سووڕی بڕایتۆن (بە ئینگلیزی:Brayton cycle) کە سووڕێکی سیرمۆداینەمیکیە بە ناوی زانای ئەمریکی(جۆرج برایتۆن)ناونراوە کە دۆزرەوەی سووڕەکەیە پرۆسەکەیە کە تیایدا باسی بزوێنەری گەرمی پەستان نەگۆر دەکات لە بنەڕەتدا مەکینەی برایتۆن دوو جۆرە پستنی بە کاردەهێنا کە دووجۆر بوون پستنی کۆمپرێسەر و پستنی سوتان بەڵام لە ئێستادا مەکینەی تۆڕباینی گاز و مەکینەی فسقێنەری هەوایی ئەوان زیاتر ئێستا لەسەر بنەمایی برایتۆن کار دەکەن وە لە بنەرەتدا بزوێنەری برایتۆن لەسەر سیستەمی داخراوە بووە بەڵام لە ئێستادا لەسەر سیستەمی کراوە بەکاردێت هەروەها لە کۆندا وەکو شیکەرەوەی سیرمۆداینەمیک بەکاردەهات.

بزوێنەری[بەستەری مردوو] گازیی بڕایتن 1872
بزوێنەری[بەستەری مردوو] جووڵەی بڕایتنی کۆڵەکەیی 1872
بزوێنەری[بەستەری مردوو] برایتۆن ١٨٧٥
بزوێنەری[بەستەری مردوو] کاری دووانی پەستان-جێگیر 1877
بزوێنەری[بەستەری مردوو] چوار هەنگاوی تەقینەوەی هەوا 1889
بزوێنەری[بەستەری مردوو] چوار هەنگاوی تەقینەوەی هەوا 1890


شێوازی کارکردنی بزوێنەری برایتۆن:

بزوێنەری برایتۆن لە سێ بەش پێکهاتووە یەکەم کۆمپێسەر(compressor)دووەم ژووری تێکەڵکەر(mixing chamber) سێیەم ئیکسپاندەر(expander) ئەوە بزوێنەری برایتۆنی کۆن بوو بەڵام لە ئێستادا بزوێنەری برایتۆن لە جۆری تۆرباینە هەرچەندە برایتۆن پستنی دروست کرد.

کە شێوازی و میکانیزمی بەم شێوە بوو کە هەوا لەدەرەوە دێتە ناو پستنەکە بەهۆی کۆمرێسەرەوە دەپەستێورێ پاشان هەوای پەستێنەراو بەناو ژووری تێکەڵکەر دەروات و کەلەوێدا سوتەمەنی زیاد دەکرێت دواتر هەوای پەستێنراو لەگەڵ سوتەمەنیەکە تێکەڵ دەکرێت دەچێتە بەشی سوتان لە بەشی ژووری سوتان دەسوتێت و ووزەی پێویست بەدەست دێت ئەوە وادەکات هەوای گەرم و بەرهەمەکانی تری سوتان بڵاوبێنەوە لەناو پستەنەکە یان سلیندەرەکە.


خولی برایتۆنی نموونەی لە چوار پرۆسەی سەرەکی پێکدێت:

یەکەم: پرۆسەی گەرمی یەکسان یان پرۆسەی گەرمی هاوتا (isentropic processe).  کەتیایدا هەوای دەرەوە ناو کۆمپرێسەرەکە دەپەستێورێ

دووەم: پرۆسەری پەستان هاوتا ( isobaric process)  کەتیایدا هەوای پەستێنراو بەناوی چەمبەری سوتاندا دەروات کەتیایدا سوتەمەنیەکە دەسوتێندرێت و هەوایەکە گەرم دەکات

سێیەم : پرۆسەی گەرمی هاوتا (isentropic process)  هەوای گەرمکراو پەستێنراو ووزەی لێ دەردەچێت بەڵاودەبێتەوە بەناو تۆرباینەکە

