێژگە دەریاچەی بەنداوی کەرخە
درێژی 230 کم

ناو و مێژووی سیمرە دەستکاری

ناوی سیمرە لە ناوی شاری دێرینى سیمرە وەرگیراو کە دەکەێتە لێوى ڕووبارەکەوە. "سیمرە" یان "داماکتۆ" شارێکی کۆنی سەردەمی پێش ئیسلام بووە، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای ڕووباری سیمرە و پارێزگای ئیلام (دێبالا). بوومەلەرزەی ساڵی945ز بووە هۆی وێرانبوونى سیمرە و خەڵکی ئەو شارە لە شوێنی ئێستا کە بە دەرەشار ناسراوە ئاوایێکى نوێیان دروست کرد. ناوى سیمرە بە بۆچوونى هەندێک لە مێژووناسان پەیوەستە بە گەلى سیمرى / کیمری کە لە رۆژگارى ماددەکان سەرەتا لە قەفقاسیا دەژیان و دواتر بە کوردستاندا بڵاوبوون .

 
پیسبوونی ڕووباری خوڕەسوو لە کرماشان بووەتە هۆی لەناوچوونی جچینگەى ڕووباری سیمرە

بەنداوی سیمرە: سیمرە لقی سەرەکی ڕووباری کەرخەیە و گرتنەوەى ئاوەکەى بۆ ئەم بەنداوە کاریگەری وێرانکەر و جددی لەسەر کەمی ئاوی کەرخە هەیە.

لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا پڕۆژەیەک پێشنیار کرا بۆ لادانی بەشێک لە ئاوی سیمرە بەرەو دەشتی مایدەشت لە کرماشان. لەم پلانەدا بەشێک لە ئاوی ڕووباری سیمرە ئاراستەی ڕووباری مێرگ دەکرا لە تەنگ گەرماوى لوڕستان و زەویەکانی سەرفیروزاباد و مایدەشت و سنجاوی و ڕەوانسەر ئاودێر دەکرد ئەم پێشنیارە دواتر پشتگوێ خرا و نەکرا, کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٩٠٪ زەویەکانی مایدەشت ئێستا باراناوین، و هەڵکەندنی هەڕەمەکى بیرى ئاو لەو ناوچانەدا زیانێکی زۆری بە ئاوی ژێرزەوی گەیاندووە .

سەرچاوەکان دەستکاری