سوپەرسێڵ

کۆمپانیایەکی تایبەت بە یاری موبایلە

سوپەڕسێڵ (بە ئینگلیزی: Supercell) کۆمپانیایەکی گەشەپێدەری کایەی مۆبایلە، کە لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٠دا لە ھێلسینکیی پایتەختی فینلاند دامەزراوە. یەکەم دەرکەوتنی لە کایەیەکی نێو وێبگە بوو بە ناوی gunshine.net، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە، دواتر سوپەڕسێڵ دەستی کرد بە گەشەپێدانی کایە بۆ مۆبایل.لەو کاتەوە تا ئێستا کۆمپانیاکە پێنج کایەی بڵاوکردووەتەوە بۆ مۆبایل ئەوانیش: ھەی دەی، کڵاش ئۆف کڵانس، بووم بیچ، کڵاش ڕۆیاڵ و بڕاوڵ ستارس. ھەموو کایەکان بەخۆڕایی بەردەستن ھەروەھا سەرکەوتووبوونە. لە ساڵی ٢٠١٣دا داھاتی یەکەم دوو کایە بریتی بووە لە ٢٫٤ میلیۆن $ لە ڕۆژێک.

سوپەڕسێڵ
تایبەتی
پیشەسازیکایەی مۆبایل
بارەگاھێلسینکی، فینلاند
کەسایەتییە سەرەکییەکان
ئیلکا پانێن
بەرھەمەکانکلاش ئۆف کلانس
ھەی دەی
بووم بیچ
ژمارەی کارمەندان
٢١٣ (٢٠١٦)
وێبگەسوپەڕسێڵ

سوپەڕسێڵ ئۆفیسی تایبەتی ھەیە لە شارەکانی تۆکیۆ، پێکەن، سان فرانسیسکۆ، و سیئۆل.

کایەکان دەستکاری

ناو ساڵ دۆخ پێناسە
گەنشاین. نێت ٢٠١١ بەردەست نییە یەکەم کایەی سوپەڕسێڵ کە تەنیا بۆ مۆبایل نەبوو. کایەیەکی وێبگە بوو لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە.[١]لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ سێرڤەری کایەکە ڕاگیرا[٢]
پێتس ڤێرسس ئۆرکس ٢٠١٢ بەردەست نییە یەکەم کایەی سوپەڕسێڵ کە دادەبەزێنرا سەر مۆبایل. بۆ چەند مانگێک بەردەست بوو لە ساڵی ٢٠١٢.[٣]
باتڵ بەدیس ٢٠١٢ بەردەست نییە دووەم کایەی سوپەڕسێڵ بۆ مۆبایل بۆ ژمارەیەک وڵات بەردەست بوو لە ساڵی ٢٠١٢، بەڵام لە ھەمان ساڵدا سڕدرایەوە.[٤]
ھەی دەی ٢٠١٢ بەردەستە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە بۆ ئای ئۆ ئێس دواتر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید.
کڵاش ئۆف کڵانس ٢٠١٢ بەردەستە لە ٢ی ئابی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە بۆ ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس و ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بۆ ئەندرۆید. کایەیەکی ستراتیژی ئۆنڵاینە گەیمەرانی بەرگری بنیاد دەنێن و سەرباز ئامادە دەکەن بۆ ھێرشکردنە سەر گەیمەرانی تر، ئەم کایەیە یەکێک بووە لە باشترین کایەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس تاکو ئێستاش. ھەروەھا نمرەی باشی بەدەست ھێناوە لەسەر ئاستی جیھان. ٩/١٠ لەلایەن پۆکێت گەیمەر و ٤٫٥/٥ ئەستێرە لە لایەن گەیم زیبۆ.
بوم بیچ ٢٠١٤ بەردەستە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٤ بڵاو کرایەوە بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.[٥]
سپوکی پۆپ ٢٠١٤ بەردەست نییە لە ستۆرەکانی وڵاتی کەنەدا بەردەست بوو بۆ مۆبایل، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە پاشان لە ئازاری ٢٠١٥ سڕدرایەوە.[٦]
سماش لاند ٢٠١٥ بەردەست نییە لە ١ی نیسانی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە بۆ ھەردوو وڵاتی کەنەدا و ئوسترالیا.[٧]
کڵاش ڕۆیاڵ ٢٠١٦ بەردەستە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دزەی پێکرا بۆ ئای ئۆ ئێس پاشان لە ١٦ی شوبات ٢٠١٦ سوپەڕسێڵ بڵاویکردەوە بۆ ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس و پاشان دزەی پێکرا بۆ ئەندرۆید لە وڵاتەکانی کەنەدا، ھۆنگ کۆنگ. ئوسترالیا، سوید، نەرویج، دانیمارک، ئایسلەندا، فینلاند و نیوزلاند، دواتر لە ٢ی ئازاری ٢٠١٦ کڵاش ڕۆیاڵ بوو بە کایەیەکی جیھانی کە بەردەست بوو بۆ ھەردوو سیستەمی ئەندڕۆید و ئای ئۆ ئێس.[٨]
بڕاول ستارس ٢٠١٧ بەردەستە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ڤیدیۆیەکی کایەکەی بڵاوکردەوە. دواتر لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەست بوو لە ئەپستۆری کەنەدا. پاشان لە ئەپستۆری فینلاند، سوید و نەرویج بەدەست بوو لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. پاشان ھەمان وەشان بڵاوکرایەوە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە کەنەدا، فینلاند، سوید، نەرویج و دانیمارک. دواتر لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ کرا بە کایەیەکی جیھانی.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Vilpponen, Antti (February 16, 2011). "Supercell Combines The Very Best In Finnish Gaming". ArcticStartup. Retrieved January 16, 2015.
  2. ^ "Zombies Online/Gunshine.net Shutdown notice". Gunshine.net. Archived from the original on 18ی Juneی 2019. Retrieved 8 April 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Seufert, Eric Benjamin (6 January 2014). "What is Supercell's strategy with Boom Beach?". Mobile Dev Memo. Archived from the original on 9ی Juneی 2019. Retrieved 8 April 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ Lappalainen, Elina (29 November 2012). "Epäonnistumistakin voi juhlia - Hittipeliyhtiö Supercell hautasi floppinsa samppanjalla". Talouselämä (بە فینلاندی). Talentum. Archived from the original on 13 April 2015. Retrieved 8 April 2015. ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Boom Beach is one of the most popular game on Google Play Store". Archived from the original on 14ی Mayی 2015. Retrieved 9ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  6. ^ "Supercell Cancels Spooky Pop". Archived from the original on 11ی Juneی 2019. Retrieved 9ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  7. ^ "Clash of Clans Maker Supercell soft-Launches 'Smash Land' in Canada". Archived from the original on 9ی Juneی 2019. Retrieved 9ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  8. ^ Clash Royale Soft Launch Announcement ١٤ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. January 4, 2016
  9. ^ https://www.reddit.com/r/Brawlstars/comments/7qzen5/ama_ask_the_brawl_stars_dev_team_anything/?st=JFLIDF1Q&sh=f1a418a9