چوارەم : پرۆسەی پەستان هاوتا isobaric process) دوبارە گەرم کردنەوەی هەوا



چۆنیەتی زیادکردنی ووزەی بەرهەم هاتوو لە خولی برایتۆن:

رێگای یەکەم: پرۆسەی چەند بارە گەرم کردنەوەی هەوا کەتیایدا هەوایە سوتاوەکە بەناو زنجیرەکەیە تۆربایندا تێپەڕدەبێت پێشە ئەوەی بەرەو هەوای دەرەوە بەتەقێتەوە کە سودی هەیە بۆ زیادکردنی ووزەی بەرهەم هاتوو لەوانەیە هەتا ١٠٠٠ پلەی سیلیزی زیاد بکرێت بەهۆی پرۆسەی دوبارە گەرم کردنەوە لەوانەیە زیان بە کانزای پێکەهاتوی چەمبەرەکە بگەینێت رێکاری تر دۆزراوەتەوە کە پێی دەلێن ( thrust nozzle )  لە جیاتی تۆرباین بەکاردێت کەوا دەتوانێت بەرگەی هەتا ٢٠٠٠ پلەی سیلیزی بگرێت بەڵام ئەم کردارە سوتەمەنی زیاتر دەوێت.

رێگای دووەم : بەهۆی پرژاندنی ئاو بۆ ناو کۆمپرێسەرەکە کە بارستەی شلەی رۆشتوو زیاد دەبێت بەمەش ووزەی بەرهەم هاتوو زیاد دەکات لەناو کۆمپرێسەرەکە وە پلەی گەرمی زیاد دەکات بێگومان ئەمە لە کۆمپرێسەری دووەم ئەو کردارە روودەدات

رێگاکانی زیاد کردنی چوستی برایتۆن سایکڵ:

  • رێگای یەکەم: بەزیادکردنی رێژەی پەستان چوستی برایتۆن زیاد دەکات وەکو خولی برایتۆن کە هەمەچەشنە وەکو زیادکردنی چوستی لە سوری ئۆتۆ کە تیایدا رێژی پەستاوتن زیاد دەکات  (پەستاوتن) ratio)هەرچەندە زیادکردنی پەستان سنوردارە لەرووی پراکتیکیەوە  وەلە پێش هەموو شتێک پلەی گەرمی پەستێنەر زیاد دەکات واتا کۆمپرێسەر ئەمەش وادەکات کە بەرزی پلەی گەرمی گازە دەرچووەکان دەبێتە هۆی دەرچوون لەرێژەی دەرچوون لە مادەی کانزاکان لەسنوری خۆی وە تا رادەیەک ئەم کردارە سنووردارە.

رێگای دووەم: بەزیاد کردنی گەرمی ئەگەر خولی برایتۆن پەستان کەم بکەینەوە پلەی گەرمی زیاد بکەین ئەوە گازی دەرچوو لە قۆناغی کۆتایی تۆرباینەکە گازەکە لەوانەیە گەرمتر دەبێت لە قۆناغی سەرەتای لەو حاڵەتەدا دەبێت ئاڵوگۆڕکەرێکی بەکاربێت بۆ گواستنەوەی وزەی گەرمی لەگازی دەرچوو بۆ کۆمرێسەری سەرەتا پێش ئەوەی بچێتە ناو ژووری سوتان بەمەش ووزەت گەرمی گوزراو دوبارە بەکاردێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی چوستی ئەمەش رێگایەک لەدوبارە بەکارهێنانەوەی گەرمی ریسایکڵ. recycle ئەمەش سنوردارە وەکو رێگاکەی پێشوو چونکە گواستنەوەی گەرمی لە  دەرچەی چوونە دەرەوە بۆ دەرچەی چونەژوورەوە لە بنەرەتدا چوستی کەم دەکات هەرچەندە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە چوستیەکەی زیاد بکات چونکە زیاد بوونی گەرمی هەواکە کۆمرێسەرەکە زیاتر ماندوو دەکات بەس ئەمە زیاتر بۆ ئەو مەکینانەی کە هایدرۆجین بەکاردێنن سەرکەوتووترە .