ستیڤ کوگان

ئەکتەرێکی ئینگلیزە

ستیڤن جۆن "ستیڤ" کوگان (لەدایکبووی ١٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٥) ئەکتەرێکی بەڕیتانیە.ستیڤن لەساڵانی ١٩٨٠ەکان دەستی کردووە بە کاری هونەری و کاری ڕێکخەری دەنگی کردووە.لەساڵی ١٩٩٩ ستیڤن هەستا بە درووستکردنی کارەکتەرێکی تایبەت بەخۆی بەناوی "ئالان پاتریج" کە تیایدا بۆ ساڵانی داهاتوو سێ جار بۆ خەڵاتی بافتا پاڵێورا و توانی دووانیان بباتەوە.لەساڵی ٢٠١٣ش ستیڤن گەڕایەوە بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی ئالان پاتریج لە فیلمی (Alan Patridge : Alpha Papa)دا بەشدار بوو ، کە فیلمەکە بۆ چەندان هەفتە لە بۆکس ئۆفیسی بەڕیتانی یەکەم بوو.

ستیڤ لەساڵی ٢٠١٣.

ستیڤ بەشداری چەندان فیلمی گەورەی هۆڵیوودی کردووە لەوانە :سیانەی فیلمی (Night at The Museum)  (Around The World in 80 Days) ، و لەپاڵ ئەکتەر ڕۆبێرت داونی جونیۆر لە فیلمی (Tropic Thunder) ، لەپاڵ ئەکتەر ویل فێرێل لە فیلمی کۆمێدی (The Other Guys) و چەندان فیلمی تر.

ستیڤن بۆ فیلمی (Philomena) بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و بافتا و خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا وەک نووسەری فیلمەکە. بەزۆری فیلمەکانی ستیڤن کۆمێدین و لە سینەمای بەڕیتانی هەوادارێکی زۆریان هەیە.