سوپای ئەڵمانیا (١٩٣٥-١٩٤٥)

سوپای ئەڵمانیا لە ١٩٣٥–١٩٤٥ (بە ئینگلیزی: German Army) بەشێک بوون لە ھێزەکانی وشکانی لە ڤێرماخت، ھێزە چەکدارە ئاسایییەکانی ئەڵمانیای نازی، لە ساڵی ١٩٣٥ەوە ھەتا بە کردەوە لە ساڵی ١٩٤٥دا نەما و پاشان بە فەرمی لە مانگی ئابی ١٩٤٦دا ھەڵوەشێنرایەوە.[٤] لە ماوەی جەنگی جیھانیی دووەمدا، نزیکەی ١٣٫٦ ملیۆن سەرباز لە سوپای ئەڵمانیدا خزمەتیان کرد. کەسانی سوپا لە خۆبەخش و سەربازگیراو پێکھاتبوون.

سوپای ئەڵمانیا
Deutsches Heer
نیشانەی سەر کڵاوی سوپای ئەڵمانیا لە ناوەڕاستی ١٩٤٠ەکان
دامەزراندن١٩٣٥؛ ٨٩ ساڵ لەمەوپێش (١٩٣٥)
ناچالاککراوەئابی ١٩٤٦؛ ٧٨ ساڵ لەمەوپێش (١٩٤٦-٠٨)[ئ]
وڵات ئەڵمانیا
دڵسۆزی ئەدۆڵف ھیتلەر
جۆرسوپا
قەبارەکۆی خزمەتکردوو: ١٣٬٦٠٠٬٠٠٠[٣]
شەڕەکانشەڕی ناوخۆی ئیسپانیا (١٩٣٦–١٩٣٩)
جەنگی جیھانی دووەم (١٩٣٩–١٩٤٥)
فەرماندەکان
فەرماندەی گشتیئەدۆڵف ھیتلەر
هێماکان
ئاڵای یەکە

تەنھا ١٧ مانگ دوای ئەوەی ئەدۆڵف ھیتلەر بەرنامەی چەکدارکردنەوەی ئەڵمانیای لە ساڵی ١٩٣٥دا ڕاگەیاند، سوپاکە گەیشتە ئامانجی پلاندانراوی ٣٦ لەشکر. لە پاییزی ١٩٣٧دا، دوو کۆرپسی تر پێکھێنران. لە ساڵی ١٩٣٨دا چوار کۆرپسی زیاتر پێکھێنران لەگەڵ زیادکردنی پێنج لەشکرەکەی سوپای نەمسا دوای ئانشلوس لە مانگی ئازاردا.[٥] لە ماوەی فراوانبوونی لەژێر دەسەڵاتی ھیتلەردا، سوپای ئەڵمانی بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی چەمکە پێشەنگەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، کە ھێزەکانی وشکانی و ئاسمانی لە ھێزی چەکی تێکەڵاودا کۆدەکردەوە.

لەگەڵ شێوازە کارگێڕی و تاکتیکییەکان وەک گەمارۆدان و «شەڕی لەناوبردن»، سوپای ئەڵمانی توانی سەرکەوتنی خێرا لە دوو ساڵی سەرەتای جەنگی جیھانی دووەمدا بەدەست بھێنێت، شێوازێکی نوێی جەنگ کە بە بلیتزکریگ (جەنگی بروسکەئاسا) ناسرا بەھۆی خێرایی و ھێزی وێرانکارییەوە.[٦]

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ ھەڵوەشاندنەوەی فەرمی وێرماخت دەستی پێکرد بە بەڵگەنامەی تەسلیم بوونی ئەڵمانیا لە ٨ی ئایاری ١٩٤٥. دووپاتکرایەوە لە جاڕنامەی ژمارە ٢ی ئەنجومەنی کۆنترۆڵی ھاوپەیمانان لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٤٥، ھەڵوەشاندنەوەکە بە فەرمی ڕاگەیەنرا بە یاسای ژمارە ٣٤ی ئەنجومەنی کۆنترۆڵی ھاوپەیمانان لە ٢٠ی ئابی ١٩٤٦.[١][٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Allied Control Authority 1946a, p. 81.
  2. ^ Allied Control Authority 1946b, p. ٦٣.
  3. ^ Overmans 2000, p. ٢٥٧.
  4. ^ Large 1996, p. ٢٥.
  5. ^ Haskew 2011, p. ٢٨.
  6. ^ Haskew 2011, pp. ٦١–٦٢.